دوعای خێر بۆ بارزانی نەمر بکەن!
وتار/
22/05/2019
1113 جار بینراوە
ئیبراهیم عەباس
دوعای
خێر بۆ بارزانی نەمر بکەن!
ئیبراهیم
عەباس
لەو
ساتەی ئیستسمارو وەبەرهێنان لەناوی مەلا مستەفا بارزانی گەیشتە مەدالیاو دواتر بۆ
ناوی گەڕەک و کوچەو قوتابخانەو چوارڕیان و شەقام، نەخێر بەوەش نەوەستا گەیشتە رێکخراوی
خێرخوازی، کار رێکخراوەکەش دەمێکە سنووری لۆکاڵی هەرێمی کورستانی بڕیوەو رێکخراوەکە
لە مناسەبەی جۆراو جۆر لە شارەکانی عێراق و ئێران و تورکیا و سوریا، کاری خێرخوازی
ئەکات، کە سەرئەنجام نۆبەرەی کارەکانی گەیشتنە
بەنگلادیش!
لەراستیدا
ئەو کارەی دەزگای خێرخوازی بارزانی بەشێکی زۆر کەمی پرسی مرۆڤدۆستی و ئینسانیەتی لەپشتە،
بەڵکو کارەکە ئیستسماری سیاسی و حزبیەو بە پارەی میللەتیش ئەکرێت!.
بەدرێژایی
شۆڕشی ئەیلول و دواتریش هەرچی شۆرش و شۆرشگێڕو حزبی کوردیە بەدەست پانکردنەوە بۆ ئێران
و ئیسرائیل و ئەمریکاو ئەوروپاو لیبیا و سوریا و ....هتد، خۆیان ژیاندووەو ئەم دەست
پانکردنەوەیە ئێستاش بەردەوامەو هاوکاریە ماددیەکانی ئەمریکاو ئەوروپا بۆ بواری هەوڵگری
و سەربازی و دژە تیرۆر هەر لەو چوارچێوەدایە.
هەر
ئەوەش نا، حکومەتە کوردییەکەی ئەم بەشەی کوردستان، لە 2015ەوە دەست لەبەر ئەردۆغان
و روسیا و ...هتد پانئەکاتەوە، گوایە پارەی قەرزەکانیان، بۆ مووچەی فەرمانبەرانە! تەنانەت
ئەو دەستپانکردنەوەی دەسەڵاتەکەمان هێندە بەخۆ کەمکردنەوە بووە، لەسەردەمی ریفراندۆمدا
ئەردۆغان چەند جار وتی بارزانی هاواری بۆ ئێمە هێنا کە مووچەیان پێ نادرێ و پارەمان
بەقەرز پێدان، بەڵام ئێستا خیانەتمان لێ ئەکەن.
ئایا
بەراست میللەتێک سەرکردە مرد و زیندووەکانی کە خۆیان بەدەستپانکردنەوە لەبەر ئەم وڵات
و سەرۆکی ئەو وڵات ژیابن، ئێستاش ئەو خوەیان بۆ دەرمان و چەک و پارە تەرک نەکردووە،
چ ئیشیان بەدروستکردنی رێکخراوی خێرخوازییە؟!
چ
هونەرێک لەوە دایە میللەتێکی وەکو کوردتان لەچاوی دەرەوەی خۆمان کردووە بەدەرۆزەکارو
خۆشتان لێرە بەدابەشکردنی ئاوو خەیار و هێلکەو خێوەت و سۆبەو بەتانی، ئەڵێن کاری خێرخوازی
ئەکەین؟!.
کە
ئەم هەواڵ و وێنەیەی کەناڵ 24 ی دەزگای پاراستنم بینی، بیرم بۆ ئەوە چوو، تۆ بڵێ هەروەکو
چۆن لێرە لەکاتی بەخشینی تەبەقە هێلکەیەک، کارمەندانی دەزگاکە داوا لە هەژارو لێقەوماوەکە
ئەکەن، دوعای خێر بۆ بارزانی نەمر بکەن!، بەڕاست ئەبێت لە بەنگلایش هەمان داوایان
کردبێت؟!
نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس
-
ئیبراهیم عەباس
13/08/2022
-
ئیبراهیم عەباس
05/09/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/08/2021
-
ئیبراهیم عەباس
26/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/07/2021
-
ئیبراهیم عەباس
16/05/2021