بنەماكانی كۆچكردن .. بەشی سێیەم
وتار/
06/05/2019
1052 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
بنەماكانی كۆچكردن .. بەشی سێیەم
بارزان محمد سوره
أ- كۆچكردن ,بۆ
ڕووی تێدەكات لەشوێنی بنەجێی (لێهاتن)(أصلی)هۆكارەكانی ئەوێچین ,وەك لەسەرەوە تیشكم
خستەسەر هەندێكیان, بواری ئابووری هۆكارە بۆ چونی گەنجان,بۆ ئەو وڵاتانەی كەبواری
ئابووریان تێدا ڕەخساوە و گوزەرانی بەرز بەخۆوەدەگرن.
ب- ناسەقام گیری
لە ناوچەكەو دەورووبەردا فاكتەرن، كە هاوڵاتیان هەست بە ئارامی نەكەن و بەردەوام لەدڵەڕاوكێو
قەلەقی دابژن بۆیە ناچاری كۆچكردنن بۆ ئەو شوێن وجێگایانەی كە هەست بەئارامی و ئەمنیەتی
ژیانكردن دەكەن.
ت- لەهەمووی
كاریگەرتر جەنگی داعشە كاریگەری سەرەكی و ڕاستەوخۆی لەسەر ئاسیاو ئەفریقا داناوەو,هەراسانی
جەنگی وای كردووە,كە هاوڵاتیان لەڕووی دەروونی وجەستەیی بڕووخێن و ناچار كۆچ بكەن
بۆ ئەوشوێنانەی كە بزانن تێیدائارامی دەستەبەردەكەن و دەگەن بەئاسوودەیو خۆش نوودی,ئەم
جەنگە بنەمایەكە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان خەم سارد بكات لەسەر وڵات و خاك ونیشتیمان و ئیتیمایان
بۆ نەمێنێت و لەئەنجامی نەمانی ئەمن وئاسایش و گرتن و كوشتن لەڕادەبەدەر تێپەڕی
كرد, ئەوە هاوڵاتیان خۆیان پێناگیرێت و كەسیش نابینن, كەبەرگریان لێبكات و جەوهەری
بەرگری نەكردن بۆ خودی تاك جەمسەری دەسەڵات و كورسی ئەوان دەگێڕنەوە ,بۆیە ئەنجامی
ئەوان كۆچكردنە,لەم كۆچكردنەش كە بە ڕیگای مەرگدا دەڕۆن یان دەگەن بەو وڵاتەی كە خۆیان
دەیانەوێت یان لەڕێگادا مەرگ مەودایان نادات بگەن بەوشوێنەی كەئامانجی دواڕۆی ژیان
كردنن تێیدا.
پ- نەبوونی
متمانەلەنێوان لایەنەكاندا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەرهاوڵاتیان جێهێشت,وەك: عێراق كەلایەنەكان
لەنێوان یەكتریدا متمانەیان بەیەكتری نییە,هەمان واتاش بۆ وڵاتی سووریا كە هیچ حزبێك
كورسی دەسەڵات بۆ ئەویتر بەتەمای چۆڵكردن نییە. هەرێمی كوردستانی باشوور, لەئەنجامی
بێمتامەنەیی,نێوان حزبەسیاسیەكان, هاوڵاتیان بڕوایان بەدەسەڵاتی خۆجێی سەركردەكانی
خۆیان نەماوە,چونكە لەلایەن بەشێك لەخەڵكی كوردستان بەتایبەت ئەوانەی ڕێگای دەرەوە
دەگرنەبەر كە لەنێوان بەرداشی ژیان و مەرگ دان,ئەوە متمانەی بەحزبەكان و نەبەسەركردەی
حزبەكان نەماوەو بۆیە ئەم ڕێگا سەختە دەگرێتەبەر ,چونكەلەسەركورسی دەسەڵات دووبارە
هاوڵاتیانیان گەڕاندەوە دۆخێك كە تێیدا هەست بەمەترسی شەڕی ناوەخۆبكەن ,و ئەمەش دەرگاكەی
زیاتر بۆ هاوڵاتیان واڵاتر كردەوە كەكۆچبكەن ,چونكە ئەوگەنجانەی كە تا ئەوكاتە
متمانەی ماڵەوەیان هی دایك وباوكیان بەدەست نەهێنابوو, بۆكۆچكردن ,ئەوە ئەمجارە بەهەزاران
دایك و باوك ڕەزامەندی خۆیان نیشاندا بۆئەوەی ڕۆڵەكانیان بەرەو هەندەران بڕۆن,كەتووشی
مەرگیش ببنەوە نەك بەدەستی براكانیان بكوژرێن, چونكە ئەوان بەخۆیان ئەو مەینەتیەی
كەلەشەڕی ناوەخۆدا ڕوویدا بینیان وتاڵاییەكەیان چەشت, بۆیە دەیانەوێت جارێكی تر
منداڵەكانیان دەستیان نەچێتەوە خوێنی یەكتر؟؟!
ج- چاولێكەری
,ئەمەش بۆتە هۆكار, بۆ ئەوەی گەنجان چاو لەیەكتری بكەن بۆ كۆچكردن بۆ ئەورووپا,چونكە
دەبینیت كە هاوڕێكەی لە ئەنتەرنێت و فەیس بووك ئەوشوێن وجێگایانەی كە دەبنە سەرنج ڕاكێشكردنی
گەنجان ,بڵاو دەكاتەوە,یان لەكەناڵەڕاگەیاندنەكان ئەو جێگایانە نیشان دەدات، كە سەرنجی
گەنجان كێش دەكات, وهەرزەكاران بەدوای ئەم وێنە سیحراویانەدەكەون.
ح- هۆكاری كۆچ
كەر، مەبەستی ڕووتێكراو بۆ ئەو وڵاتانەی كە سەرنج و مێشكی بەلای خۆیدا كێشكردووەو
نقۆنقۆی ناو هاوڵاتیانیش, وادەكات، كە گەنج وهەرزەكاران زۆر گوێ نەدەنە ئامانج و
دواڕۆژ و بەرژەوەندیەكانیان, و هەر ئەوندە هەیە، كەبەرگوێدەكەوێت كە باس باسی ڕۆیشتنە،
بۆیە زۆرێك هەرلەڕێگا پەشیمان دەبنەوە. و بەڵام بۆئەوەی قسەی خۆی بگێنێتە جێ ئەوە
ناچارە بڕوات، ڕەگەزی هاوبەرامبەریش هۆكارێكە بۆئەوەی كە گەنجان لەڕەگەزی نێر زیاتر
كۆچ بكەن , چونكە گەنجی ئێستا هیچ شكنابات كچانیش ئەوەندە قرت ومرتیان هەیەو ئەوةندە
باڵ بۆ كوڕەكە درووست دەكات ناچارەكوڕەكە بیرلەچونەخاریج بكاتەوەو لەكن كچەكە بیدركێنێت
ویان زۆر جار هەروەك قسەیەك لەگەڵ كچ لەدەمی دێتەدەروو لێی دەبێتە حەیبەو دواتر نەفسیەتی
والێدەكات كەبەناچاری كۆچ بكات و ڕوو لە ئەورووپا بكات.و لەوێش سەرەتجام ئاسوودەنابێت.
خ- بواری شەڕ,
بەهۆكاری سەرەكی دادەنرێت,بۆ ئاسیا و ئەفریقا كە بەردەوام لە جەنگی ناوەخۆیی دان ,هاوڵاتیان
لەم باروودۆخە بێزار بوونە, ئەمەش وادەكات كە بیر لەكۆچكردن بكەنەوەو ڕوولەو وڵاتانەبكەن
كەسەركردە سیاسی و خەم خۆرەكانیان توانیویانە جەنگ لەوڵاتانی خۆیان دووربخەنەوە.
هۆكاری پێشكەوتن و ئاسانكاری بۆ كۆچكردن :
1- كۆچكردن هۆكاری وەك پێشكەوتن، ئاسانكاری ڕێگە،
ڕێگەخۆشكردن, ڕێنوێنی كردن , هاندان و ڕیكالامكردنی كۆمپانیاكان ,و خاوەنكارەكان, و
ڕێكخراوەكانیش, هۆكارن بۆ ئەوەی هاندەربن بۆ ئەوەی خەڵك زیاتر كۆچ بكەن، بێ گوێدانە
بەرژەوندیی گشتی و نەتەوەیی وخێزانی، تەنها ئامانجی ئەوانە بەدەستهێنانی سەرمایەیە,
نەك ئەوان خەمخۆری خەڵك بن.
2- بواری پێش كەوتن و تەكنەلۆجی, نیشان دانی
لەبوارە جۆربەجۆرەكاندا, و ڕیكلام كردن و مقۆمقۆی ناوهاوڵاتیان و ڕگا خۆش كردن و هەست
كردن بە هاوڵاتی پلە دوو, لەبواری ئابووری و تەكنەلۆجی و نەبوونی هیچ دەرفەتێك بۆ
ئەوەی ژیانی خۆی پێ پێش بخات, دەبنەهۆكاری كۆچكردن و دووركەوتنەوە,لەوڵات وگەڕانەوەی
لەبەردەم دا قورس دەبێت.
3- هۆكاری هەستكردن بە بێزاری و سەخڵەتكردن, دەبێتە
هۆی كۆچكردن ,چونكە لەوڵاتانی سێیەم یان دواكەوتووەكان یان تازەپێگەیشتووەكان هاوڵاتیان
لەقۆناغی پلەیەك و پلەدوو دان و پلە دوو,بەردەوام لەدڵەڕاوكێ دادەژیت و هەست بەبێزاری
ژیانكردن دەكات وگۆشەگیری لەكۆی بەرنامەی ژیانی ئەودا ڕەنگی داوەتەوە, لەناو كۆمەڵگةدا
كەدبینیت پلەیەكەكان هەر ڕۆژەو ڕەنگێك و ئۆتۆبیل لە بەیانی و نیوڕان و ئێواران دا
گۆڕانی بەسەردادێت, ئەوە دەبێتە هۆی تووش بوون بەبواری دەروونی و لەنێوكایەكۆمەڵایەتیەكان
هەست بەبێزاریو سەخڵةت كرد دەكات، ئەوەی پەنای بۆ دەبات تەنها ڕۆیشتنەو وڵات جێهێڵان. پەرەسەندنی هەستكردن بەنارەزایی,یان
پەرەسەندنی هەستكردن بەنارەزایی,یان هەستكردن ,بەتەنگی و
سەخڵەتی ,ئەمانەش پێویستیان هەیە,بەوەی كە ئەم هەستانە ,وردە وردە خاو بكرێنەوەو هەوڵبدرێت
خواست و داخوازیەكان و پێداویستیەكانیان بۆ دەستەبەربكرێت و دووبارە هەوڵی بنیات
نانەوەی دەورووبەر بدرێت و لەو هەستانە خاڵی بكرێنەوە,كەئەمڕۆگەنجان گرتوویانەبەر.
4- ڕیكلام
كردن,پڕوپاگەند ئاسانی هاتووچۆكردن و ڕێگەی باش وەك ئێستا دەبینین كە لەسایتەئەلكترۆنیەكان
,بەشێوەیەكی زەق ڕیكلام بۆ بردنی گەنجان دەكەن,و هاندانی هاوڵاتیان بۆكۆچكردن,لەلایەن
خاوەن كارەكان و كۆمپانیاكان و ڕێكخراوەكانی كار وبەڕاستی ئەوەی لە ڕاگەیاندنەكانی
ناوەخۆی هەرێم بەدی دەكرێت بەشێوەیەكی زۆر كاریگەر ریكلام بۆ چوونی كۆچبەران دەكەن
, لەزۆرێك لەكەناڵەكان تەنها كار لەسەر ئەووڵاتانە دەكەن و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ
كاری لەسەر دەكەن كە مافی پەنابەری بە هاوڵاتیان دەدەن ئەمەش زیاتر هاندانی گەنجانە
,بۆ ڕووكردنە دەرەوە هاندەدەن,گەنجێك بەناوی (A) بەوشێوەیە دواو وتی" من كاتێك خاو دەبمەوە بۆچوونەدەرەوە ,كەسەرقاڵ
بم, بەكارێك بەڵام كاتێك لەكەناڵەكان دەبیستم كە ئیقامەدابەش دەكرێت, منیش یەكسەر
دێتە سەرمو, و ماڵەوەم تەنگاو دەكەم و ئەوانیش زۆر دڵیان بەمنەوەو بەتایبەت دایكم
دەڵێت تۆبڕۆی بێتۆ ناژم ,منیش لەبەردایكم سارد دەبمەوە چونكە نەخۆشی دڵ و زەختی هەیە
بۆیە ئەترسم كەبڕۆم دایكم لەدەست بدەم". ...هیتد.
بەم شێوەی ئێستا هۆكاریهاتووچۆ پەرەی سەندووە , كۆسپ زۆرن
لەبەردەمیان دا
,تەنها هۆكاری سرووشتی ئاوی ڕێگرنیەلەبەردەمیان
كە ڕاپێچ كردنیان بەرەو مەرگە بەڵكو هۆكاری مرۆیش كە رۆژانە چەندین گەنج لەلایەن
قاچاخچیەكانەوە دەكوژرێن و زۆر جاریش لەلایەن پەنابەرەكانەوە لەنێوان خۆیان دەبێتە
شەڕەچەقۆ ودەستیان دەچێتەخوێنی یەكتری.
5- نەبوونی دەرفەتی كاركردن ,لە بواری كشتوكاڵ,لە
لادێكاندا, دەبێتەهۆكاری پاڵنەری كۆچ بەدوای كار,چونكە لەدوای ڕاپەڕینی 1991 دا
حكومەت هیچ پلانێكی نەبووە ,بۆ ئەوەی پێشكەوتن لەكەرتی كشتوكاڵی بكات, تەنها كاری
ئەوەبووە ,كە ناوچە كشتوكاڵیەكان لەلایەن بەرپرسە حزبی و حكومیەكان تەلبەند بكات ,و
ناوچەكشتوكاڵی كانیش لە ڕكابەری دووحزبی تاك جەمسەری بەسەر لایەنگرانی خۆیان دابەش
بكەن و هیچ بەهایەك بۆ زەوی كشتوكاڵی نەهێڵنەوە.
6- جیاوازی ئاستی گوزەران، لە نێوان تاكەكاندا،
دەبێتەهۆكاری ئەوەی، كە كۆچ كردن پەرەبسێنێت، چونكە هەردوو وڵاتی دەركەر و پێشوازی
كەر, كاردەكەنە، سەر جووڵەی كۆچ كردن، بەوەش ئەو جیاوازیەی، كە لەنێوان هاوڵاتیان
دایە، كاردەكاتە سەر ئەوەی كە بەلێشاو، لە وڵاتی گوزەران نزم كۆچ بۆ وڵاتی گوزەران
بەرز بكرێت و ئاراستەكەی بەئەستەم بتوانرێت بوەستێندرێت.بەتایبەت ئێستا لەوڵاتی ئێمە
دووچین بوونیان هەیە چینی هەرەبەرز و چینی هەرەنزم، چینی ناوەند لەم وڵاتەدا بوونی
نیە,بۆیە ئەمە بەفاكتەری سەرەكی دادەنرێت, بۆ كۆچكردن بەوشێوە زەقوئەمەش كارەساتی مرۆیی لەدوادەبێت.چونكەهەر وڵاتێك كە چینی ناوەندی
نەما ئەوە پڕمەترسی ترین مەترسی لەسەر ئەم وڵاتەدا دەبێت.
7- تێڕامانی ڕۆشنبیر و خاوەن بڕوانامەكان و
پسپۆڕەكان، بێكاری و دەست نەكەوتنی ئیش وایان لێدەكات، كە بەرەو وڵاتانی تر كۆچ بكەن،
لەم وڵاتانەدا هەم كار و هەم دواڕۆژیان بۆ دەستەبەر دەكرێت، بەتایبەت هەڵسەنگاندنی
ڕابردوو، داهاتووش وایان لێدەكات جگە لە كۆچ بیر لەهیچیتر نەكەنەوە.
8- بیرووباوڕو بۆ چوون و بڕوای ئاینی و سیاسی,
دەبنە هۆی كۆچ كردن,بۆ دەربڕینی بیرو ڕای خۆیان و پەیڕەوكردنی ئەو بیروڕایەی، كەخۆی
دەی هەوێت.وەك :-ئێستا لەعیڕاق وسوریا بەشێوەیەكی گشتی بەرچاو دەكەوێت.
ماددە و كێش كردنی كۆچ بەران:
أ-لەو هۆكارانەی كە هاوڵاتی زۆری بۆ خۆی كێش كرد ئوسترالیا
بوو كە لەساڵی 1851 بەهۆی دۆزینەوەی زێڕبوو,كەلەماوەی نێوان دەساڵی 1850 – 1860 دا
نزیكەی سێ بەرامبەری خۆی زیادی كرد.یان كۆچكردن بۆ دەست كەوتنی هەلی كار و بواری ژیان
و دووركەوتنەوە لە گێژاوئاڵۆزیەكانی ناوچەكە, بەوئامانجەی كۆچ دەكات بۆ ئەوەی دواڕۆژی
خۆی بنیات بنێت. بەڵام بێگومان سەركەوتوونابێت،
وەك پەندێكی كوردی هەیە دەڵێت: "هەم لەهەرێ دەبێت و هەم لەمەڕێش دەبێت".
ب-شارەزا بوون لەوڵاتانی تر, ئەمیش هۆكارێكە, بۆ كۆچكردنی
گەنجان و نەمانەوەیان لەوڵاتی خۆیان(بنەجێ).و بەبینینی ڕووخساری جوانی وڵاتان، بەچاوی
خۆیان یان لەڕێگای كەناڵە ڕاگەیاندكارەكان و جیهانی تەكنەلۆجیاو یان بینینی وێنە سەرنج
ڕاكێشەكان، دەبنە پاڵنەر، بۆ ئەوەی كۆچ بكات، چونكە گەنج زۆربەی كارەكانی هیواكانی
لەڕووخساری چەند وێنەیەكدا دەبینێتەوە, ئەمریكاو ئەورووپا نیشاندانی سیحاروی خۆیان،
بەچاوی هاوڵاتیانی وڵاتانی ئاسیاو ئەفریقا و ئەمریكای لاتینی، ئەم وێنەیەی كە پیشانی
دەرەوەی خۆی دەدەن, هەستێكی پڕلە لەزەت و هەموو غەریزەكان و ویستەكانی مرۆڤی تیادا
دەبینرێت, وێنەی سەرزەمینی بەدیهێنانی كۆی ئارەزووەكانە, بەڵام كاتێك كە دەگەن بەم
وڵاتانە هەم وێنەكان و هەم ئارەزووەكانیان دەبن بەسحرو لەبەر هەوڵی بەردەوام بۆبەدەست
هێنانی پاروویێك نان ئەوە بەپاشچوونەوەی غەریزەكانی پێش ئەوەی بیریان بێتەوە، كە ئەوان
چۆن هاتوون و چیان لێ بەسەر هات.ئەم باروودۆخەی لەهەرێمی كوردستان هەیە هۆكارەبۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەرەو وئەم وێنە سیحراویە
كەمەدكێش بكەن.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره