نیقابەکەت بو بە رەمز و شکۆ

وتار/ 24/06/2019 686 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

نیقابەکەت بو بە رەمز و شکۆ

جوانرۆ مستەفا
پێم سەیرە لە وولاتیکی زۆرینەی موسلمان ئاوا سوکایەتی بەبەها ئاین و ئافرەتە پۆشتەکان بکری یان ئازادی مرۆڤ بەس بۆ ئەو کەسانە دەبێ کە تۆوی خراپە لە کۆمەڵگا بڵاودەکەنەوە، ئادەی پێم بلێن ئەوانەی پۆشتەن  بە ئەخلاقترن یان ئەوانەی پۆشتە نین کامیان  بونەتە مایەی بلاوکردنەوەی بەدرەوشتی و تاوان هەلبەت هەموو ئافرەتێکی سفوریش ناڵێم ، بەڵام مەبەستم قەدر و رێزە ئەو ئافرەتەی خۆی دادەپۆشێت لە کۆمەڵگادا بەچاوێکی بەرێزەوە سەیر دەکرێ ، بەڵام بەداخەوە هەندی کەس  چاویان  هەڵ نایەت ئەو کەسانە دەرون نەخۆشن  نەخۆشی فکری لێی داون
کاتێ دینە سەر شاشەی  TV یەکان و باسی ئازادی مرۆڤ دەکەن کە ئەنەما ئەمانە زۆر دیموکراسی خوازن بەڵام ئەوانە نە لە دین گەیشتون وە نە لە دیموکراسی.
بەراستی ئەمانە ئافرەتیان وەک کاڵایەکی بینرخ سەیر دەکەن دەیانەوێت ئافرەت لەهەموو بەها ئەخلاقی و دینیەکان دامالن کۆمەڵگا بەرەو لێکدابران بەرن،
لەم چەند رۆژەی رابردوو ئافرەتی ئیدیعای  بەدرەوشتی کرد ئەی کوان بۆ ئەو کەسانە دەنگیان لێوە نەدەهات کامیان تۆوی خراپە لە کۆمەڵگادا بلاو دەکەنەوە بۆ بۆ ئەوان ئازادە. بەلام بۆ ئافرەتێکی بە حەیا و ئابرۆ  بە چاوێکی تر سەیری دەکەن،  یان لای ئێوە ئەگەر ئافرەتی پۆشتە بێت بە دواکەوتووی وەسفی دەکەن ئەگەر پۆشتەی دواکەوتوی بێت و خۆ رووتکردنەوە پێشکەوتن بێت  کەواتە ئاژەڵەکانیش لە ئێمە پێشکەوتوو ترن

بروا بکە بەو کارەی کردیان بەرامبەر بەو خاتوونە کە وویستیان لەکەداری بکەن  بەلام ئەوەندەی تر لە لای خەلکی خۆشەویستر و بەرێز تر کرا وەعدی خوای گەورەیە کە هەرچی بەگوێی خوای گەورە بکات بەرزو بەریزی دەکات ئەوانەش دژایەتی ئەم دینەدەکەن و دەیانەویت ناشرینی بکەن هەیشە بەرەو دواوە دەرۆن و لە ناو خەلکیدا بە چاوێی کەم سەیریان دەکرێ

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌