سەدەی تێک شکانی حزبی ئیسلامی

وتار/ 25/07/2019 967 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

سەدەی تێک شکانی حزبی ئیسلامی

بیلال زەنگڵ

ئەوەی ئێستا بەدی دەکرێت و کاری لەسەر دەکرێت تێکشکاندنی حزبە ئیسلامیەکانە بەگشتی وە
جیهانی بەرەو گۆرانکاریکی گەورە هەنگاو دەنێت گەر وریاوو شارەزایەکی لێزانانە نەبیت ئەوا جێمان دێڵێت

گەر دیقەت بدەین لە ٧٠ و ٨٠  کۆمەڵە و مارکس و شوعیەت و ئیشتراکیەتوو و فکرە چەپەکان لە لوتکە دابوون بەلام دوای ئەوەی ڕەوتیکی جیهان دژی ئشتراکیەتوو ڕەئس مالیەت هەنگاوی نا ئەوان نەیان توانی لەگەڵ گۆڕانکاریەکاندا بگونجێن خۆیان نوێ بکەنەوە بۆیە دواجار جیهان بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی ئەمانایان جێهێشت بگرە هەندێکیان ناویان نەماو هەندێکی تر ئەوەندە بچوک بوونەوە ئێستا پیاو شەرم دەکات بڵی لەگەل فڵان حزب و فکر دام ...

ئەمەش کاتێک بە تەواوی ڕوویدا، کە فکری ئیسلامی و جیهان کەوتنە دژایەتی ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم فکرە چەپ و توندرەوانە  تا بەتەواوی خستیان بەئەرزدا بەڵام گەر ئێستا سەرنج بدەین گۆڕانکاریەکو دژە ێک بەڕێوەیە کە دەکرێت بەسەدەی تێک شکاندنی (حزبی بەناو ئیسلامی) ناوی بنین ئەوان کە تێگەیشتوون کە جاریکی تر ناتوانن  ڕاستەو خۆ دژایەتی ئیسلام بکەن
بەڵام هاتوون وەک چۆن حزبە فکرە چەپەکانیان تێک شکاند ئەمڕۆش دەیان هەویت حزبە ئیسلامیەکان تێک بشکێنن، خۆی دێت داعشت بۆ دروست دەکات نمونەی ئەفغانت بۆ وێنا دەکات هەزاروو یەک دەستوو تاقم بەناوی ئیسلامەوە بە جیهاندا بڵاو دەکاتەوە بە شێوازی ناشرین بۆت وینا دەکات بۆیە ئەمە دریژە پێدەدات تا دوا جار حزبە ئیسلامیەکانیش وەک حزبە فکرە چەپەکان بخاتە کەنارەوە بۆیە گەر حزبە ئیسلامیەکان لەگەڵ گۆڕانکاریەکان خۆیان  نەگونجێنن ئەوە خۆیان ئاوت دەکەن، بەبی ئەوەی هەستی پێبکەن

 ڕەنگە بکوترێت لادانی پاشگری ئیسلامی ئێمە ناگەیێنێت بەدەسەڵات ئەمە ڕاستە بەڵام بوونی پاشگری ئیسلامیش ئێمە ناگەیێنێت بەکەناری ئارامی

ئەمڕۆ گۆرانکاریەکان خێران ڕەنگە تەنها لەدەست دانی چەند رۆژوو مانگێک بتگەرێنتەوە دوای دواوە بۆیە ئێمە گەر دەمانەێت جارێکی تر بچینەوە ناو کۆمەڵگا ئەو پەیامەی پیمانە بیگەێنین ئەوە دەبێت ئالایەتوو بەرگی کارمان بگۆرین وەک چۆن شەریکاتەکانی سەیارات بۆ ئەوەی هەمیشە لە ناو جیهان بەمێنتەوە بە شکڵ و شێوازی جۆراو جۆر خۆیان وینادەکەن لەگەڵ گۆرانکاریەکانی حەزی مڕۆڤ خۆیان دەگۆرن لە کاتێکدا هەمان مەکینە و هەمان ئاسن و هەمان مواد بەکار دینن بەڵام کاتێک دیت بە بەرگێکی نوێ بەدیزانوو شێوازی نوێ خۆی وینا دەکات، ئەم قسەیە بۆ حزبە ئیسلامیەکان ڕاست ترە سەرنج بدەین کۆمەڵی ئیسلامی گەر لە ڕابردوودا بەخێرایی ئالیەتی گۆرانکاریەکانی نەگرتبا بەر ئەمرۆ هەر ئەو هێزە دەبوو لە گۆرەپانی ساحەی سیاسی کوردستان؟ بێگومان نەخێر بۆیە گەر بمان هەوێت هەنگاو بەرو لوتکەی سەرکەوتن بنێنن لە جیهانی بەربەرەکانێ دانەبڕین کە ئەمرۆ جیهان بە هەموو شێوەێک دەی هەوێت دایان بڕیت دەبێت چەندین گۆڕانکاری جەوهەری بکات گەر بپرسین گۆرانکاریە جەوهەریەکان چۆن و کێ بیانکات
 ئەوا ئاسنترە لەوەی بیری لی دەکەینەوە هەر لە گۆڕینی ناو پاشگر هەتا جیا کردنەوەی کاری بانگەواز و سیاسەت کە دەکریت لە ژێر یەک چەتر دابن بەلام بە جیا کردنەوەیان لە ژێر ئەم چەترە، شێوازی کار و فکری ئەم حزبە ... دەیانی تر دەبێت ببنە بنەمای خاوەن گۆرانکاری خاڵی وەر چەرخانی حزب

گەر سەرنج بدەین لەوە تێدەگەین تورکیا بۆ مانەوەی ئەم جۆرە سیاسە توو بەڕێوەبردنەی کە خۆیان دەیانەوێت دەسەڵاتو گۆڕانکاری تورکیا هەنگاو دەنیت بەگەڕانەوەی داینەمۆی گۆرانکاریەکان لە داود ئۆغڵو و عبداللە گولان ...

ڕاستە چۆنیەتی  گرینگە بەڵام ئەو چۆنیەتیە بەهۆی چەندیەتیەوە دواجار خۆی ڕاگیر دەکات و قسە دەکات

ئینجا بمانەوێ و نەمانەوێت بۆ
هەر گۆڕانکارییەکیش نابێت تەنها ئەندام و لایەنگری ئیسلامی لەبەرچاوبگریت، ئەوەش بەو مانایە نایێت کە
سەرنج و تێبینی بابای ئیسلامی بەهەند وەرنەگیرێت، بەڵام بمانەوێ و نەمانەوێت ئێستا خەڵکی لەکوردستان و تەنانەت
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش دا زۆر لەگەڵ حیزبێک
یاخود خۆشیان لەگەڵ حیزبێک
نایەت کە هەڵگری پاشگر و پێشگری ئیسلامی پێوەبێت..!
ئەمەش وەنەبێت خەڵکی دژی ئیسلام یاخود بنەماکانی و دەسەڵاتی  بێت بەڵکو زیاتر خودی ئەو وشەیەی ئیسلامییە
کە هۆکاری سەرەکی شێواندن و وێناکردنی ئەو وشەیەیە لە وڵاتانی عەڕەبی و ئەوڕوپی کەبەبەرنامە ڕێژی کاریان لەسەر
کردووە لەلایەک و لەلایەکی تریش تۆمەت هەڵبەستین بۆ ئەندام و لایەنگرانی ئەو حیزبانەی ئەو وشەی ئیسلامییان لەخۆگرتووە و تەنانەت دەستگیرکردنی هاوڵاتیانێک کە ئەندامی حیزبی ئیسلامیش نین، بەڵام بەو ناوەوە تۆمەتیان بۆ هەڵئەبەستین.
وە پێمان وایە زیاتر لەهەموو شوێنێک لەکوردستان ئەو ناوە ناشرین کراوە و زۆر بەخراپی
کاری لەسەر کراوە، وە بوونی هەندێ لایەنی تری ئیسلامیش لەکوردستان کەهەڵگری ئەم پاشگرەی ئیسلامی ن زیاتر ئەم ڕەوتەیان ناشرینکردووە و لەگەڵ دەسەڵاتدا موولەبەینیان دا نیە، ئیتر ئەمەش ڕۆڵی خراپی
گێڕاوە بۆ ئەم پاشگرە.
وەئەگەر سەیری بزوتنەوەی گۆڕان بەدوور لەوەی گۆڕان بەبێ لایەنی ئیسلامی و علمانی بکەین لەدەسپێکی دەرکەوتنی دا لە 2009 دا ، ڕۆڵێکی گەورەی بینی و ئەگەر بهاتبایە هەر یەکێک لەو پاشگرانە لەگەڵ ناوەکە بووایە و زەق کرابووایەوە، دڵنیابووین لەوەی هەر هێندەی حیزبەکەی د.بەرهەم ساڵح و هاودیدەکانی دەنگی ئەهێنــا ..!
بۆیە ئەبێت گۆڕینی ناو بڕیارێکی حەتمی و بێ دوودڵی بێت و گۆڕانکاریش لە ئەدا و شێوازی حیزب و دەعوەکەیدا
دیوی دووەمی ئەو گۆڕانکارییە
حەتمییە بێت.
ئێستاش دۆخە زۆر گونجاوو لەبارە بۆ ئەو گۆڕانکارییانە

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌