بیرۆکەی چەپ و ڕاست لە چییەوە هاتوون ئایا چەپ گەراکانی کوردستان دادپەروەرن
وتار/
30/07/2019
1431 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
بیرۆکەی چەپ و ڕاست لە چییەوە هاتوون ئایا چەپ گەراکانی کوردستان دادپەروەرن
بارزان محمد سوورە
لە کاتێکدا، کە ئەوروپا بەدەست شەڕوو کوشتارو چەوسانەوە، و بەدەست فیوداڵەوە تڵابوونەوە، لە لایەکی تردا کلێسا ببووە، هۆی ڕێگریەکان، چونکە دەسەڵاتەکان هەموویان لەوێ دەردەچون، ئەورووپا بەم هۆیەوە، دەی ناڵاند دواتر لە شۆڕشەکانی فەڕەنسا، کەبووە هۆی لێک هەڵوەشانەوەی فیوداڵیزم و چینی کرێکارن هاتنە سەر خەت و هەوڵیاندا حوکمی سۆسیالی پەڕەوبکەن و ببنە چەترێکی یەکسان لەناو وڵاتاندا، بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی و نەهێشتنی فیوداڵ و زەوی دزو و کەمکردنەوەی حوکمی کڵێسیان دوور خستنەوە یان لە دەسەڵات و بە دوور و نزیک، پەیوەندیان بە دەوڵەتەوە، نەمێنێت، بەڵام زۆری نەخایاند، کە لەناو ئەم شۆڕشگێڕانەدا کاتێک لە کۆبوونەوەدا بوون، ئەوانیش بوونە دوو دەستەو دووڕای جیاوازیان لێوە هەڵسا؛ کە ئەوەی لای دەستە چەب بوون داوایان دەکرد، هەرچی کڵێساو فیوداڵیزمە، بە یەکجاری لە ڕیشە دەربهێنرێت و پاکتاوبکرێن. ئەوانەی لای دەستە ڕاستیش دەیان ووت نا نابێت دەبێت دەسەڵاتی زەوی وزار بمێنێتەوەو، کڵێساش بەردەوام بێت، بەڵام کەمێک لە دەسەڵاتەکانی کەم بکرێنەوە. لەمەوە لای دەستە چەپەکەی سەرۆک بوونە چەپ گەراو.
لای دەستە ڕاستی سەرۆک، بوونە ڕاست ڕەو.
بەڵام ئەوەی جێگای هەڵوێستە لەسەر کردنە، ئێستا لە کوردستان حوکمی چەپگەرایە، ئەوانەی حوکم بەسەر هەموو شتێکەوە دەکەن و درووشمی سۆسیال دیموکرات و دیموکراسیان بەرز کردۆتەوە؛ ئەوە نەک مزگەوت بەڵکو تەکێ و تەریقەکانیشیان، بە وەزارەت و ئەوقافەکانەوە، لەژێر هەژموونی خۆیان دایە. ئاین بە ئارەزووی خۆیان کاری پێدەکەن، و هاوڵاتیانی پێ دەجوڵێنن و عەلمانی و دیموکرات خوازەکان پڕن لەدامو دەزگاکانی دەوڵەمەداری کوردستان، کەچی نەمان دیت ڕۆژێک یەکێکیان لە باخەڵی خۆی گلەیی ئەو پڕبوونە زۆرەی ناداد وەریە، بکات و حساب بانکیەکانیان فوول بووە، کەچی چەپ گەراکان و سیکۆلاریزمی کوردی زیاتر کاری بە ڤێللاو قەبەکردنی حساب بانکەکەی و باغ و بینا باڵاکانی تێپەڕی کردووە، چۆتە لوتکەی کۆمپانیا و مۆنۆپۆل کردنی ژێرخان و سەرخانی وڵات. لەهراج و دەڕ ڕاجیش چۆتەپێشڤەچون.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020