قەڵەمە ڕەخنەگرەکان بەرەو کوێ؟!

وتار/ 14/07/2019 788 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

قەڵەمە ڕەخنەگرەکان بەرەو کوێ؟!

بیلال زەنگڵ

هەر کارتێک ئومێدی گۆڕانکاری سەری هەڵدابێت، سەر تاو و دەست پێکێکی ڕەخنگری هەبووە، کاتێک قەڵەمە ئازاو سەر بە خۆکان لەم وڵاتە کەوتنە گەڕ دژی گەندەڵیو فاسیدی ئەم وڵاتە، بەجۆرێک ئومێد و گەشانەوەی گۆڕانکاری نەشو نمای کرد، ئومێد بۆ خەڵک دەگەڕایەوە بەجۆرێک لەپشتی ئەو قەڵەمانە هێزو بەرێکی بوێر دژی دەسەڵاتێکی گەندەڵ هاتە ئاراوە، بەڵام دەسەڵات هەرزوو هەستی بەو قەڵەمە بە بڕشتوو بوێرانە کرد بۆیە کەوتە گیان و تێرۆکردنی قەڵەمە ئازاو بوێرەکان، بۆ کوژانەوە و لاوازکردنی هێزەکانی دەستی قەڵامی ئازاو بوێر، بەجۆرێک قەڵەمە ڕەخنگرەکان وا خەریکە بە تەواوی بێدەنگ دەبن، کە ئەمە جێگای تێڕامانوو هەڵوێستە لەسەر کردنە چونکە ئەم بێدەنگیە، بوو کە دەسەڵات ئاواتی بۆ دەخوازت، جا ئێستاکە دەسەڵات خوازەکان دەیان هەوێت بەخەڵک بڵێن ئەوە ڕەخنەگرەکان بوون بەم دۆخەیان گەیاندین، بێ ئەوەی بسڵەمێنەوە لەوەی ٢٨ ساڵی حکومڕانیان کە ئەمە بەرهەمەکەی بوو، ئێستاکە گەیاندیانین بەوەی بڵین  ( تا خاوەن ماڵی دزی گرت دز خاوەن ماڵی گرت)، بۆیە دەم هەوێت بڵێم ئەم بێدەنگیە هەموو خاوەن هێزو قەڵەمە بەبڕشتوو بوێرەکان دەخاتە بەردەم بەرپرسیاریەتێکی گەورە بەرامبەر خودا میلەت، بۆیە ناکرێت و ناگونجێت ئەم بێدەنگیە لەوە زیاتر درێژە بکێشت بە بیانووی ماندوو بوون هیچ نەگۆڕان، چونکە بێدەنگ نەبوون زۆر شت دەگۆرێت و گۆرێویەتی بەڵام بێدەنگ بوون تەنها باری سەر شانی خەڵک قورس دەکاتوو هیچی تر، بۆیە دەبێت بوێرانە تر و چاو نەترسانە تر جارێکی تر ئەم بێدەنگیە بشکێنرێتەوە، قەڵەمە ئازاو بوێرەکان هێزە دلێرەکان جارێکی تر سامی بێدەنگی بشکێنەوە گەرنا ئەمڕۆو سبەی لەبەردەم گەل و خودا دەکەونە ژێر پرسیار، دواجار داهاتوێکی رەش بۆ دوونیا و دواڕۆژیان دەنوسنەوە کە مێژوو لە بیری ناکات.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌