تکایا ئاوڕێک لە سلێمانی بدەنەوە
وتار/
18/06/2019
1081 جار بینراوە
جوانڕۆ مستهفا
تکایا
ئاوڕێک لە سلێمانی بدەنەوە
سلێمانی
ئەو شارەی بەوە ناسراوە کە مەلبەندی شۆرشەکان
و دەنگە نارازییەکانە دژی هەموو زوڵم و ستەمی شاریک پراو پر لە بێنازیدایە لە خزمەت گوزاری و ئاوادەنکردنەوەدا
ئەم
شارە پرە لە هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان شارێکە کە زۆرترین لایەن هەولی بۆ دەدات
بەڵام کەمترین خزمەتگوزاری هەیە
دەتوانم
بلێم لە رابردوو ئیستا ئەم شارە بۆ هەموو شارەکانی تر بووە کە وای کردوە زەختیک
بخاتە سەر لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی هەول بدەن چاکسازی بکەن ، بەڵام بە داخەوە خۆی
بۆتە قوربانی ململانێی لایەنەکان کە هەمیشە خۆی کردۆتە قوربانی ململانێکان
ئەم
شارە ئەوەندەی حیزبی تێدایە ئەوەندەی خزمەت تێدا بکرایە ئیستا وەک دوبەی دەبوو بەداخەوە
هەموان سەرەتا وەک کەسی خزمەتکار خۆیان دەردەخەن دواتر کە چاویان بە سەروەت و
سامانەکەی کەوت هەموو دەبنە سامان دار
ئەگەر
بپرسین ئەم شارە بۆ وا بێدەنگ بوە دەتوانم بڵێم هیلاک بوو لە نارەزای دەربرین دژی
زوڵم و ستەم بە ئاشتی و بە نارەزای و بە خۆپیشاندان
هاواری هەر چوار پارچەی کرد بەڵام بەڵام کوا بۆ هیچ لایەنێک یان شارێکی تر پشتگیری نەکرد یان بە هانایەوە نەهاتن بەداخەوە
ئەم شارە بۆ هەموان بوو بەڵام کەس بۆ ئەو نەبوو،
لەکاتێکدا
لایەنە سیاسییەکان هەموو شەری راگەیاندنەکان لەم شارەدا دەکەن و هەموان باسی کەمتەرخەمی
دەکەن، بەلام لە کەمترین خزمەتگوزاری بێبەشە کە زۆرترین رێژەی بێکاری تێدایە و کەمترین
هەلی کار هەیە وە سەرەتایترین خزمەتگوزای نیە کە باخچەو سەوزاییە کە ئەوەی هەشن بەرەو
ووشک بون دەچیت هەموو شوێنە گەشتیارییەکان بونەتە یەک پارچەیەک خۆڵ ئەوە باسی جادەو
بانی ناکرێ کە لەبەر تاسە و چاڵو چۆڵ رێگاوبانی ناتوانی بەرێگادا برۆی
بەراستی
کاتێ سەردانی دەرەوەی سلێمانی دەکەیت و دیتەوە ئەو کات بۆت دەردەکەوێت ئەم شارە چەند
بێنازە سەرەرای ئەو هەموو نارەزاییەش بەڵام حکومەت بێدەنگە و نایەت بە دەم داواکارییەکانیەوە
هیوادارم حکومەت ئاوڕێک بداتەوە لەم شارە چیدیکە نەبێتە
قوربانی ململانێ سیاسییەکان
نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مستهفا
-
جوانڕۆ مستهفا
20/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
16/06/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
15/05/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
07/01/2021
-
جوانڕۆ مستهفا
31/10/2020
-
جوانڕۆ مستهفا
25/10/2020