خیانەت یان ئابڕووبردن

وتار/ 24/04/2019 751 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خیانەت یان ئابڕووبردن

بارزان محمد سوره
سیاسەتکردن و هاتنەناوکایەی خۆدانەبەر بەرپرسیارەتی ئەرکێکی قورسەو بەهەموو مرۆڤێک ناکرێت،بەتایبەتی ئەوانەی تەنهالەکونی دەرزی بەرژەوەنی گشتی دەبینن و بەرژەوەندیەکانی خۆشیان سەروبنی زەوی دەگرێتەوە، بۆ ماددەلەپۆسەدان و لە قیمەی نامرۆڤایەتی دەچنەقیمەیەکی تر کەهیچ بەهایەکی بایۆلۆجی لەخۆی ناگرێ، ئەویش قیمەی خیانەت و دواکەوتنیانە بەدوای سەرمایەوخۆفرۆشییە، دیمان چۆن هەرئەوانەی ئێستاخۆفڕۆشانەلەدژی جواڵانەوەکەو بەرژەوەندیەگشتیەکان، تورەکەی خیانەتیان لەمل کردۆتەوە،ئەوکات چۆن خۆیان بەنەوەی نوێ فرۆشت و ئێستاش چۆن خۆیان و دەنگی ئەوخەڵکەئاسایی و سادەیە و بێ گرێ و پێچ وپەنایە دەفرۆشن، تەنهابۆ ئەوەی لەکردارکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەو پڕۆژەکانی، بۆلێدان لەبەرژەوەندیە گشتیەکانی کۆمەڵگە. و بزرکردنی ئەوسامان و شوێن بزرکردنی گەندەڵی و قووتی خەڵکی هەژارو نەدار، ئەوانە پێویستە لەناوکۆمەڵگە دا بەردباران بکرێن بە خەیانەتی دەنگی هاوڵاتی و مامەڵەکردن بەدەنگی هاوڵاتیان نەخش بکرێن و مۆرکی خیانەت لەناوچاوانیان بدرێت، چونکەئەوانە تەنهاکارێک کەکردوویانەخیانەت کردن نییەلە جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەڵکو ئەوانە پاشەڕۆی گەندەڵی و درووست کردن و بزرکردنشیەتی، ئەوە لەترۆپکی نامرۆڤانەدا دەرچووە، لەبەر ئەوەی نەک نەیان توانی لەو ڕێگاڕاست و ڕادیکاڵەبڕۆن، کەبەڵێنیان بەگەل دابوو بەڵکو کەوتنەچاڵی زێرابەوە،چونکە دۆستۆیڤسکی دەڵێت: مرۆڤێک بەم هەمووخەسڵەتەسەیروسەمەرانەوە؟ ئەگەر هەمووخێروبێری دنیای بەسەردا بڕژێنێت، ئەگەر تا تەوقی سەری نوقمی بەختەوەری و شادمانییەکی وابێت کەخۆشبەختی وەک ئاو بەسەریدا بڕوات، دۆخێکی وایشی بۆ بڕەخسێت کەهیچ نەکات و بخەوێت و بیرلەنەمری بکاتەوە. ئەو کاتەیش هەر ئەم مرۆڤە، لەبەر ئەوەی سپڵەیە،بۆ ئازاردان و زیانپێگەیاندنتان لەگەڵتاندا بەشەڕدێت، هەموو ئەو چاکایەی لەگەڵتاندا کردووەلەژێرپێی دەنێت، ڕەنگەلەهەمان کاتدا بیر لەشتی هەرەبێماناونادرووست بکاتەوە.بەڵکو ئەوانەخیانەتیان لەخودی خۆیان کرد، ڕۆژێک دێت بەفروشتنی خۆشیان دێنەبەر، چونکە سەرمایە کەمەدکێشیان دەکات و خیانەتیش چاوی کوێرکردون. هیچ نابینن تەنهابەرژەوەندیەکانی خۆیان نەبێت. چونکە جوڵانەوەکە تازەبە تازە دەکەوتە سەرپێو؛ ڕێو ڕەگی دەسەڵاتی دەدۆزیەوە، بەڵام دەسەڵات لەناوڕەگەکانی خۆشیان دا بوونی هەبوو، بۆیە جوڵانەوەی نەوەی نوێ نوێدەبێتەوە، چونکەجستەتاژەهر فڕێداتەدەر پاکتردەردەکەوێت، ئەوانەش ژەهربوون نەک لەناو جوڵانەوەکە بەڵکو لەناو میللەتیش، بۆیە پێویستە هاڵاتیانیش ئەوانە بەژەهرو لەناوبەر بدەنەقەڵەم.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌