لایەن پۆزە تیڤیەكانی كۆچكردن : ( بهشی كۆتایی)
وتار/
11/05/2019
820 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
بەشی چوارەم :- و کۆتایی.
لایەن پۆزە تیڤیەكانی كۆچكردن :
1- كۆچكردن لایەنەپۆزەتیڤەكانی وەك كۆچكردوو، ڕوولەو وڵاتە دەكات، بۆئەوەی بواری ئابووری بەرزبیتەوەو گوزەرانی باش بێت و سامانێكی زیاتری دەست كەوێت, گۆڕینی شوێنی خۆی و نیشاندانی پێگەی خۆی و گۆڕانی كۆمەڵایەتی خۆی, بواری شارەزایی و فێربوونی زمانێكی بێگانە, و شارەزابوون لە پیشە و ئاسوودە بوون وئارامی دەروونی و دەست كەوتنی جۆرە ئازادییەك و گۆڕانی بواری پلەو پایەی كۆمەڵایەتی، تێكەڵ بوون لەگهڵ جیهانێكی پڕ لەتەكنەلۆجیاو پێشكەوتن لەبوارەكانی ژیانكردن و دەستبەری ئازادیەكان بەكۆی جۆرەكان.
زیانەكانی كۆچكردن و گرفتەكانی بەردەمیان :
=- دۆناڵدبۆچ(Donald bogue ) لەبواری نەتەوەیی زیانەكانی كۆچكردن :دەڵێت: جموجۆڵی دانیشتوانی لەنێوان وڵاتاندا، خراپترین و بەئازارترین و بزوێنەری ئەوپەڕی هەست وسۆزە، لەچاو شێوەكانی تری كۆچكردن. لەم كاتەدا كۆچی گەنجان، بۆ دەرەوە وای لێهاتووە گۆڕینی ناسنامە، بۆتە ئەگەری نەمانی متمانە بە نەتەوەیی خۆیی و لەدەست دانی خەزێنەی گەنج لە وڵاتدا كارەساتێكی نیشتمان فرۆشییە، بۆیە دەبێت دەسەڵاتداران ڕێگەچارەی گونجاو بۆ ئەم قەیرانە, بدۆزنەوە، چونكە لە هەمووكاتێك ئێستا كوردستان پێویستی بەگەنج هەیە، نەك لەجیاتی ئەوان ئێستا شوێنیان بە بيانةكان پڕبكرێتەوە، بێگومان هەركاتێك ئەنتۆگرافیای وڵاتت گۆڕا دواتر ناتوانی داوای نیشتیمانت لێیان بكەی.
ئەمریكا لەئەنجامی خۆشبینی گەورەی خۆی نیسبەت بەداهاتوو، تووشی كەمتەرخەمێكی سیاسی زۆرگەورە بوو، تئودۆر رۆزڤێڵت: سەرۆك كۆماری ئەمریكا كەبینی ئەمریكاییەكانی كەنار ئۆقیانوسی گەورە لەكۆچی بەردەوامی ژاپۆنیەكان بۆ كالیفۆڕنیا نیگەرانن, بەنییەتێكی باش كەلەپشت ڕواڵەتی پڕ لەچالاكی خۆی هەیبو, لەساڵی 1907 پەیماننامەیەكی لەگەڵ ژاپۆن ئیمزاكرد, ژاپۆن بەڵێنی دا، كە ڕێگا لەكۆچكردنی كرێكارانی خۆی بگرێت بۆ ئەمریكا.
بەڵام وچەخستنەوەی ژاپۆنییەكانی نیشتەجێی ئەمریكا بەڕادەیەك زۆربوو كە دیسان ئەمریكاییەكان دانیشتووی خۆرئاوای ئەمریكا تووشی نیگەرانی كرد, كەواتە هەندێ لە ویلایەتەكانی خۆرئاوای ئەمریكا بێگانەكانیان لەخاوەنداریەتی زەوی بێبەشكرد, لەساڵی 1924یش كۆنگرێسی ئەمریكا هەوڵی دا سنوور بۆ كۆچ بەران دابنێت, یاسایەك كە كۆنگرێس بریاری لەسەردا, كۆچكردنی خەڵكی ئاسیا بۆ ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا قەدەغەكرد.
كەبپرسین بۆ ئاسیا بەردەوام لەكۆچ دایە بۆ ئەمریكاو ئەورووپا, ئایا سیاسیەكانی ئاسیا ئەوكەسانەن، كەلەژێر چەتری ناسیاسی خۆیان حەشارداوەو, توانای ئەوەیان نییە كە بەر بەقەیرانەكان بگرن و كێشەگشتیەكان چارەسەربكەن و وازلەمەرامەتاك ڕەویەكانی خۆیان بێنن,دەبێت هەر سەركردەیەك و سیاسیەك و تاكێك بیر لەوە بكاتەوە ئایا بەس نەبێت چەوساندنەوە,كوشتن ,گرتن, لەسێدارەدان, قەتیسكردنی ئازادی بەكۆی جۆرەكانی, بچووككردنەوەی بواری ئابووری و بازرگانی و كشتوكاڵ و پیشەسازی لە ماڵ و باخچەو حیساب بانكی چەند تاكێكی نابەرپرس, بەس نەبێت هەرچی ئاگرووئاسنە لەڕۆژئاوا بیكڕن و بەخۆمانی دادەینەوە, بەس نەبێت كۆیلایەتی ڕۆژ ئاوا, بەس نەبێت تاك ڕەوی و حنسوڕیەتی تاك جەمسەری و هیچ كەس تەنزول بۆ یەكتر نەكات و باجەكەشی بەمیللەت بدەن؟؟؟!!!.
كۆنگریس بۆ دەستنیشانكردنی پشكی كۆچبەرانی وڵاتانی نائاسیایی فۆرموڵێكی دەست نیشانكرد, بەپێی یاسای 1924 حكومەتی ئەمریكا ساڵانە ڕێژەی ئەوكۆچ بەرانەدەست نیشان دەكات كەوەریدەگرێت. باڵێۆزی ژاپۆن باسی لەئەنجامە مەترسیدارەكانی ئەو یاسایەكردوە,بەم شێوەیەهەڕەشەی لە ئەمریكاكردووە, ژاپۆنییەكان یاسای كۆچیان وەك سووكایەتی كردن بەخۆیان دەزانی و توڕەبوون, خۆپیشاندانیان كردوو وتاری توندیان دا.
بەڵام ژاپۆن خۆی گرت بۆ ئەوەی كاتێك بێت، ئەمریكاو ئەوروپا لاوازبن و تۆڵەی خۆی لێیان بكاتەوە, ئەمەش دوای شەڕی یەكەمی جیهانی بەهۆی ئەوقەیرانە ئابوورییەی، كە ئەمریكا تووشی هات ژاپۆن بەدەرفەتی زانی وتۆڵەی خۆی لێكردەوە. بۆیە ژاپۆن لەوكاتەوە هەستی بەوەكرد كە خۆخستنە ژێرباری هەروڵاتێك ئەوە هەتا پێی بكرێت بارەكە قورستر دەكات ,تائەوكاتەی كەلەژێری دا دەخنكێت, بۆیە ژاپۆن هەستا دەستی كرد بە چاكسازی.
ئەوكوردانەی كۆچ دەكەن, چەند ساڵێك پێش ئێستا، بینیمان كە دیپۆرت كردنەوەی هاوڵاتیانی كورد، لەم وڵاتانە لەكارە هەرە سەرەكیەكانی یەكێتی ئەورووپاو ئەمریكابوو,؟ بۆچی لەم كاتەدا دەرگاكانیان بەڕووی خەڵكدا كردۆتەوە, ئەمەش كارێكی سیاسی لەپشتەو لەم وڵاتانەدا كاریان بەگەنجەو لەلایەكی تردا, ئەیانەوێت ڕۆژهەڵات خاڵی بكەن لە گەنج و سەرقاڵیان بكەن بەكۆچ و بەو وێنەسیحراویە ڕۆژئاواییەكان نیشانی ڕۆژهەڵاتی دەدەن، ئەمەش كارێكە دوورە لەپەیماننامە نێودەوڵەتیەكان و ئەخلاقیاتی مرۆڤ. دوای ئەوهەموو ئەستەمیەی ڕێگابڕین، هەم لەووشكانی و هەم لەئاو كە ڕۆژانەچەندین مرۆڤ دەبنە خۆراكی ماسی لەدەریاكانی ئەو وڵاتانەدا, هەرئێستا لەكاتی نووسینی ئەم بابەت والەتیڤیەكان دیشان دەدرێت ولەسایتە ئەلیكترۆنیەكان كە(70)هاوڵاتی لەناو ئۆتۆمبێلی داخراودا بەهۆی نەبوونی ئۆكسجین خنكاون، ئەوە چەند هەزار مرۆڤ لەم دەریاو ئاوانەدا بوونە قوربانی و خۆراكی ماسی,و هەرلەكوردستان لەماوەی تەنها (3)سێ مانگدازیاتر لەسی(30000)هەزار هاوڵاتی وڵاتیان جێهێشتووە, ئەگەن بەم وڵاتانەدا لەژیانێكی سەختدا گوزەردەكەن، نزیکە (550،000)هەزار هاولاتی عیراقی کۆچیان بۆ43ولاتانی جیهان کردووە، کەتەنها لەماوەێ پیضنج ساڵدا نزیکەێ(300)هاولاتی هەرێم لەئیجەدا خنکاون، لەپەیوەندییەكم لەگەڵ هاوپۆلێكم كەكاتی خۆی بەیەكەوەبووین، كەئێستا لەدەرەوەی وڵاتە، بەڵام نەی ویست ناوی بنووسم, لەدەرەوەی وڵات وتی: :ژیان لەوپەڕی قورسی دایەو دەبیت لەبەردەوامی هەمیشەیی دابیت تا پاروە نانێكت دەست دەكەوێت, و دەبیت، كەگەیشتیە ئەورووپا لەسێجەمی نان خواردن یەكسەر بیگۆڕێی بۆ دووجەم یان كەمتر؟ئەویش كەدەستت بكەویت, لە درێژەی وتەكانی ئاماژەیی بەوەشدا، كە گەنجانێكی زۆر شەوانە لەشەقامەكان دەخەون,
هەندێك كەس خەریكی زەبالەی ماڵانن، شەوانە بەڵكو پەلكە نانێكیان دەست بكەوێت و بیخۆن، لەو برسیەتیەی تێی كەوتوون ڕزگاریان بێت، بەڵام هەیانە تووش بووە, هەرچی سەروەتوو سامانی هەی بووە، هی خۆیی وماڵی باوكیشی خەرجی كردووە، تا گەیشتۆتە ئەوروپا و ئێستا بۆی ئەستەمە بەدەست بەتاڵی بگەڕێتەوە، زۆربەی هاوڵاتیانی كورد بەهیوای گەڕانەوەبوون، هەتا خۆمیش خۆم ئامادەكردبوو، كە بەیەكجاری بگەڕێمەوە ,بەڵام بەداخەوە ئەم شەڕەی كە ڕووی لە وڵاتەكەمان كرد ساردی كردینەوەو هیواكانی بۆجارێكی تر خەفەكردینەوە. ئەوەێ زیارترهاولاتیانی کوردێ نیگەران کردووە، خوێ بنەماڵییە کەدەستیان لەکورسی بەرنادەن، گومانم نیە كەڕۆژێك دێت هەموومان هەوداڵی گەڕانەوەدبین، بەڵام هاواربۆ ئەوانەی كە منداڵەكانیان موحاتادی ئێرەبوون و لەگەڵیان نایەنەوەو یان ئەوانەی، كە دەگەڕێنەوە لەڕووی دەروونی گەورەترین گرفتیان بەرەو ڕوودەبێتەوە.
لەگەڵ یەكێكی تردا پەیوەندیم گرت و ئەویش بەم شێوەیە دواو وتی:" زۆر پەشیمانم، كەهاتوومە خاریج، چونكە لەلایەك ئێمەی كورد و ڕۆژهەڵات بەگشتی لەگەڵ ئەو بوارە تەكنەلۆجیا پێشكەوتووە، ئەستەمە بگونجێین وئێمە نەخوێندەوارو شارەزا نەبوون، لەم بوارانەی ئەوان بۆیە زۆر ئەستەمەو دواڕۆژمان زۆر لەوەی كە لەكوردستان, بووم خراپتر بیر لێدەكەمەوەو دەمەوێت بەڕاشكاوی پێت بڵێم ئەوانەی هاتوون بۆخاریج تاك تاكەنەبێت ,ئەوانی تر هەموویان بێزارن، بۆ؟ چونكە لەلایەك من هەم لەوڵاتی خۆم بووم و هەم لەم وڵاتەش بووم و بەردەوام لەهەوڵی گەڕانەوەدام، چونكە لێرە نەخێزانم هەیە و بۆم دێت هەم لەوڵاتی خۆشم ئەو كچانەی كەمن داوایان دەكەم بێگومان ئەوان بەداواكەی من ڕازی نابن، ئەوەش نخرۆ بوونی ئاواتەكانی منە و من زۆر هاوڕێم هەیە كەلێرە دەژن ماڵومنداڵی هەیە لەئەنجامی گەیشتن بەقەناعەت كەبگەڕێتەوە ئەوە، ماڵومنداڵی لەگەڵ نەچۆتەوەو لەئەنجامدا بۆتە هۆی لیكجیابوونەوە، بەسەدان وهەزاران لێرەهەیە، خۆشتان بەمەدەزانن، چونكە هاوڵاتییەكی زۆر بەبێ خانەوادەی خۆیان گەڕاونەوە. بەلام بەداخەوەبۆ دەسەلاتی کوردێ کەخۆی قوڕێ کرد بەسەر هاولاتیانیخۆی.
بارزان محمدسوورة
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره