کابینەی نۆ پێویستەچی بکات

وتار/ 21/07/2019 903 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

کابینەی نۆ پێویستەچی بکات

بارزان محمد سوورە
لەهەڵبژاردنەوەبۆ حکومەت، کەماوەیەکی زۆری خایەند لەچارەکی کۆتایی ساڵێک تێپەڕی کردووە.
  چاکسازی کردن لەم فۆڕمۆلانەدا بکات سەرکەوتو دەبێت، ئەگەرنا هەمان چارەنووسی هەشت کابینەکەی تری بەڵکو خراپتریش.دەبێتەوە.چونکەهاوڵاتیان بەگوڕوو تینێکی زۆرەوە و بە هیلاکییەکی لە ڕادە بەدەرەوە، لەچاوەڕوانی چاکسازیەکانی ئەم کابینەیەدا دەڕوانن.
تیمە حوکمەتیەکە دەتوانن لەسەر ئەم شێوازە کاربکەن.

۱--چاکسازی لەکەرتی پەروەردەدا بکرێت. پاداشت و سزاهەبێت. بۆئەوەی ئاستی مامۆستایان دیاری بکرێت. چونکەبنەماوپێشکەوتنی هەروڵاتێک وابەستەیە، بەبواری پەروەردە. هەروەها کارێک، کەحکومەت بیکات ئاستی خوێندن لە خوێندنگاکانی حکومی باش بکات و هاوتای خوێندنی ناحوکمی بکات. ئەو مامۆستاتایانەی، کە لە ناوەندەکانی خوێندن لەناحوکمی زۆرگرنگی پێدەدەن و حوکمیەکانیش ئیهمال دەکەن. سزابدرێن و ڕووتانەوە بە مافی هاوڵایان نەکرێت.
- هەروەها ئەوەی زۆرگرنگە ئەم کابینەیە کار لە سەر زیندوو کردنەوە و دەرهێنانەوەی زمانی نەتەوەی خۆی بکاتەوە، کە زیندانیان کردووە، بە درووشمی ئەوەی زمانی ئینگلیزی و عەرەبی زمانی زانست و بازرگانین، بۆیە کاری لەپێشینەی حکومەت گەڕانەوەی زمانی دایکەبۆقۆناغەکانی خوێندن، تازانکۆکانیش، وئەوقوتابخانەئەهلیانەی هاتوون لەزمان و کەلتوری نەتەوەیمان کەم بکەنەوە. پێویستەئیجباربکرێن بەوەی زمانی دایک کەزمانی نەتوەیە، سەرەکیترین سێکتەرەکانی پەروەردەیی بێت.چونکەئەگەربەزمانی دایک نەبێت ئەوەزۆربەی کەسەکانی دەرچومان ناقس و ەێاەگەیشتوودەردەچن،چونکەزمانی دایک تاکەسەرچاوەی فێربوون و زانستی هەرکومەڵەیەکی جیهانییە.هەروهازمان گرنگترین کۆڵەگەی نەتەوایەتی هەرنەتەوەیەکەکۆمەڵگەی پێ پێش دەخرێت.
2-تۆڕی تەلفۆنی هەرێم خۆماڵی بکات. لەدەست شەخس دەری بێنێت و بیکاتە ماڵی حکومەت و بەنیشتیمانی کردنی.چونکەتاکەسەرچاوەی داهاتی نەتەوەی یەک جۆری سەرکەوتونابێت. ئەمەش دەکرێت بکرێتەسەرچاوەیەکی داهاتی نەتەوەیی.

3-چاکسازیی ڕیشەیی لەوەزارەتی تەندرووستی دابکرێت، دانانی بیمەی تەندرووستی، بەستانداردێکی جیهانی کارپێکردنی. هێنانی پسپۆڕی وڵاتانی جیهانی لەپێشخستن و شارەزاکردنی تیمێکی باش لە هەرێم بۆ درێژەدان بەپڕۆژەکە. هەروەهاکارکردن لەسەردابین کردنی ئەو کەسانەی کەپسپۆڕی گونجاون. چونکەکاریگەرترین شت کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەرژیانی تاک هەیە تەندرووستیەئەویش بوونی پسپۆڕی کارامەیە، نەک وەک لەوڵاتی ئێمەدا گوزەردەکات، کە تەنها بازرگانی کردنە بەژیانی هاوڵاتیان.

4-چاکسازییەکی بنەڕەتی لەدادگاکان، برێت، دادگا بکرێتە سەنگی مەحەک، هەروەها دادگایەکی باڵا بکرێتەوە، بە هیچ فۆڕمێک هیچ کەس و حزبێک نەتوانێت دەستی تێوەردات، ئەوەندە سەربەخۆ بکرێت بگاتە ئاستی دادگاکانی جیهانی.

5-درووستکردنی هێزێکی نیشتیمانی و دوورخستنەوەی دەستی شەخص و حیزب لەم هێزەدا. هەروەها ئەم هێزە بکرێتە چەترێکی پارێزەری نیشتیمان و هەموو تاکێک هەست بکات ئەم هێزە پارێزەری خۆی و سەروەری نیشتیمانە. چونکەیەکێک لەبنەماگرنگ و نیشتیمانی و بەدەوڵەت بووندا،بریتییەلەهێزێکی نیشتیمانی.

6-درووستکردنی، بنەمای داهاتی نەتەوەیی دوور لە نەوت، داهاتی نەتەوەیی بکرێتە هەمەچەشنەیی، وەک گەشتوگوزار، کەرتی کشتوکاڵ، گەڕانەوەبۆکاری دەستی وکلتوری نەتەوەیی، تۆڕەکانی گواستەنەوە، تۆڕەکانی پەیوەندیکردن، بازرگانی، ئاژەڵداری وسامانەکەی کەهەندێک وڵات سەرچاوەی داهاتی نەتەوایەتیانە.

7- پێویستە خاڵی سەرەتای ئەم کابینەیە؛ بریتی بێت لە نەهێشتنی کرێچی لەوڵات، بەشێوەیەکی پڕۆفیشتاڵ. نەک وەک کابینەکانی تر ئەم گوندانەی ئەڵمانیاوئیتاڵیاو شوقانەی، کەخۆیان لەسەدان دەفتەر دۆلار دەبینیەوە،ئەوەهیچ لەباری کرێچیەکان ناگۆڕێت.
پێوێستە حکومەت خۆی هەڵسێت بەووردبینی کردنێکی وورد، بۆکۆی ئەوکرێچیانەی لەوڵات داهەن، خانوویان بۆدرووست بکرێت و پێیان ببەخشرێت. و پلانی دواڕۆژیش بۆ گەنجانی تردابڕێژرێت.
لەئێستادا پێویستە حکومەت بەبەرنامەیەک هەمووئەوکرێچیانەی هەن لەکرێی کارەباو ئاوببەخشرێن.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌