مێگالۆمانیاکانی ڕۆژهەڵات

وتار/ 17/07/2019 728 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

مێگالۆمانیاکانی ڕۆژهەڵات

 بارزان محمدسوورە
لە وڵاتانی ڕۆژ هەڵاتی ناوین، زۆربەی ئەوکەسانەی بەرپرسیاری وەردەگرن، ئامانج ومەبەستی نیشتیمانی و خزمەتگوزارییان نییە. بەڵکو ئامانجی کورت خایەن و لەبازنەیەکی بچووک نەبێت خولناخۆنەوە،بۆگەل؛بەڵام بۆخۆی وخانەوادەکەی پێچەوانەیە. بۆیە ئەم خولانەش چەندین جار سواودەبن ودواتر لەناودەچن، و ئاسەواریان نامێنێت. چونکە تەنها لە چوارچێوەی مێگالۆمانیا نەبێت نە کەسایەتیەکانیان، نە پڕۆژەوخزمەتگوزاریەکانیان دەرناچن. تەنهائامانج لەخۆیان قەتیس دەبێتەوەو
لەخۆشەیدابوون بەسەردەروون و کەسایەتیان دا هەژمون دارە. ئەم دەستەواژەیەش؛ خۆشەیدابوون دەگێنێت چونکەئەم دەستەواژەیە لەزانستی دەروونیدا، واتا مێگالۆمانیا، وەک نارسیستەکان وایە، کەتەنها خۆیان دەبینن، تەنهاخۆیان جوانن، تەنهاخۆیان باشن، ئەوانە جگە لەخۆیان دوژمنی هەمووشتێکن، جگە لەخۆیان، کەبکوژی هەرچی جیاوازی هەیە، لەخۆیان، بکوژی هەرچی ماف هەیە، جگە لە خۆیان، ناسیستەکان، دژ بەهەرچی هەیە هەن. تەنها دژی خۆیان نەبن و خۆیان پێ باشەو ئەوەی لە دەرەوەی خۆیان بێت ئەوە دوژمنە، دەبێت لە ناو چێت و بسڕێتەوە، غەیری خۆیان هیچ شتێک نابێت لەوانە زیاتر بوونی هەبێت و نابێت شتێک جیاواز لەوان بەمانادار بێت، جوانتر لەوان بێت، ئەوانە خاوەن خودێکی فودراون، توانای هیچ لە گۆڕانکاری و گۆڕانیان نییە، تەنها لە ناخەوە فودراون واهەست دەکەن زیاتر شتێکی ترنیە، جگە لەخۆیان، بۆیە ئەمڕۆی کوردستان و عیڕاق و بەڕۆژهەڵاتیشەوە، ئەوە جگە لەفودراوێکی فوتباوا هیچیترنییە، بوونەتە بەردی ڕێگای چارەسەریەکان و هەڵدێری گشت ڕێکاکانیان کردۆتەوەو هەروا دەزانن، بەریان پێگرتووە، کەچی میللەت هەمووی ڕۆچۆتە قوڕێکی توند گیر خواردوو، بەدەستی ئەم مێگالۆمانیانە، نەبوونی مەعریفە وکارپێنەکردن و گوێنەگرتن، هەربڵێی خۆم و خۆم...، تەنها فودراوێکی ناخ خاڵی عەقڵی و کارنەکردن بەعەقڵ و دوورکەوتنەوە لەهەرچی بەهای ئیستاتیکی هەیە، کەمرۆڤی پێ ئاسوودە بێت، ئەوە داخرانی عەقڵ و دەرئەنجامەکەی کارەساتەو ڕژانە، ناوزەلکاوی ئەبەدییە. ئەم حاڵی خۆشانە، نە دەرک دەکەن و نەدەشهێڵن دەوروو بەرەکەیان و...،دەرک بکەن، ئەوە ڕوو وەرگێڕانە لە دەرچون لە گۆڕانکاریەکانی جیهان و پێشکەوتنەکانی وەبەرهێنان و خستنە ژێر بارو خستنە ژێردەست و کاردابەشکردن و زۆرکردنی هەلی کارو خستنە خۆشبەختی و خۆش گوزەرانی هاوڵاتیان.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌