جۆرەکانی ئۆپۆزسیۆن لەنێوان دوو دەستەواژەدا

وتار/ 31/05/2019 668 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

جۆرەکانی ئۆپۆزسیۆن لەنێوان دوو دەستەواژەدا

بارزان محمد سوره
ئۆپزسیۆن لەڕۆژهەڵاتی ناوین کەدرووست بووە،لەسەر کۆمەڵێک ئامانج درووست بووە؛ هەیانە لەناوحزبەکەی جێگای نەبۆتەوە و جیابۆتەوە، خۆی بەئۆپۆزسیۆن ناسندووەو تادەرفەتێکی بۆڕەخساوە، خۆی کردووە بەپۆستو پارەدا، دواتر ئەو هاشوگوشەی کردوویەتی وەک بای شەماڵ بەناولینگی داهاتۆتە خوارو لێی دوورکەوتۆتەوە.
یەکێکی تر ئەوانەن، کە هەر لەناو حیزبەکەی کەس حساب و پرس و ڕای پێنەکردووە، بەناچاری مل دەنێتە، ئۆپۆزسیۆن و دەگەڕێ تا بارێک بۆخۆی دەدۆزێتەوە و باری بکات و ئەوانی تریش لە دوای خۆی جێبێڵێت و بیانکات بە دەستی لەپووش.
یەکێکی تر ئەوانەن، کە بەمەبەستی خۆدۆڵەمەندکردن و بەکارهێنانی هاوڵاتیان بۆ ئەوەی بگاتەئامانجەکانی خودی خۆی، هەرکات کەگەیشتەپۆست پارە ئەوە هاوڕێکانی و هاوڵاتیان جێدێڵێت و دووردەکەوێتەوە لەو بەڵێن وئامانجە درۆینانەی بەهاوڵاتیانی دابوو.
یەکێکی ترئەوانەن، کە لەلایەن حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە، درووست دەکرێن، بۆ لاوازکردنی دژەکانی خۆیان و لێدانیان بەغەیرە مباشەرە، بۆئەوەی بتوانن پێگەی هاوبەرامبەرەکەی پێ لاوازبکات.
بەڵام ئەوەی لێرە لە هەمویان جیاوازترە، ئەو ئۆپۆزسیۆنەیە، کە خاوەن ودامەزرێنەرەکەی لەپارە پارەدارە، لەکۆمپانیاهەیەتی. لەڤێللاوبینایەوئاپارتمان و خاوەن سەدان پڕۆژەو سەرمایەهەم لەناوەخۆ، هەم لەدەرەوە، کەچی دێت دەچێتە دژبەری ئەو دەسەڵاتەی کەتێکەڵ بووە، لە گەندەڵی و نادادپەروەری ودژبەری خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانیەتی، ئەودێت جگەلەهەموو ئەو شتانەی لەسەرەوەئاماژەم پێکرد ژیانی خۆشی بخاتەمەترسی و ماڵو منداڵیشی لەوپەڕی مەترسی و دژواری و هەڕەشەومەرگەسات بکاتەوە. ئەوە ئۆپۆزسیۆنیکی کارەکتەرو فیداکارو لەخەمی تاک بەتاکی هاوڵاتیانی خۆیدایە. چونکەبەماڵ و گیان هاتۆتەبەر بۆ قوربانی؛ ئیبراهیم خەلیل(س). هاتەپێش بۆئەوەی قوربانی بەکوڕەکەی بدات، بۆ خوای گەورە، بۆئەوەی بیسەلمێنێت کە لەپێناوی خواداهەمووشتێک دەکات. کەچی ئێستاش گەنجێک هاتوەبەگیانی خۆی وماڵ و منداڵی و هاوبیرانی قوربانی بەخۆی دەدات، تەنها بۆ ئەوەی ئاسوودەیی بۆ هاوڵاتیانی لەبنەبڕکردنی گەندەڵی و نادادی مرۆی و ئابووری و کۆمەڵایەتی وسیاسی. بەدەست بێنێت. هەروەهائەوئۆپۆزسیۆنەی کە بۆ کۆمەڵێک فەراغ وبۆشایی کەدەسەڵات فۆڵتی بۆداون و پشتگوێخسنی هاوڵاتیان و زۆری گەندەڵی وبرسی کرد و نادادی کۆمەڵایەتی و سیاسی گەیشتۆتەقیمە. ئەوە ئەوکەسانەدێنەمەیدان و دەبنەقەڵغانی میللەت.
ئەوکەسانەی ڕیفۆڕم دەکەن عەقڵێکی سەردەمیانەی گشتگیری پێویستەچونکەبەعەقڵی داخراوگۆشگیرکراوناکرێت. ئەوانەی دەخوازن لەجوارچێوەی هاوڵاتی بوون دەرنەچن هەرگیز ناتوانن ڕێگربن لەئازادی ودادپەروەری، عەقڵی ئەمڕۆ پێوستی بەکرانەوەودوورمەوداهەیە، سەردەمیانەکراوەبیاراوبیسەراوی بەهێزدەنەخرابێت، هەمووشتەکانی دەرەوەببینێت بەڵام هیچ شتێک لەناوەخۆ نەبینێت، کەنەتوانی لەگەڵ سەردەم و کرانەوەو گۆڕانکاریەکان بڕۆی ئەوەفاشیلی و گەنجان ونەوەی سەردەم هەزارەی نەفرەتەت بۆدەکەن.ئەومرۆڤانەی عەقڵی گۆڕانکاریان هەبێت لەهەرشوێنێک بێت دەی کەن. ئەوەیوسف(س )لەزیندانەوە، بناغەی چاکسازی و ڕیفۆڕمی داڕشت، چونکە پێشتر کاتێک براکانیان خستیانە نێوبیرەوە زەردەخەنەیەکی بۆکردن، هەرئەوزەردەخنەیەش ئەوان بەخشی و کەچی هەرئەوان هاتنەوەژێردەستی، بەڵام تۆڵەی ئەو لێبووردن بوولەبراکانی، بەڵام ئایا هاوڵاتیانی کوردئەم دەسەڵاتەدەبەخشێت ئەگەر توشی هەرنسکۆیەک ببنەوە، ئەمانەدەبەخشرێن یان نا؟بێگومان نەخێر چونکە ئەوانەبێگومان لەلایەن هاوڵاتیانەوەنابەخشرێن بەڵکوبەتوندترین شێوە بەرسزای گەل دەکەون. دەتوانی هەڵبژاردن بکەی بەعەقڵ و ژیرییتەوە، کامە ئۆپۆزسیۆن هی گەلەو کامەیان هی پۆست و پارەوگردوو ڤێللاوئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزە، کامەیان بۆگەل و نیشتیمانە.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌