بوتڵی ئاو مەترسیەگەورەکەی شێرپەنجە کە هاوڵاتیان لێی بێئاگان

وتار/ 15/06/2019 662 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

بوتڵی ئاو مەترسیەگەورەکەی شێرپەنجە کە هاوڵاتیان لێی بێئاگان

بارزان محمد سوره
هاوڵاتیان بێ ئەوەی بزانن،کەئاوی دەببە(بوتڵ) چەندەخراپ و کاریگەری نێگەتیڤ لەسەرجەستەی مرۆڤ جێ دێڵێت، ئەوەبەکاری دێنن، جگەلەمەش کاریگەری خراپی لەسەر ژینگەش هەیە، چونکە هاوڵاتیانی ئێمە زیاتر بەکارهێنانی ئەم ئاوی بوتڵە وەک پێوستییەکی زەرور بەکارناهێنن، هەیانەدەڵێت ئەم ئاوە پاکترە، کەچی بەپێچوانەوەئەم ئاوی ماڵان بەکاری دێنن و کانی و کارێز و ڕووبارەکان...تاد، زۆر تەندرووستتروپاکترە. چونکە سرووشتییەوهیچ ماددەیەکیشی تێناکرێت، کەببێتە هۆی زیان، یان وەک ئەم بوتڵانەکەخۆی لە نەوت بەرهەم دێت و بەئاسانیش لەناوەوەدا بەهۆی گەرم بووی ناپێویست بۆ کۆمەڵێک ماددەشی دەبێتەوە، کەڕاستەوخۆ کاری گەری دەکاتە سەر درووست بوون و بڵاوەسەندنی شێرپەنجە.
چونکە کاتێک بوتڵی پلاستیک، لەبەر هەتاو دادەنرێت، ئەوە پێکهاتەیەک لەپلاستیکی بوتڵەکە دەردەچێت، کە گرێی شێرپەنجە لە نێو لەشدا درووست دەکات. بوتڵی پلاتستیکی لەماددەی بیسفنول(BPA)درووست دەکرێت، کەبەپێی لێکۆڵینەوە جیهانیەکان هۆڕمۆنەکانی لەش تێک دەدات، لە درێژخایەندا جگە لە شێرپەنجە، نەحۆشی دڵ وشەکرەش لێدرووست دەبێت. هەروەها دەبێتە هۆی تێکدانی جینات و ئەگەری منداڵی سەقەت زیاد دەبێت، ئەمانەش لەلێکۆڵینەوەکانی زانکۆی هارواردی ئەمریکاپشت ڕاستکراونەتەوە.
هەروەها لەلایەکی تروە هاوڵاتیان، کەزۆر بەکاری دێنن، چاولێکەری زۆرە، ئەوبەکاری دێنێت و هاوڕێ و دراوسێکانیشی دەڵێن کاکەئەممیان تەنها ئاوی دەببە بەکاردێنێت، بائێمەش بەکاری بێنین، باشترەوئاسان ترەو تەندرووستترە؟!کەچی وانییە زۆر بەپێچەوانەوەیە، هەم ناپاکە و هەم ژەهرێکی کاریگەرەو هەم پاشماوەکەی، بوتڵەکە، وێرانکاری ژینگەیە، چونکە یەک دەببەی پلاستیک بۆ ماوەی 450ساڵ، لەزەوی دا دەمێنێتەوە وشی نابێتەوە، هەروەها ئەوشوێنەش، کەبوتڵەکەی لێ دەمێنێتەوە، نەگیا نە و زیندەوەریش لێی ناژیت و بەیەکجاری ژیانی لێدەسڕێتەوە، وەک بۆمبی ئەتۆمی کاری خۆی جێدێڵێت. لەسەر خاک و خاکیش بۆ ئاودەی کوازێتەوە، هەروەها هەندێکی تر دەڵێن ئەمەبوتڵی ئاوبەکاردێنن مسەقەفن، ئەمەش زیاتر بەکارهێنانی ئاولەبوتڵ دا خێراتردەکات و خواستی لەسەر زیاتر دەبێت، بێ ئەوەی بزانێت ئایە مسەقەفی ئەوەیە، بێ ئەوەی لایەنی ڕۆشنبیرییەکەی لە چوارچێوەیەکی ئەکادیمی و ڕۆشنبیری و مرۆڤی و هەستکردن بەبەرپرسیاریەکان بێت، لەوانەیە نەزانێت مسەقەفی بەمانای ڕۆشنفکری دێت، کەچی تەنها بۆ بوتڵەکەی ئاوبەکاری دێنێت. کەئەمەش کاریگەری خراپی دەبێت، کەدەشڵێت مسەقەفە، کەچی پێچەوانەکەی لەسەر ژینگەکەی ڕەنگ دەداتەوە، دوای ئاوخواردنەوەکەی بوتڵەکەی یان فڕێیدەداتە سەرجادە یان هەوڵی دووبارە بەکارهێنانەوەی دەدات، لە ناو بەستەرەکانی ماڵەوە، کەئەمەشیان کاریگری خراپی چەند بەرامبەردەکات، کەچەند ماددەیەکی کیماوی نێوبوتڵەکە ڕادەکێشێتەنێوخۆی، کە بۆشێرپەنجە پڕمەترسییە، یان لەجامی ئۆتۆمبێلەکەیدا فرێی دەداتە دەرەوە،کەزیان بۆ ژینگەکە جێدێڵێت، نازانێت ڕۆشنبیری لەخواردنەوەکەی نییە لەبوتڵەکەیە، بیپارێزی لەژینگە. چونکەلە"توێژینەوەیەکی زانکۆی هارواردی ئەمەریکادا دەرکەوتووەکەئەوکەسانەی بەبەردەومی ئاوی بوتڵەپلاستیکییەکان دەخۆنەوەپێکهاتەی ژەهراوییەکانی نێومیزیان 70% زیاترە لەخەڵکی ئاسایی.
ئێستاش ئەم ئاوە لەسەرشەقامەکان دەفرۆشرێت و جگەلەمەش بێ ئەوەی هیچ ساردکەرەوەی تەندووستی بیپارێزێت، هەروەها یان لەناوگوێزەرەوەکاندا بۆ دووڕۆژ یان زیاتر لەبەر هەتاو(خۆردا) ڕادەگیرێت، کەئەمەش جگەلەوەی، ئەم ئاوی بوتڵانەلەبەرتیشکی خۆری ماددەی ژەهراوی "دایۆکسید"ی لێ دەردەچێت، بەڵکو ئەگەر ئەوشوێنەی لێی دادەنرێت پلەی کەرمی لە(40)پلەگەرمتربێت بەگرێنتی شێرپەنجەدرووست دەکات.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌