گەنجی کورد، لە نێوان پۆستاڵەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ دا
وتار/
25/05/2019
894 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
گەنجی کورد، لە نێوان پۆستاڵەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ دا
ئەو پۆستاڵانەی کە چەندین ساڵ بوو، گەلی کوردی لەژێر دابوو. لەژێر ئەم پۆستاڵانەبێ بەزەییانەکورد بەهۆڤیانەترین فۆڕم دەچەوسێندرایەوە، لەزۆرێک لەماف و دەستکەوت وخزمەتگوزاریش گەلی کورد لێی بێبەش کرابوو. بەڵام ئەوەلەجێی خۆیدا، کەحکومەتەیەک لەدوایەکەکانی عیراق بە هاوڵاتی کوردیان کرد.
بەڵام ئەوەی زۆرگرنگە ئەوە ئەوپرسیارەیە، کۆتایی پۆستاڵەکانی بەعس هاتوو، کەچی پۆستاڵەکانی حزبەکلاسیکیەکان هات، ئایا چ جیاوازی هەیەلەنێوان ئەوپۆستاڵ و ئەم پۆستاڵەمۆدێرنەخۆماڵییە، پەندێکی کوردی: هەیە "دەڵێت کێ بتکوژێت، ئەودوژمنتە" ئەوپۆستاڵەی ئەوێ ڕۆژێ دەی شێلام و تێکی دەدام جیاوازی لەگەڵ ئەوپۆستاڵەی ئێستای دەسەڵاتی حیزبی سەدان و هەزارجارباشتربوو لەوپۆستاڵە خۆماڵیانەی لەپێناو پۆست و سەرمایەو مانەوەیان، ژێرمان دەخەن، ئەوپۆستاڵانەکەنەبۆ ئەمنیەتە،نەبۆ نیشتیمان و نەبۆ مافە،کەچی هاوڵاتیانم بێ هیچ بەهاو پێوەرێک ژێری دەخرێن.
کەچی دەش پرسی دەڵێن دەسەڵاتی خۆماڵی، ناڵێن دەسەڵاتی کورسی و پۆست و پارە، نەک پۆستاڵ بەڵکو بۆمانەوەیان هەراجی نیشتیمان و مرۆڤەکانیش دەکەن، دەسگرتن و ئیهانەکردنی گەنجانی وڵاتەکەم و دەروون شکاندنی خۆی و خێزانەکەشی ئەوە لەهیچ یاساو حورف و پێوەرەکانی مرۆڤایەتی نیەوجێگاشیان بۆنەکراوەتەوە، لەناو ئەودەسەڵاتانەنەبێت، کەبەرەو شپڕەزەیی و هەڵپەزو داپەز بوونەتەوە، خۆری ئاوابوونیان زۆر نزیکە پەندێکی تری کوردی هەیە، دەڵێت:"کاتێک ک بزن ئەجەلی هات، نانی شوانی دەخوات".
بۆیە نادادوەری و شاکاندنی شکۆی گەنجانی کورد و ژێر پێ خستنیان ئەوەبریتییە لە زووڵمی گەورەو زوڵمی ئەستوریش نیشانەی پسانیەتی.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020