لاسه‌نگی سیسته‌می ژینگه‌ به ‌هۆی ده‌نگ به‌رزكه‌ره‌وه‌

وتار/ 18/06/2019 633 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

لاسه‌نگی سیسته‌می ژینگه‌ به ‌هۆی ده‌نگ به‌رزكه‌ره‌وه‌

بارزان محمدسور
   ئەو ئامێرانەی, كەدەنگی هەیە بەجۆری بێزاركەری, ئادەمیزاد ‌و كار لە كۆدەمارەكانی بكات، ئەم  ئامێرانە سەرەڕای ئەوەی ,كە بووەتە داهێنانیكی باش ‌و یارمەتیدەری مەردوومە لە ڕاپەڕاندنی كار ‌و بار ‌و ئاسان كردنی كارەكانیشی ,بەڵام بێبەش نیە لە زیان گەیاندن بە مرۆڤ  ‌و ئەو ناوەندەی ,كە زیندەوەرانی تیادەژن بەگشتی‌وبەتایبەتی بۆ ئادەمیزاد،زیانی گەورە و كاریگەری لەسەر جێدە هێڵێت ,ئەمەش كاریگەری زیاتر لەسەر مێشكو و ڕاستەوخۆش بۆ سەر دەروون بەتایبەتی  منداڵا زیاتر دەبێت، هەروەها لە تەمەنەگەورەكانیش بەساڵاچووەكانیش كار یگەری زیاترە ‌و كاریان لێدەكات،هەستی بینین‌و بیستنیان لاوازدەكات،زۆر جار بەیەكجاری بینین لەدەست دەدەن بەم هۆیەوە،بەڵام لەئافرەتاندا كاریگەری زیاتر دەبێت وەك لەپیاواندا كاتێك ڕێژەی ژاوەژا و دەنگە دەنگ لەئافرەتان گەیشتە(80)دیسپل یان زیاتر ,كەهیلاكی ‌و ماندووبوون بەڕووخسارییەوە هەست پێدەكرێت، دەنگی مووبەڕیدە، كە زۆرئیش پێكردنی دەبێتە هۆی بێزاری و هیلاكردن ‌و مێشك پڕبوون ,كەمرۆڤ هەست بەناخۆشی ‌و دڵ تەنگی دەكات، هەروەها تەلەفزیۆن زۆر جار ئەوە ندە گوێت لێدەبێت بەشێوەی دەنگی بەرز و ناخۆش كار لە دەروون ‌و جەستەت دەكات ‌وخەمۆكیت دەكات بەتایبەت ئەوانەی زۆر سەیری دەكەن بەشێوەیەكی بەردەوام یان هی كۆمپیتەر ئەمان گومانی زوو تووش بوون بەنخۆشیە هەرە سەختەكانیان لێدەكرێت ‌و تەمنیان بەرەوكورتی دەڕوات ‌و ,كەمترخۆیان دەگرن توانای بەرگەگرتن و بەرپەرچ دانەوەی ئەم ژینگەیان نامێنێت, و پەنا بۆ شتی نامۆ دەبەن ,كارەسات لەدوای خۆیان جێدەهێڵن,
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ له‌كۆڵانه‌كانی شاره‌كاندا كڕین و فرۆشتن ده‌كه‌ن به‌هۆی ده‌نگ گه‌وره‌كه‌ره‌وه‌ هاوار ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی ،كه‌ سه‌وزه‌و میوه‌و ته‌ماته‌و په‌تاته‌وپیاز و شتی له‌و جۆره‌ ده‌فرۆشن له‌ یه‌ك ده‌قیقه‌دا به‌مكره‌فۆن (3-4 )جار هاوار ده‌كه‌ن به‌و شه‌رته‌ی، كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌كدا دوو تاسێ جار بگاته‌ مشته‌ریه‌كانی و ڕای بگرن و شتی لێبكڕن ئه‌مه‌ش كاری گه‌ری ده‌نگی زۆری هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ی ووركه‌نان و ئارد و برنج و كه‌لووپه‌لی ناو ماڵی تر وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا تایت و سابوون و زایی و فاس و هتد... له‌به‌رامبه‌ریان پێده‌ده‌ن، به‌هاوڵاتیان ئه‌وه‌ له‌ یه‌ك ده‌قیقه‌دا(8)جاربه‌ده‌نگ به‌رزكه‌ره‌وه‌، هاوار ده‌كات و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ته‌ندرووستی هاوڵاتیان ده‌بێت، له‌هه‌مان كاتیش دا له‌یه‌كجار، كه‌ هاوار ده‌كات (20) چركه‌ ده‌خایه‌نیێت یانی بۆماوه‌ی (20)چركه‌/سانیه‌/هاوار ده‌كات بێ پسانه‌وه‌وهه‌روه‌ها له‌ كۆتایش یه‌ك دوو هۆڕن لێده‌دا، ماسی فرۆشێك،كه‌ به‌كۆڵانه‌كان دا دێت و ماسی ده‌فرۆشێ ته‌نها له‌یه‌ك ده‌قیقه‌دا (8)جار به‌ده‌نگ هاوار ده‌كات و هه‌شت(8) هۆڕنی به‌هێزیش قایم له‌دوای یان پێش هاوار كردن به‌ده‌نگ گه‌وره‌كردن لێده‌دات.کەلەیەک کاتژێردا دەگاتە( 480)جاربانگ کردن و(480)جاریش هۆرن.
ئه‌م شێوازه‌ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌رژینگه‌ی زینده‌وه‌ران ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی ئاره‌زوونه‌كردن له‌م ژینگه‌یه‌و هه‌ست به‌ئارامی نه‌كردن و ده‌بێته‌ بێزاری  و بێزاریش سه‌رده‌كێشێت بۆكاریسه‌، به‌تایبه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وفه‌رمان به‌رانه‌ی، كه‌ تا دره‌نگ له‌فه‌رمانگه‌كانیان سه‌رقاڵی ڕایی كردنی كاره‌كانی هاوڵاتیان،ده‌بێت كه‌ده‌چنه‌وه‌بۆماڵ یان شوێنی پشوو ئه‌وه‌ ئه‌م ده‌نگانه‌ بێزاریان ده‌كات و كاریگه‌ری سلبی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كۆده‌ماره‌كان ده‌بێت و ده‌بێته‌هۆی ئاڵۆزبوونی مرۆڤه‌كه‌و له‌و هه‌موو ماندووبوونه‌ی كه‌ له‌كاركردن بینیویه‌تی كه‌چی، كه‌گه‌رایه‌وه‌ شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ به‌ده‌نگی به‌رزكه‌ره‌وه‌ ئارامی لێده‌بڕن و ناهێڵن پشووبدات،یان ئه‌وقوتابیانه‌ی سه‌رقاڵی خوێندنن ئه‌وه‌كاریگه‌ری خراپیش له‌سه‌رئه‌وان جێ ده‌هێڵێت و ده‌بێته‌هۆی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ نه‌فسیه‌تی خۆیان.من ناڵێم ڕێگری كردن له‌كاركردن به‌ڵام كاركردنیش به‌ئازاردانی هاوڵاتیانی ترنابێت وده‌بێت دیسپلین له‌شاردابنرێت بۆكاركردن و شێوازی شارستانی ڕۆشنبیری په‌یڕه‌وله‌كاركردن بكات و پێیه‌وه‌پابه‌ندبین.هیوادارم كه هاوڵاتیان ئه‌م لایانانه‌له‌به‌رچاوبگرن و كاربه‌به‌رژه‌وه‌ندی خودی نه‌كه‌ن و گشتگیری له‌پێشه‌وه‌ی كاره‌كانبێت.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌