ئایا ئێران توانای روو بەرووبونەوەی ئەمەریکای هەیە؟

وتار/ 06/06/2019 596 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

ئایا ئێران توانای روو بەرووبونەوەی ئەمەریکای هەیە؟

جوانرۆ مسته‌فا
سەرەتا ئەگەر مێژووی ئەم دوو وولاتە بخوێنیتەوە هەر لەسەرەتای دروستبونی کۆماری ئیسلامی لە دوای  رووخاندنی ( شا ) و گۆرینی بە کۆماری ئیسلامی ئیران دەستی پێکرد و شەری دوو جەمسەری سەری هەڵدا وە ئەمەریکا جەنگی دژی بەرپاکرد  بە ناراستەوخۆ ئەویش بە شەریک کە هاوپەیمانەکانی دەکردن و وە دواتر بۆ جەنگی ئابوری و  نەوت
سەیر دەکەیت هەندێ جار لە راگەیەندنەکانەوە وەها رایدەگەیەنن کە لە نزیکترین کاتدا پەلاماری یەکتر دەدەن بەڵام بە پێچەوانەوە هەرگیز لە نێوان ئەو دوو وولاتە جەنگ بەرپا نابێت هەتاوەکو سەرچاوەی سەرەکییەکانیان بنبڕ نەکرێ.

 سەرەتا ئەمەریکا هات بەهاری عەرەبی دروست کرد هەموو سەرکردەکانی عەرەبی ئەوەی دژایەتی دەکردن لەناو بردن و کەسانێکی دانا کە بە خواست و وویستی ئەو بجوڵێتەوە لەولاشەوە ئێران یارمەتی هێزە میلیشیا چەکدارەکانی و  دەدا  بۆ پشێوی نانەوەو بردنی خێر و بێری ووڵاتان  وە بە رێکەوتنی هەردوولا کە هەم ئیران قازانج دەکرد و هەم ئەمەریکا بەڵام لێرەدا ئەمەریکا گەورەترین هەڵەی ئەنجام دا چونکە ئەزموونی ئێران زیات بوو لە ناوچەکەدا  وە  ئەمەریکا کاتێ بەئاگا هاتەوە کە ئێران لە دەسەڵات دەرچوو بوو وە نەیتوانی کۆنتڕۆڵی بکات

وەهەروەها ئەمەریکا دەیەویت نەخشەی سیاسی خورهەڵاتی ناوەراست بگۆرێ و دەیەویت دەوڵەتی ئیسرائیلی مەزن دروست بکات لەو لاشەوە ئەزموونی ئێران لە ناوچەکەدا روژ بە رۆژ زیاد دەکات بۆیە ئیرانیش دەیەویت ئەزموونی خۆی لە ناوچەکەدا فراوانتر بکات و هیلالی شیعە دروست بکات و کێبرکێ بکات لەگەل ئەمەریکا و تەنانەت روسیای هاوپەیمانیشی کە جیهان لە دوو بەرەوە بکات بە سێ بەرە


بۆیە ئەمجارەش ئەمەریکا دەیەویت لە رێگەی هاوپەیمانانی عەرەبیەوە ئەو جەنگە بکات  بەتایبەت (سعودیە و میسر) کە چەندین گرێبەستی چەند ملیار دولاریان ئەنجام داوە
 بەڵام ئەم جەنگەش ئەوەندەش ئاسان نابێت چونکە دەسەڵاتی ئیران هەریەکە لە ووڵاتانی( عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن ئەفغانستان ) هەیە و پشتگیری دەکەن بۆیە  ئەمەریکا دەیەویت ئەزمونی ئیران  لەو ئەو ووڵاتانە لاواز بکات ئەوکات  دەتوانێت بە ئاسانی ئەو یاریە بباتەوە 
 بۆیە ئەمەریکا بەهەموو شێوەیەک دەیەوێت لەگەل ئێران دا دانیشتن بکات بەلام ئێران رەتی دەکاتەوە چونکە دەزانێ ئەمەریکا چی دەوێت و بە تەمای چیە.

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌