ڕۆژی عەشیرەت گەری

وتار/ 01/05/2019 898 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

ڕۆژی عەشیرەت گەری
بارزان محمد سوره
لەکاتی ڕاپەڕینەوە تائێستامێنتەلێتی خێڵ بەردەوامی هەیە.وبرەوی پێدەدرێت، لەلایەن ئەوانەی کاردەکەن و وڵاتیان بەدەستە بۆ بەڕێوبردن، ئەوە عەقڵیەتی خێڵیان هەیە و پێیەوەپابەندن، هەرکاتێک، کەخێڵەکی بەرەولاوازی و پوکانەوەبچێت، ئەوە حزب هەوڵی زیندووکردنەوەو نوێکردنەوەی دەدات، چونکەهەرکات کۆمەڵگە لەخێڵ داماڵرا، ئەوە ئەم کۆمەڵگەیە بەرەو پێشەوە هەنگاو بەرەو شارستانی، خۆشگوزەرانی ڕۆشنگەری و مەدەنیەت دەنێت، سیستەمێکی مەدەنی دێتەجێی خێڵ و کۆمەڵگەلە چەق بەستووی و دواکەوتن ڕزگاردەکات. کۆمەڵگەی کوردی لەدوای ڕاپەڕینەوە چۆتە قۆناغێکی هەستیارەوەو بەڕێڕەوێکی ناسک تێپەڕدەبێت، هەرکاتێک حزبەکان بزانن کەهاوڵاتیان هۆشیاردەبنەوە، ئەوە کارلەسەر ئەم بەئاگایی بوونەدەکەن، بۆئەوەی دایان ببڕن لەهزرو کرانەوە و ڕۆشنبیری...تاد، بۆ لە دەست نەدان و خڕکردنەوەی دەنگ بەلێشاویش ئەوە کاری لەپێشینەیانە بۆ گەوجاندنی هاوڵاتیان، چونکەئەرکیان گرانە لەم قۆناغەدا، کەچۆن کارلەسەرهاوڵاتی بکەن و بیکەنەوە دەسکەلای خۆیان، دوای وریابونەوەیەک و درووست بوونی ئۆپۆزسیۆن و بڵاوەسەندنی کتێب و ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیان لەسەروژێری وڵاتدا، خوێنەری زۆر و گەڕان بەوڵاتان و چاوکرانەوەو دنیادیتەو شارەزابوون لەبوارەجیاجیاکان ئەوە حزبەکلاسیکیەکان و کۆنەئایدیاکان، لایان پیردەبێت و دەیان بەنەخانەی بەساڵاچوان. ماوەیەکە حزبە تەقلیدی و بیرقەدیمەکان وپاشاگەردانەکان، لەهەوڵی نوێکردنەوە و دووبارە نۆژەنکردنەوەی عەشیرەت و هۆزگەرایەتین. هەریەکیان پاڵ پشتی مادی عەشیرەتێک دەکات و ڕۆژی عەشیرەتی .... ئەوەو...، ئەوەندەی مانگ ڕۆژی ئەم هۆزەگەرایەتییە. هەریەکەیان هەوڵی گەمژاندن و کێش کردنی بۆلای خۆی دەدات، چونکە دەیانەوێت عەقڵیەتی پاشاگاردانی و دواکەوتووی عەشیرەتگەری نوێبکەنەوە، چونکە هەست دەکەن کە بەشێوازە نێچیرەکەیان باشتر وبێ ئەزیەت پێ ڕاودەکرێت.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌