ئێران چۆن دەتوانێت،چۆک دانەدات بۆ ئەمەریکا

وتار/ 18/08/2019 800 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

ئێران چۆن دەتوانێت،چۆک دانەدات بۆ ئەمەریکا

بارزان محمدسوورە
ناکۆکیەکانی ئێران و ڕۆژئاوا بەگشتی و ئەمریکا و ئیسرائیل بەتایبەتی، پێی ناوەتە؛ قۆناغێکی هەستیارەوە، بەڵام وەک لە سەرەتای کارەکانی ئەمەریکا، کە بۆکۆڵێنی کردنی ووڵاتان ئەم سیاسەتەی گرتۆتە بەر لە جیهانداو بەدوای دەرفەت دەگەڕێت، بۆ ئەوەی دەست بگرێت بەسەر هەر وڵاتێک دا کە بیەوێت، بەڵام چ وڵاتێک زۆربەی ئەو وڵاتانەی، کەدەبنە مەترسی لەسەر بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکادا.
چونکە ئەم سیاسەتەی لە کۆنەوە گرتۆتەبەر و بەئاسانی ناتوانێت دەست بەرداریبێت.
وەک مێژوو نووس. ساموێل ئیلیۆت مۆریسۆن. لە هەوڵەکانی ئیسپانیای کۆڵیەوە و بەو ئەنجامە گەیشت، ئەگەر کێشەی کوبا بە ئاشتییانە چارەسەر بکرایە. "هەموو سەرۆککۆمارێکی بەتوانا ئەم هەلەی دەقۆستەوە بۆ سەقامیرکردنی ئاشتی".
پەندێکی کوردیش هەیە دەڵێت"خوی شیری بەری نادات، تاپیری" ڕووخاندنی وڵاتان لەسەر تەنها کۆمپانیایەک، وەک کۆمپانیای مۆز، کەبووە هۆی ڕووخانی حکومەتی هیندۆرایس، بۆ ئەوەی دەستی سەرمایەیان کراوەبێت.
ئەمەریکا لەبوونیەوە، کار لەسەر ڕووخانی ووڵاتان دەکات، بەتایبەت ئەو سەرۆکانەی گیرۆدەی مۆنۆپۆڵیەت بوونەتەوە، وەک مەککینلی، کەبووە هۆی ڕووخانی وڵاتان لەسەر تەنها غەریزەیەکی خۆی و گرووپەکەی. کەبووە هۆی گیانی هەزاران سڤیل، لەمەیدانەکانی جەنگ کەوت و بووە، خۆراکی تەرمخۆرەکان، زیاتر لە14چواردە وڵات لەلایەن ئەمریکا ڕووخان لەماوەیەکی کەمدا.
زۆربەی ئەو دەوڵەتانەی لەلایەن ئەمەریکاوە ڕووخاوەن، هۆکاری ڕاستەوخۆی ئەمەریکاییەکان لەڕێگای ciaیەوە بووە. زۆربەی ئەو وڵاتانە، کە ڕووخاون لە جێگایان کەسانی دیکتاتۆر و لایەنگری ئەمریکا و کۆمپانیاکانیان بووە، دواتریش زۆرێکیان هەرلەلایەن خۆیانەوە ڕووخێندراونەتەوە.
جۆن فۆستەرداڵس دەڵێت، ئەو ڕژێمانەی مردنی خۆیان واژۆکردووە ئەو ڕژێمانەن، کە لە لایەنی ئابووری و ئایدۆلۆژییەوە نەیاری ئێمەن. هەر وڵاتێک، کەدژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکا بێت ئەوە، چارەنووسی دەبێتە ڕووخاندن، چونکە ئەمریکا کار لەسەر بەرژەوەندیەکانی دەکات. لەسەر بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی تر. هەروەها سەدەی ڕژێمی داگیرکردنی دەست پێکردووە. هەر لە مککینلیەوە تا بۆش، هەر وڵاتێکیان داگیر کردبێت لە ڕژێمێکی هاوڵاتی بوونەوە، بۆ ڕژێمێکی دیکتاتۆری دەگۆڕدرێت؛ کە هاوئاوازی ئەمەریکا بێت، لە دوو ڕێگاوە کاری بۆدەکات :-
لە لایەکەوە بڵاوکردنەوەی مەسیحیەت و چەسپاندنی هەژموونی خۆی. لەلایەکی تریشەوە، کۆمپانیاکانی لەو وڵاتانە دەست کراوە بێت. چونکە کۆمپانیاکان لە هەر هەڵبژاردنێکدا، بە سەرمایەکانی خۆیان ئەو کەسانە سەردەخەن و دەیان کەن بەسەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان. بەڵام دەبێت ئەوانیش کۆی بەرژەوەندیەکانی کۆمپانیاکانیان لە هەروڵاتێک بپارێزن.
ئەمریکا کۆمەڵێک وڵاتی وەک ئێران، گواتیمالا، چیلی، کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنی ئازادەوە، گەیشتبوونە دەسەڵات ڕووخاندنی و ڕژێمێکی دیکتاتۆری خستە شوێنیان.
هەرچی دۆستی ئەمەریکایە، لە کۆنەوە. لە مککینلی یەوە تا بۆش، بگرە دۆناڵدترەمپیش، ئەوە کاریان لەسەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان کردووە، هەرکاتێک کاریان پێنەمان ئەوە ئەم وڵاتانەیان ڕووخاندوون و بەڵکو سەرۆکەکەشیان، بە خۆیانەوە نەگرتووە، وەک شای ئێران، کە نزیکترین دۆستی ئەمەریکابوو کەچی ئەوکات لەدەسەڵات دوورخرایەوە. چەندین جار داوای ڤیزەی ئەمەریکای کرد، بەڵام ڕەتی کردەوە، ووتی شا کەسێکی گێل و نەزان بووە، بەڵکو دژی دیموکراسیشە، شا محمد ڕەزا پەهلەوی، نەخۆشی شێرپەنجەی هەبوو دواتر بەو مەرجەی مۆڵەتیان دا تەنها تاکاتی چارەسەر بۆشی نەبێت بێتە دەرەوە، بەڵکو؛پۆلیس لە؛چاودێری توند داندران، دواتر هەوڵدرا تەسلیم بەکۆماری ئێرانی بکەنەوە، کەچی ڕای کرد، دواتر لە وڵاتانی ئەمەریکای لاتین،،بە دەردە سەرییەکی زۆرەوە، هەرجارەو لەکون وقوژبنێک خۆی حەشار دەدا، تا دواتر جەمال عبدالناسر، پێشوازی لێکردوو، فەڕشی سووری بۆ ڕاخست، هەر لەوێش کۆچی دوای کرد. 
هەرئەمەریکا بوو بێ نەزیر بۆتۆی، گەڕاندەوەوخەڵتانی خوێنیشی کرد، هیچ فرمێسکیشی بۆ نەڕشت.
هەر ئەمەریکا بوو، پشتگیری شیڤەرنادزەی کردوو کردیە سەرۆک و تا کۆتای بەرژەوەندیەکان، لە گەڵی ڕۆیی کەبەرژەوەندیەکان کۆتایی هات، ئەویشی بە کۆتا گەیاند.
ئێران دەبێت بەووردی لە هەموو ئەو دۆسیەو ڕووداوانە پەند وەرگرێت و خۆی نەخاتە ناو داوی ئەمەریکاوە، چونکە ئەم وڵاتە بێ پەروا، لە هەوڵ دایە چۆن بتوانێت، ئەم کۆمارە بڕووخێنێت، چونکە تاکە کۆمارە، کە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکایە، لە ڕۆژهەڵات.
هەروەها پێویستە ئێران بە هەموو ئەو سیاسەتە ناوە خۆیانەدا بچێتەوە و دەستگێڕیان تێدا بکاتەوە و بە وریاییەوە مامەڵە بکات. چونکە ئەمەریکا هەموو کردەکانی لە ژێرەوە دەستپێکردەوە، لە ڕێگایcia کە ئەو وڵاتانەی باسم کرد، گشتیان بەهۆیەوە ڕووخاون و لە جێگیان، کەسانی دیکتاتۆر بوونەتە سەرۆکیان.
بەڵام ئێران چەند ڕێگایەکی لەبەر دەست دایە، کە بیانگرێتە بەر، ئەمەریکا ناتوانێت بەهیچ شێوەیەک توخنی بکەوێت.
یەکەم:- ئێران پێویستە بەسیاسەتی ناوە خۆی دا بچێتەوە و مافی ئەو نەتەوانە بدات، و ڕێزیان لێبگرێت.
دووەم:- بەهیچ شێوەیەک مل بۆ ئەمەریکا نەدات و نەهێڵێت بەدروو نزیک دەست وەردان، لە وڵاتەکەی بکات.
سێیەم:- پێوستە ئێران زۆر بە ووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەوکەس و گرووپانەدا بکات، کە دێتە وڵاتی و بەدوای ئەوکەسانەش  بێت کەمەترسی هەواڵگریان لێدەکرێت، کە سەر بەئاژانسی ciaبن، چونکە گەورەترین ڕووخانی ئێران بەو هۆکارەوە ئەگەری درووست بوونی لێدەکرێت. پێوێستە ئەم دەستانە، نەک ببڕێت پێویستە بیان سووتێنێت.
چوارەم:- ئێران پێویستە لەگەڵ هەموو ئەو حزبە ئۆپۆ زسیۆنانەی، کەلەوڵات دەری کردوون،بیان گەڕێنێتەوە، ئەوانەی لە وڵاتانی دەرەوەی خۆیدا دژی وەستاون بیان هێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ و مافەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە؛و هەوڵی چارەسەریەکانی ناوخۆی بکات. بە بێگومانی بەسەر دەرەوەیدا سەرکەوتن وەدەست دێنێت.
پێنجەم:- پێویستە ئێران هیچ زانیارییەکی بوارە ئەتۆمیەکەی ئاشکرانەکات، کەنەشی بێت پێویستە واخۆی نیشان بدات، کە لەژێر دەستی دایە، چونکە، کە ئەمەریکا زانی، نیەتی هەمان چارەنووسی سەددام و عێراقی دەبێت.
هەروەها ئێرانیش وەک وڵاتێکی تر مافی خۆیەتی ببێتە خاوەن کڵاوەی ئەتۆمی، ئیسرائیل بۆ هەیەتی. زۆربەی ئەو وڵاتانەی، داوای نەهێشتنی ئەم جەکە کۆمەڵکوژیە دەکەن، خۆیان خاوەنی ئەم چەکەن.
تاکە وڵاتی ئیسلامی، کە ئەم چەکەی هەیە پاکستانە. ئەویش ئەمەریکا بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆی کاتی خۆی چاو پۆشی لێکرد.
بۆیە هەر شۆڕشێک لە ئێران ڕووبدات دەبێتە هۆی پەشێوی و تێکچونی ئەمنیەت ونەخشەی ستراتیژی  خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیایی ناوەند بەتەواوەتی تێک دەچێت. چونکە ئێران تاکە وڵاتی خۆرهەڵاتە، کە پارسەنگی هێزی بەرامبەر وڵاتانی عەرەبی و ئەمەریکا ڕاگرتووە. لێرەدا پێویستە ئێران نەهێڵێت، تەنها نینۆکەکانی ئەمەریکا دەربکەون.
چونکە هەرکات نینۆکەکانی دەرکەوتن ئەوە سەرتاپای دەگرێتەوە، هەمان چارەنووسی ئەو وڵاتانەی دەبێت کە کەوتونەتە ژێر باڵادەستی و هەژموونی ئەمەریکای داگیرکەر.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌