ئاوابوونی کۆمەڵی ئیسلامی؟!

وتار/ 01/05/2019 776 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

ئاوابوونی کۆمەڵی ئیسلامی؟!
بیلال زەنگڵ
کۆمەڵی ئیسلامی لەسەرەتای دروست بوونییەوە بە چەندین قۆناغی بەرەو هەڵدێرو مەرگ چووندا ڕۆیشتووە، هەمیشە ناحەزانیک هەبوون لە کەمین  و چاڵ هەڵکەندندا بوون بۆ کوژانەوەی ئەم ڕووناکییە، بۆ دارووخانی پایەکانی ئەم کاروانە، کەچی خەونەکەیان بەرەو گۆڕ برد
 بەڵام ئەوەی جێگای پرسیارە چیان لەکەوتنی ئەم کاروانە دەست دەکەوێت؟!
هیچیان دەستکەوت؟!
بێ گومان نەخێر بگرە کۆمەڵی ئیسلامی سەربەرزانە لێی دەر چووە.
بەڕێزان زۆر بوون ئەوانەی تەمەننای بینینی کەوتنیان دەکرد، بەڵام بەبێ ئومێدی سەریان نایەوە،
جا لێرەدا باشتێک بیر خۆم و ئێوە بخەمەوە ئایا بۆ نەمانی (كۆمەڵی ئیسلامی) چی کرا؟
یاخود باشتر وایە بڵێم چی نەکرا ؟!

لە دەست پێکی پیلاندا لە لوتکەوە هەنگاویان نا، بە شەهیدکردنی سەرکردەکانی پێداهاتن و دیارترینیان شەهید کردنی (م، عبداللە قەسرێ)و هاوەڵانی بوو.
بەڵێ هەر ئەوکاتە جەماوەر و چاودێران چاوەرێی بەر پەرچدانەوەی ناحەکیمانەی کۆمەڵ بوون !
بۆ لێکهەڵوەشاندنەوەو تەخت کردن و سڕینەوەی (ك. ئیسلامی) لەساحەی سیاسی هەرێم و لەڕێگای زلهێزانی دونیا، بەڵام خەونەکەیان لەگۆڕنرا،
بەوەش نەوەستان ئەم جارە بە مووشکەباران کردنی بارەگاکانی (کۆمەڵی ئیسلامی) دەستیان پێکرد هەستان بە زیندانی کردنی ئەمیرەکەی و سێ لە ئەندامانی سەرکردایەتی،
بەجۆرێک لە ماوەی شەو ڕۆژێکدا نزیکەی ٣٠٠٠ هەزار ئەندامی (کۆمەڵی ئیسلامی) خرایە زیندانەکانەوە؟!

 ئەمانە نموونەی دیاری پیلانی نەیارەکانی (کۆمەڵی ئیسلامی) بوون، بە جۆرێک گرۆیان کرد لەسەر دڵنیایی وەرگرتنی تێداچوونی،
بەڵام ئەنجامەکەی چی بوو؟!
 بەکوێ گەیشت؟!
بینمان پاش فەزلی خوداو لێهاتوویی قیادە و خۆڕاگری ئەندامانی(کۆمەڵی ئیسلامی)، کۆمەڵیان گەیاند بەڕۆژێک دۆست و دوژمن شاهیدی ڕاستگۆیی و ڕاشکاوی و دەستپاکی و بەجەرگی رێبوارانی ئەم کاروانەیان دەدا،
کەچی ئێستاکێ دەبیستین بەڕۆژی ڕووناک تۆمەتی ناڕەواو ناعەقڵانی و لەژێر کاریگەری بەرنامەی پوچی سیکۆلاریزم و بەناو دیموکراسیەت دەدرێتە پاڵی ؟!

نانا ! با بپرسم لەویژدانی زیندووتان
چ حزبێک بەقەد کۆمەڵ شەفافە؟
چ حزبێک بەقەد کۆمەڵ کارەکانی بەشورایە؟ چ حزبێک بەقەد کۆمەڵ ڕاشکاوی تێدایە؟ ئەرێ داهاتی و سەر چاوەی کۆمەڵ چیە؟ تا شاراوە بێت
بەهەڵە لێم تێمەگەن ئێمە نەمان وتووە فریشتەی بێ هەڵەین و هەوری بێ پەڵەین !

نانا عەیبی خۆمان و کەم و کوڕییەکانی خۆشمان باش شک دەبەین، بەڵام بە چاوی دڵ سەیری ئەم کاروانە دەکەین تا گڵۆپێک نەبێت بەر پێمان رووناک بکاتەوە هەرگیز چراکەمان ناکوژێنینەوە.
ئەرێ گەلۆ بەدیلی کۆمەڵ کێ یە؟
مەگەر هەر کۆمەڵ نیە؟
ئایە سەرنجتان داوە هێزە دەسەڵاتدارەکان چۆن گیریان خواردوە بەدەستیەوەو گرێکەیان بۆ ناکرێتەوە ؟!

دەپرسم حزبێک وا هاتبێت و ئێستاش وابێت دەکرێت کۆتایی بێت و ئاوا بێ؟! مەگەر بە خەون لەخەوا بیبنێت.
کەچی تازە بەکەوتنە خوارەوەی گەڵا لاوازەکانی هەواڵی کۆتایی و ئاوابوونی ئەم چنارە دەدرێت بەبێ وردبوونەوە و سەرنجدان لە ئەستووری ڕۆچوونی ڕەگی ئەم دارە، بەڵێ کۆمەڵی ئیسلامی هیچ ئەندامێکی لێ زیاد نیە بەڵام بەوەرینی گەڵاکانیشی هیچ لەوەزعی قەد و پتەوی ئەم دار چنارە نا گۆڕێت.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌