کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تی چی له‌ ره‌وشی یه‌کیه‌تی و کوردستان ئه‌گۆرێ؟

وتار/ 24/08/2019 749 جار بینراوە

د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی

کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تی چی له‌ ره‌وشی یه‌کیه‌تی و کوردستان ئه‌گۆرێ؟

 
له‌م چه‌ ق به‌ستوه‌ سیاسی،ئابووری وه‌ بۆشاییه‌ فکریه‌ی که‌ وڵات ،کۆمه‌ ڵگا وه‌هه موو کایه‌کانی ژیانی گرتۆته‌ وه، وه‌ له‌ م ره‌وشه‌ ش که‌ خۆی یه‌ کیه‌ تی تووشی بووه‌،باسی کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تی له‌ م کاته‌ دا پێویسته‌ شرۆڤه‌ی گرنگی بۆ بکرێ،هه م له‌ سه‌ رئاستی ناوخۆی یه‌ کیه‌تی/ده‌ڤه‌ری سه‌وز،وه‌ له‌ سه‌رئاستی نیشتیمانی.
له كاتى ئێستادا، یه‌ کیه‌ تی به‌ سه‌ ر2به‌ ره‌دا دابه‌ش بووه‌ ،یه‌ که‌م زۆرینه‌ ی هه ره‌ زۆری جه‌ ماوه‌رولایه‌ نگری چالاکی یه‌ کیه‌ تی که‌ بنکه‌ی خواره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی پێک ئه‌هێنن به‌ڵام خاوه‌ن بریار نین،وه‌ دووه‌م که‌ مینه‌ى سه‌ ره‌ وه‌ که‌مه‌کته‌ب سیاسی پێک ئه‌هێنن به‌ڵام بریاروده‌ سه‌ڵات لای ئه‌وان مۆنۆپۆل کراوه‌.لایه‌نگرانی کۆنگره‌ که‌ زۆرینه‌ ی بنکه‌ی یه‌کیه‌تیه‌ به‌ ڵام تا ئێستا ته‌ نها شانازخان و كاك ولاهوروپاڤێل وه‌ک که‌ سانی دیاری ناو یه‌ کیه‌تی لایه‌ نگری جددی به‌ ستنی کۆنگره ن ،وه‌ پێ داگری له‌ سه‌رئه‌ که‌ن، هه رچه‌نده‌ ئه مانه به‌ فه‌ رمی له‌ مه‌ کته‌ بی سیاسی نین، به‌ڵام له‌ ناوبنکه‌ی یه‌ کیه‌تی هه ريه كه نفوزی خؤى هه یه‌،وه‌ لایه‌نگری بۆچوونه‌ کانیان هه يه ،كه‌ ئه‌بئ یه‌ کیه‌ تی خۆی ڕێک بخاته‌ وه‌ ویه‌ ک سیاسه‌ ت وئاڕاسته‌ ی هه بئ وه دا مه زراوه ى تؤكمه ى هه بئ.وه‌ له‌ م باوه‌ره‌دان که‌ ئه‌ بئ یه‌ کیه‌تی له‌م پاشا گه‌ ردانیه‌ رزگاری ببێ که‌ یه‌کیه‌تی لاوازکردوه‌.
هه ڵبه‌ ته‌ ئه‌م ره‌وشه‌ ی که‌ له‌ ناو یه‌کیه‌ تیداهه یه، له‌ نا وزۆربه‌ی هه ره‌ زۆری هه مووپارته‌ کانی تری کوردوستان بوونی هه یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ باشوورکه‌ زۆرترنه‌ بئ که‌ مترنیه‌،له‌ به‌رئه‌وه‌ کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تی نه‌ ک هه رله‌ سه‌رئا ستی یه‌ کیه‌ تی به‌ ڵکووله‌ سه‌رئاستی پارته‌ کانی تریش وه‌ بۆکۆی کایه‌ی سیاسی وئابووری گرنگه.
چوونکه‌ له‌ کاتی ئێستادا ،زۆربه‌ی پارتی سیاسی له‌ ئامرازێکی فکری ،سیاسی وه‌ ئایدیۆلۆجیه‌ وه‌ بۆ گه‌ یشتن به‌ ئامانجه‌ دیاریکراوه‌کان له‌ پێناوبه‌رژه‌وه‌ندی تا ک وکۆی کۆمه‌ڵگاو وڵات ، بووه‌ته‌ ئامرازبۆ بژێویی وبازرگانی وخۆ ده‌ وڵه‌ مند کردنی هه ندێ که‌ س وکۆمه‌ ڵێكى ديارى كراو له‌ سه ربنه ماى خزم خزمێنه/‌Nepotism۰ ئه‌ م حاڵه‌ ته‌ له‌ زۆربه‌ی هه ره‌ زۆری وه‌ڵاتانی جیهانی سێ بوونی هه یه‌ ،واته‌ کاری سیاسی وه‌ ک ئامڕازێ به‌ کاردێ بۆده‌ وڵه‌ مه‌ ند بوون وده‌ ست که‌ وتی ئابووری.هه ڵبه‌ ته‌هۆکاری ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ره‌وش وگه‌شه‌ی کایه‌کانی ئا بووری،سیاسی،کۆمه‌ڵایه‌ تی وه‌ فه‌ رهه نگ وفه‌ رهه نگی سیاسی له‌ هه روه‌ڵاتێ .
ئه‌ وه‌ی که‌ په‌ یوه‌نده‌ به‌ بابه‌ت،هۆکاری ئه‌ م ره‌وشه‌ ناهه مواره‌ی یه‌ کیه‌تی له‌ ئێستادا ئه‌ وه‌ یه‌، که‌ پا ش راگه‌ یاندنی کۆمه‌ ڵی ناوه‌ندی بریاروئه‌ مجارهاوپه‌یمانی دیمه‌کراسی وجیا بوونه‌ وه‌یان له‌ یه‌ کیه‌تی، وه‌ دووباره‌ گه‌ ڕانه‌ وه‌یان بۆ ناوکیه‌تیی،وای کرد،که ‌هه یکه‌لی ئێستای یه‌کیه‌تیی هه یکه لێکی به‌ یه‌که‌ وه‌ به‌ستراو بئ به‌ سمخی پۆست وبه‌ رژه‌ وه‌ ندی که‌ سی،وه‌ به‌ کا رهێنانی پارتی سیاسی/ یه‌کیه‌تیی وه‌ک مانگای پیرۆزته‌ نها بۆدۆشینی يا ئامرازئ بۆده‌ ست که‌ وه‌تی ئابووری وپۆست ،دروه‌ست وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان دا. دووباره‌ ئه‌ م حاڵه ی یه‌کیه‌تی له‌ ناوهه موو پارته‌ کانی با شووربه‌ گه‌ وره‌ و بچووکیانه‌ وه‌ بوونی هه یه‌ له‌ به‌رگه‌لێک هۆکارکه‌ با به‌ تی ێئستا نیه‌، به‌ م جیاوازیه‌ که‌ له‌ ناو یه‌کیه‌تی زیاتربه‌ ئاشکرا باس ئه‌کرئ.له‌ به‌ رئه‌ وه‌ لایه‌ن گرانی کۆنگره‌ ئارگومێنتیان ئه‌ وه‌یه‌ که‌ کۆنگره ئه‌ توانێ به‌ گۆرین وخانه‌ نشین کردنی زۆری ئه‌ وانه‌ ی بوونه‌ ته ئه‌رک وگرفت بۆ یه‌ کیه‌تی ،وه‌ ئاماده‌ کردنی هه‌ یکه لێکی تازه‌ی یه‌ کیه‌ تی، بواردان به‌‌ خه لکی تازه‌، به‌ بیری تازه‌ ،سیاسه‌ تی تازه‌ وه‌ هه روه‌ها به‌ شداری پێ کردنی بنکه‌ له‌ بریاره‌ گرنگه‌ کان ئه‌ توانن یه‌ کیه‌ تی وا بسازن که‌ توانای تێ په‌ڕاندنی به‌ربه‌ سته‌کانی/challenges هه بێ بۆ ئێستاوداهاتوو. 
له‌ سه‌ رئاستی هه رێم ،دوای ئه‌ وه‌ی بزووتنه‌ وه‌ی گۆڕان به‌ هه رهۆکارێ بێ نه‌ک هه رنه‌ ی توانی بیگۆڕێ به‌ ڵکوو خۆشی بوو به‌ به‌ شێک له‌ گرفت به‌ به‌ شداریکردنیان له‌ ده‌ سه‌ڵاتێک که به‌وته‌ ى جارانی خۆیان توانای ده‌ سه‌ ڵات داری نیه‌ وشكستخواردوه ‌.وه‌ کابینه‌ ی تازه‌ی هه ریمش که‌ له‌سه‌ ره‌ تاوه‌ هیوایاک هه بووكه کاک مسرور ببیته‌ محمد بن سلیمانی سعودی،به‌ ڵام هه مووئه‌وانه‌ ی که‌ له‌کابینه‌ کانی پێشوودا به‌ رپرسی دروست بوونی ئه‌ م هه مووڕه‌نج ،به‌ فیڕۆدانی نه‌ وت وسامانی ولات ،زیان وه‌ قه‌ یرانانه‌ بوون به‌ سه‌رخه لک وڵاتا له‌ بری لی پرسینه‌وه لييان وا هه موويان ئێستاله‌ ناوسه‌ رۆکایه‌تی هه رێم به‌ رده وامی به‌ کاری خۆیان ئه‌ ده‌ن وه ك جارى جاران . هه رله‌ کاتی ئێستادا ،ئاژانسه‌ کانی هه واڵ ڕای ئه‌ گه‌ یه‌ نن که ،‌ Dynasty Petroleum بۆ بازرگانی نەوت وغازی سنوردار له‌ دادگایه‌کی ئینگلیزی داوای یاسایی له‌ سه‌ رحکومه‌ تی هه رێم تۆمارکردوه‌ داوای یه‌ ک ملیاردونیو دۆلار ئه‌ کات به‌ هه مان جۆری داناغازا،جا بۆ ئه‌ وه‌ی ستافی سه‌ رۆکایاتی هه ریم که‌ به‌ رپرسی سه‌ ره‌ کی کاره‌ساتی نه‌ وتن به‌ سه‌رخالکی کوردوستانا ،له‌ لایه‌ن پۆلیسی اینترپۆڵه‌ وه قۆڵ به‌ ست نه‌ کرێن وزیندانی نه کرێن، ئه‌ بئ مووچه‌ خۆرانی هه رێم له‌ قووتی۳مانگی خۆیان ديسان ئه‌ م پاره ش‌ بده‌ن. 
ئه‌ مه یه‌ ک به‌ربه‌ست challenge/ ی تازه‌یه‌ بۆحکومه‌ تی کاک مسرور،ئیتر پرسیارئه‌ مه‌ یه‌ مسرورچۆن مامڵه‌ له‌ گه‌ل ئه مه ئه‌ کات،ئایا ئه‌ م پاره‌یان بۆ ئه‌ دات له‌ سورقووتی خه‌ ڵک ومووچه‌ خۆران تا زیندانی نه‌ کرێن؟ ، یا راده‌ستی پۆلیسی اینترپۆلیان ئه‌ کات؟ هه ڵبه‌ ته‌ ئه‌ بئ خۆی وه‌ڵام و قسه‌ ی هه بئ بۆئه‌ مه‌ ،ئه‌ گه‌ رنا له‌ داهاتوودا چه‌ ندها مینی ترى نه‌ وتی به‌رووی خالکی کوردوستانا ئه‌ ته‌ قێته‌ وه‌ له‌ ڕێگه‌ی دادگایه‌ کی بیانیه وه‌ ،وه‌ ئه‌ بێته‌ گرفت وکاره‌ساتێکی هه میشه‌ یی دارایی بۆ خالکی کوردوستان حکومه تی ئێستاوحکومه‌ ته‌ کانی داهاتووش.
له‌ م کاته‌ داکه‌ ره‌وشی هه رێمیش به‌م جۆره‌ ناهه مواره‌ ، باسی کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تی، وه‌ ئه‌ مجاربه ستنى کۆنگره‌ که‌ به‌ بێ ڕێک که‌ وتنی پێشوه‌خت وبه‌ به‌ شداری فراوانی بنکه‌ ببه‌سترێ کاریگه‌ ری له‌ سه‌رڕه‌وشی فه‌ رمان ره‌وایی وه‌ سیاسی وئابووری کوردوستان ئه‌ بئ.
پرسیاری با به‌ ت ئه‌ مه‌ یه‌، ئایا پێش وه دوای به‌ ستنی کۆنگره‌ یه‌ کیه‌تی تازه‌ تا چه‌ ند له‌ ژێر کاریگه‌ ری شه‌ قامدا ئه‌ بئ وه‌ له‌ شه قام نزیک ئه‌ بئ بۆ گۆڕان کاری ریشه‌ی له‌ سه‌رهه مووئاستێ؟
وه‌ڵامي ئه‌ مه‌  ئه‌رێنی بێ یا نه‌رێنی، به‌ هه مان ئه‌ ندازه‌ی به‌ستن ونه‌ به‌ستنی کۆنگره‌ بۆماوه‌ یه‌کی دیاری کراوکاریگه‌ ری له‌ سه‌رکۆی ره‌وشی هه رێم ئه‌بێ،وه‌ به‌ چ ئاراسته‌ یه‌ک ،ئه‌وا به‌ پێی حوکمی واقیعی مێژوویی وه‌ ئا بووری کاتی زۆرنه‌ماوه‌ تا بزانرێ به‌ کام ئاڕاسته‌.










نوێترین نوسینەکانی د٠محه‌مه‌د امين گه‌ناویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌