بەسەربردنی ژیان

وتار/ 26/09/2019 836 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

بەسەربردنی ژیان

 
بنەمای پێش کەوتن و سەرکەوتن و گۆڕانە کۆمەڵایەتیەکان و ئابرووی و سەربازی...،تاد، هەموو بەستراوەتەوە بە پەروەردەو فێرکردن، چونکە فێرکردن پیشەو گوزەرانی کەسەکان دیاری دەکات. زۆربەی خەڵکی لە ئێستادا مووچە خۆرن و چاویان بڕیوەتە؛سەری مانگ، ئاخۆ کەی مووچە دێت، هەندێکی تریان لە گوندەکان خەریکی کاری کشتکاری و ئاژەڵ دارین، بەڵام ئەوانیش بەشێکیان مووچەی جۆر بە جۆر وەردەگرن، هەر ئەمەش بووە هۆی ئیفلیجی کەرتی کشتوکاڵ لە لادێکان و کێش کردنی بەلێشاو بۆ شارەکان، حکومەتیش نەی توانیوە پێداویستیە سەرەتاییەکانیان بۆ دابین بکات؛ کە کۆچ کردووان توشی بوون، کە بەدەست  نەبوونی خانوو، ئاو، کارەبا، ئاو ئاوەڕۆ، سوتەمەنی، ڕێگاو بان، تەندرووستی، قوتابخانە...تاد، ئەمەش کاریگەری خراپی لەسەر هاوڵاتیان هەبووە، کە کێشەو گیروگرفت و کێشە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر بوونە. هەروەها لە شارەکانیش، کەخەڵکی زۆرێک بوونە خاوەن شەهادەی دیبلۆم، بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا...تاد، کەزۆرێکیان لە دەرەوەی وڵات لە زانکۆکانی جیهان ئەم شەهادەیان هێناوەتەوە؛ بەڵام تەنها بریتی بووە لە کاغەزێک و هیچی تر، تا ئێستا هەزاران ماستەر و دکتۆرا، کە حکومەت بودجەیەکی خەیاڵی بۆ تەرخان کرد، کەچی نەتوانرا نەک پڕۆژەیەک بێننەوە. وڵات بگۆڕن و بیخنەوە پێشەوەو پێشکەوتن و داهێنان بێننە کایەوە، نەیان توانی ڕاستەڕێشی بکەنەوە، چونکە یابان تەنها لەماوەی 3ساڵدا چەندین کەسی لە بوارە جیاجیاکان ڕەوانەی ئەوروپا کرد. کە گەڕانەوە بە عەقڵێکی پڕ پڕۆژە و داهێنان هاتنەوە، ئەم یابانەیان گەیاندە ئێستا. کە بەربەرەکانێی هەمووجیهان دەکات لەبواری تەکنیک و پیشەسازییە قۆرسەکان. وئەلکتڕۆنیات.

لە گوندەکان جگە لە کشتکاری؛ ئاژەڵداری باوی ماوەو هاوڵاتیان گرنگی پێدەدەن بێ ئەوەی میری هیچ هاوکاریان بکات، ئەوانیش کوێستان و گەرمیان دەکەن، لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە پادەشتەکان کۆچ دەکەن بۆ بەرزاییەکان، کوێستانەکان و کە لەوێ تازە گژوگیا سەر دەردێنێت و بەفر تازە تواوەتەوە و ئاووهەوایەکی خۆش و دڵڕفێنی هەیە. کاتێکیش لەوێ لە پایزدا پلەکانی گەرمی دەست دەکەن، بە نزم بوونەوە، ئەوە ڕەودەکەنەوەو دێنەوە پادەشت و گەرمێنەکان.
بەڵام لێرەدا پێویستە حکومەت، لە بواری سپیایی و خوریدا، پیشەسازی دابمەزرێنێت، چونکە دەتوانرێت بکرێتە یەکێک لە داهاتەکانی نەتەوە، ببێتە ئەلتەرناتیڤی نەوت. چونکە داهاتی نەتەوایەتی نیوزلندە، ئوسترالیا، ئەرجەنتین سامانی ئاژەڵە.
بەڵام لێرەدا حکومەت کەم تەرخەمەو نەی توانیوەلەم بوارەدا پێگوازێک بکات بەرەو پێش بەردن، بەڵکو بە پێچەوانەوە، بەرهەم هێنان و بەخێوکردن کەمی کردووە.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌