چۆن منداڵەکانمان پەروەردە بکەین

وتار/ 20/09/2019 1810 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

چۆن منداڵەکانمان پەروەردە بکەین

بارزان محمدەسوورە
1-پێویستە، نەرموونیان بین، توڕەوتوشاڵ نەبین.
2-نابێت جیاوازی لە نێوان منداڵدا بکەین بەتایبەت لە ڕەگەز دا. چونکە کاریگەری نێگەتیڤی لێدەکەوێتەوە. بە تەنها دەکەوێتە بیرکردنەوە. هەست کردن بە جیاوازیەکان بەرەو شپرەزەیی و دوودڵی دەبات و ئەگەری خراپی لێ چاوڕێ دەکرێت. یان لە ناوەخۆی منداڵەکەدا لێکدانەوەی زۆر ڕوودەدات ودەبێتە داچۆڕانی منداڵەکە.
3-پێویستە بە دوای پرسیارەکانی کەویت و خواستەکانی لە بەر جاوبگریت و ببیتە جێگای متمانەی بۆ ئەوەی متمانە بەۆی بدات.
4-هاندان و نەشکاندنەوەی منداڵ کاریگەری ئەرێنی لە سەر درووست دەکات و پەروەردە دەبێت کە خۆشی هەمان هەڵوێست بنوێنێت.
5-زۆرگرنگی دان بەو بەڵێنانەی پێیدەدەیت، چونکە منداڵ شت لە بیرناکات، بەتایبەت ئەوشتانەی بەڵێنی پێدەدەیت و بۆی نابەیتە سەر، تائەبەت لەبیری ناکەی، من خۆم لەساڵی 90بەڵێنی یەک شتم پێدرا، بەڵام بۆ منیان نەکرد، بۆ براگەورەکەم وهاوڕێکانیشمان کردیان. ئێستاش لە دوای 30ساڵ لە بیرم دەرناکرێت بەردەوام دێتەوە یادم.
6-منداڵ ئارەزووی لە پرسیارە، مێشکی لەگەشەدایە، بۆیە پێویستە، لەگەڵ گەشەی بڕۆیت، پشتگوێی نەخەی، چونکە پشتگوێت خست ئەوە خانەکانی گەشەی مێشکی ئەم منداڵەت کوشت.
7-پێویستە فێری پاراستنی کەل و پەلی ماڵ دەرەوەی بکەیت، هەست بکات بەر پرسیارە، چونکە با هەست نەکات بەرپرسیارەتی تەنها مەنسەبوو پلە و پۆست وکورسییە. بەڵکو ئەرکەو بەجێگەیاندنی مافدانە بەگشتی.
8-پاراسەنی ژینگە یەکێکە لە کارە هەرە گرنگەکان، کەچۆن منداڵ فێربکرێت، پاراستنی ژینگە بگرێتە ئەستۆ.چونکەپەروەردەی ژینگەپارێزی دەگەڕێتەوە بۆ ماکی خێزانەکەی.
فڕێنەدانی شت بۆ سەر جادەو شەقامەکان و پیس نەکردنی  دەوروبەر نەک ماف بەڵکو ئەرکێکی مرۆڤایەتیە، چونکە؛دەبێتە هۆی تەندرووستی بۆ هەموان.
9-دانانی کاتێکی تایبەت بۆ منداڵ، بۆ گاڵتەکردن، لەگەڵی. هەستی لادرووست بەکەی کەگرنگەلات.
10- هەروەها دیاری کردنی کاتێک بۆ پرسیارو وەڵام دانەوەی.
11-دیاریکردنی کاتێک بۆ خێزانی بۆ ئەوەی هەست بکات، کە لەناو خێزان دا دەژیت و پێوستە پێکەوەبن و کاتێکی ئارام لەگەڵ یەکتری بەیەکەوە بەڕێبکەن. چونکە مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە.پێویستی بەتێکەڵ بوونەو گونجانە.
12-پێویستە فێری بەرنامەی بەکەیت بۆ ئەوەی کاتەکانی بەفیڕۆ نەچن و ژیانێکی نموونەی هەبێت.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌