وەزیر چۆن دەبێت بە وەزیر لای هاوڵاتی

وتار/ 02/08/2019 769 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

وەزیر چۆن دەبێت بە وەزیر لای هاوڵاتی

 بارزان محمدسورە
  ـ وزیرایەتی، شیرن نییە بەڵکو تاڵە.
ـ جەنابی وەزیر لە کارەکەت. جدی و خەمخۆر بە.
ـ  لە زاخۆ تا هەڵبجە، بەیک چاو سەیری هاوڵاتیان بکە.
ـ چۆن کارەکان بۆ نزیکەکانی سەرووی خۆت دەکەی هەمان شتیش بۆ هاوڵاتییەک، کەنایناسی یان دوورەلە سەرۆک و گەورەتر لەخۆت.بیکە.
ـ ئیشکردن بەبێ جیاوازی، دەبێتە سەرکەوتن، لە کارەکەت و کەسی شیاویش دەبێتە جێگای متمانەو ڕایکردنی کاری هاوڵاتیان.
ـ دڵسۆزیت بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیان و کار و پڕوژەکان، پشت بە پراکتیکی و کەسانی شارەزا وەرگرە، بەڵام خۆشت چاودێرێکی توندبە لەسەر، بۆ ئەوەی یەکسانی و حەدالەتی تێدا بێت.
ـ پێویستە ئەو کەسانەی سەردانت دەکەن، بەیەک چاو بەیەکسانی سەیر بکرێن و کارەکەیان بۆ جێبەجێ بکەیت.
ـ بۆ ڕاپەڕاندنی کارووبارەکانی هاوڵاتیان دڵسۆزی لەوەدایە. خزمت لە پێش هیچ کەسێک نەبێت. نابێت خزمەکانت لە کارەکانت دەست وەربدەن و کاری نایاساییان بۆ بکەی. چاوپۆشی لە کاری نایاسیای کەس نابێت بکەی.
ـ پێویستە سادەو کارەکتەر بیت، نەک خۆ گەورەزان و ناکارابیت.
ـ پێویستە لەکاتی خۆی بچیتە سەر کاروو لەکاتی نائاسایش، کە پێویست بێت لە پێناو هاوڵاتیان لە کاردابیت.
ـ خەمخۆریت دڵسۆزیتە، بۆ هاوڵاتیان بە شێوەیەک، کە کارەکانت، ڕەنگدانەوەی دڵسۆزیت بێت. یان بەپێچەوانە.
ـ   دادپەروەری، لە دەسەڵات، دەمێنێتەوە،و پێچەوانەکشی بۆ بنی گۆمە.درەنگ یان زوو.

ـ هەروەها ستۆیسیزم ئاکاری لەسێ خاڵدا کۆکردۆتەوە.
1ـ ژیان بەجۆرێک بێ کە لەگەڵ سرووشتدا واتالەگەڵ ئەقڵدا بگونێ.
2ـزیان بەخەڵکی تر نەگەیەنێ.
3ـ هەرکەس مافی خۆی بدەیتێ و هەر خاوەن مافە مافی خۆی بدرێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌