ئەو پیاوەی نەی هێشت داعش بگاتە هەولێر مووچەکەی ڕاگیراوە
وتار/
22/05/2019
1504 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
ئەو پیاوەی نەی هێشت داعش بگاتەهەولێر زیاتر لە دووساڵەمووچەکەی
ڕاگیراوە
بارزان محمد سوره
لەسەرەتای هاتنی داعش و ڕەوڕەوەی و گڵۆزبوونەوەی بەرەوهەولێرو ڕەوکردنی بەشێک لەهاوڵاتیان لەهەولێر
و لەناوچەکانی تریش، زۆرێکیش خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ڕاکردن، ئەوە ئەوکاتەی کە داعش
هات ونزیک بۆوەلە مەخفەری مەخموور(چوار ڕیانەکە) لەبازگەی بۆهەولێر دێت تەقە لە بازگەکەکرا،
بارودۆخ زۆر شپڕەزەبووبوو، هەرچی دەت دی خۆی لەوەنەوشەکان دەئاخنی و گیڤەگیڤ زووبۆڕاکردن
بەرەو هەولێر، بەڵام عەقید محمدسوورە، لەمەلاقەرە،هاتەسەرچادەو وتی تامەیتم لێرەنەکەوێت
ناڕۆم و لەوکاتەش گەورەترین بەرپرس هات، کە لەوەنەوشەکەی دابوو محمدسوورەش پێی وت
جەنابت نابێ بڕۆیی و تۆ چاوساغی....و حیزبی،کەتۆبڕۆی پێشمەرگەش ناوەستێت، بەڵام دەستی
کرد بەپاڕانەوەو دەی وت، من لەبرسان مردم، دەچم نان دەخۆم پێی وت وەرە نان لێرەبخۆ
هەمووشتێکمان ئامادەیە، بەڵام وتی نامن دەبێت بڕۆم، ڕێگامان داو ڕای کرد، ئەوکات زەنگێکم
بۆ خاڵەئاراسی خاڵەحەفان لێداو ووتم، ئەگەرنەگەنێ تانیو کاتژێری تر ئەوەداعش بەرەوهەولێر
لەپێشڕەویدایە،زۆری پێنەچووکە هێزێک هات بەسەرپەرشتی بەڕێز سیروان بارزانی، کە لەکۆبوونەوەکەدا
هەستام و ووتم جەنابی کاک شێخ هەرشوێنێک بگیرێت یان پێشمەرگەبکوژرێن لەئەستۆی ماڵی
بارزانییە؟جەنابیشیان ووتی؟ئاخربۆچی چۆن لەئەستۆی ئێمەیە، ووتم دووسێ لەوبەرپرسانەی
ڕایان کرد، بیاندەبەردەمانجە،چونکەهۆکاری شەهیدکردنی دەیان پێشمەرگەی فەقیروقاڕەمان.
لەدەست دانی سەدان کیلۆمەترزەوی نیشتیمانین. ووتی ،جاچەند ڕم بکەم.
دوای کۆبوونەوەکەش، گردێکی لێبوو لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگەی
قاڕەمان، چومەسەرگردەکەوبۆدووڕۆژ مامەوە،لەوێ نەمان هێشت داعش چیتر بێتەپێش،وبەسینگ
و خوێنی خۆم بەرگریم لەکوردستان کرد.
دوای ئەوەش کەمنداڵێکم نەخۆش بوو، نەخۆشی وەرەمی هەبوو،
دکتۆرەکان کاتێکی دیاری کراویان بۆدانابوو. کەنەیبەن بۆ ئەو رووپا بۆ چارەسەری ژیانی
لە مەترسیدایە، بەو جۆرەش نەم توانی لەبەرەکانی جەنگ بگەڕێمەوە، چونکەلەیەکەم ڕاگەیاندنوبانگەوازی
بارزانی گەیشتمەپێشەوەی بەرەکانی جەنگ.و بەریگریم لەم خاکە کردکەئێستا ئەوانەی هەڵدەهاتن
ئەمڕۆ مووچەکەی منیان ڕاگرتووەو 5لەپاسەوانەکانمیشیان فەسڵ کردووە.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020