ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی کوردستانی باشوور

وتار/ 16/09/2019 803 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی کوردستانی باشوور

بارزان محمد سوورە.
ژیانی خەڵکی کوردستان، لە دوای ڕاپەڕین گۆڕانێکی کەمی تێکەوت، بەڵام وانەیەک بوو، کە ببێتە هۆی دیاریکردنی و بەرچاوڕوونی و پێشکەوتن؛ چ لە بواری ڕۆشنبیری، پەروەردەیی، هەڵکشانی ڕۆشنفیکر. چ لە بواری ئابوری گۆڕانی لە ژیانی هاوڵاتیان نەگۆڕی بەڵکو نزمتریش بۆوە، چ بەهۆی گەمارۆی ئابووری لە لایەن عێراقەوە بەسەر کوردستان، چ بەهۆی شەڕی براکوژی کەبووە، هۆی وێرانە لەم هەرێمەدا. ئەوەی بەعس و حکومەتەکانی عیراق نەیانکرد ئەوە ئەم دووحزبە کردیان. کە بەهۆیەوە هەزاران گەنج و خێزان ڕوویان لە هەندەران کرد، کەسەدانیان لێبوونە قوربانی و بوونە خۆراکی ماسیەکان، بوونە میوانی هەتا هەتایەی زیندانەکانی تورکیا و یۆنان ووڵاتانی تر، کە تائێستاش بێ سۆراغن...،


هەروەها ژیانی ئێستاش بۆتە کۆیلەی دەستی حزب و حکومەت، هەرچی پیشەو پیشەگەری وڵاتە دایان ماڵی بۆ بوون، بە کۆیلەی ئەم حزبانە، دادۆشینی گوندەکان و بنەبڕ، کردنی کشتوکاڵ و شوانکارەو نەبوونی کەرتی پیشەسازی ئەوە چاو لە دەستی حیزبوو، کەسانی ناوحیزب بوون و دەستە وەستان تا مووچەیەکی کەمیان پێدەدەن. هەزاران خێزان لە کرێچیاتی و ژیانی مەرگەساتی دا ژیان دەگوزەرێنێت و چەندین کەس لەو پێناوەدا خۆی کوشتووە، کە نەی توانیوە دەستەبەری سادەترین پێداویستی بۆ؛خۆی، خێزانەکەی ومنداڵەکانی بکات. دەبینین لەو سەرمایەکەمەداکەپلەی گەرمی کەمێک دابەزیوە، منداڵان لە سەرمان ڕەق دەبنەوەو ژنان و پیاوانی پیرو پەککەوتە لە کۆڵانەکان و شەقامەکان فڕێدەدرێن و کەس خۆیان لێناکاتە خاوەن. ئەوەیە ژیانی هاوڵاتیان لە چاوی حکومە هەشت  کابینەونیوی حکومەت. کەتەنها بەشی هەشت کەس توانیوەتی وڵات وەبەربێنێت.هەرکابینەیە و بۆ کەسێک بێت. لەنێوان دووبنەماڵەدا.بۆیە لێرەدا ژیان بۆ هاوڵاتیان مەرگەساتەو بۆ نوخبەیەک شاهانەیە.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌