ناوچەی پەرتەوازە

وتار/ 19/05/2019 732 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

ناوچەی پەرتەوازە
بارزان محمد سوورە
 کوردستانی باشوور، لەنەوەدەکانەوە، تائەم چرکەساتەش، لەپەرتکەوزاڵبەدایە چونکە دەستهەڵاتی کوردی وەک دۆڵمەوایەهەر ڕۆژەولەسەرئاگرێک دەکوڵێت و بەخۆش بوونی ئاگری بنی ئەوە وەکوڵ دێت و دەبێتەخواردنی دەروودراوسێ و دوورتریش، بەڵام تەنها هاوڵاتیانی هەرێم مافی خواردنیان نییە. بۆیەلەم هەرێمەدا، ئەم دۆڵمانە بەئارەزووی خۆیان پێشکەش بە وڵاتان دەکرێت و ئەوەمیللەتیش پەلەقاژەیەتی لەبرسان، ئەو ناوچەکی لەژێردەست دایەو بەئارەزووی حۆی مامەڵەی پێوەدەکات یاری بەتۆپەکە لەئەستۆگرتووە و ئەوەی خۆی بیەوێت و لەبەرژەوەندی چاوەگەشەکانی بنەمەڵە کەی بێت دەیکات، بێ ئەوەی حیساب نەبۆمیللەت نەنیشتیمان بکات. ئەوەی ئەم لاشی خراپتربێت باشترنییە، بۆ پەرتکەوزاڵبە تائێستاش زاڵەو لەدەستی بەدەستی دووبنەماڵەدایەو بۆ لەشارەکانەوەبگرە تاگوندێکی بجوکیش دابەشکاری پێوەیە، چونکەئەویان لایەنگری ئەوەوئەوەدەستی پڕۆژەجارێ نەگەیشتۆتە ئەوێ،  وە لەم لاش هەروایە...، بۆیە دەسەڵاتی کوردی نەی توانیوە لەناوئەم یاپراغەبێتەدەرەوە! و بەفۆڕمێکی عەقڵانی و سەردەمیانەی گونجاو بڕوات و بتوانێت لەگەڵ هاوڵاتیانیدا، بەهاوبەشی کاربکات و لەبەرژەوەندیەکانی هاوڵاتیاندابێت ولێکیان نزیک بکاتەوە، بەڵکو بەردەوام هەوڵی پەرتەوازەیی و لێکترازانیان داوە. بۆیە تەنها کار لەسەر ئەوەکراوە، دامارگیری و تۆسن و ناکۆکی نێوان خەڵک زیادبکەن و ئەویان هەندێک بۆخۆی پەلکێش بکات و لەبەرژەوەندیەکانی خۆی کاری پێبکات، ئەوەی تریش بەشەکەی تری بەرێت.کار بۆ بەهاکانی مرۆڤ نەکراوە و مرۆڤ لەخوارەوەی بەهاکانی ماددەیەو وەک ئامراز بەکاردەبرێت.لەنێوان خۆیان چۆنیان پێویست بێت وامامەڵەلەگەڵ هاوڵاتیان دەکەن.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌