هۆكارەكانی كۆچكردن، بەشی دووەم

وتار/ 17/04/2019 2203 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

هۆكارەكانی كۆچكردن، بەشی دووەم

بارزان محمد سوره
  هۆكار و هۆی كۆچكردووان لەوڵاتی جێهێڵدراو و ڕووتێكراو (هەواری نوێ‌)زۆر دەمێكە ئەم كۆچكردنە ,لەبیرو مێشكی هاوڵاتیان لەجیهاندا هەیەو بەردەوامە, هەرلەوكاتەی كە كۆچی دانیشتوانی ئەورووپاییەكان دەستی پێكرد, هۆكاری سەرەكی بواری ئابووری بوو,كە لەئێستای وڵاتەكەی ئێمە باشتربوو,ئەوكات,دواتریش لەدوای جەنگی جیهانی یەكەمەوە كۆچكردن بەلێشاو بەردەوام بوو,بەڵام لێرەدا ئەمریكا ڕێگری كرد لە كۆچكردنی دانیشتوان بۆ وڵاتەكەی و دانانی كۆمەڵێك مەرج و بەربەستی قەدەغەكردنی كۆچ بۆ ئەم وڵاتە,بەپێی یاسای كۆچكردن ڕێگای گرت لەبەردەم كۆچكردن , بەڵام تا سیەكانی دوای جەنگی جیهانیش كۆچ ,بۆئەم وڵاتە ,خۆی لە ملیۆنێك كۆچكەردا ,بەهەرشێوەیەك چوونەناو ئەم وڵاتە, بەم ڕادەیەش لەچاو  جاران بەڕێژەیەكی زۆر كەمی كرد، بەڵام لەگەڵ ئەوەش دا كۆچكردن, لەكۆمەڵێك وڵاتانی ئاسیا ڕوویدا, بەفاكتەری ئەوەی, كە جووڵەی دانیشتوانیان لەو پەڕی زۆری دابوو, وە هۆكاری قات وقڕیو خراپی ئابووری وبژێویش ,ئەمەش لە نیوەی سەدەی نۆزدەو لەسەرەتاكانی سەدەی بستەم دابوو, بۆیە كۆچكردن لەچینەوە ,بەردەوام بوو,بەڕادەیەكی زۆر, لەهیندستان بەهەمان شێوە وەلە سەدەی بیستەم دا یەك ملیۆن ژاپۆنیش كۆچیان كرد بۆ كۆریا و هاوای و وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا,لەم كاتەدا چینیەكان بە8ملیۆن كۆچكەرخەمڵێنران ونزیكەی 3 ملیۆن هیندیش كۆچیان كردبوو,بۆ سیلان و جزر ئەلقەمەر و كەناری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا,بۆكاركردن لەكانەكان وكێڵگەكاندا,كەمێك بەرلە جەنگی جیهانی دووەم نزیكەی 20ملیۆن كەس لەكۆچەرە ئاسیایەكانی پێك دەهێنا.لەپەنجاكاندا ئەورووپا كەئەمڕۆ بۆتە ئەوشوێنەی كە بەپەناگەی كۆچ كەران ناودەبرێت , لەپەنجاكاندا گەورەترین شوێنی هەناردەی كۆچكەران بوو,لەوكاتەش دا ئوسترالیا و ئەمریكای باكوور و نیوزیلەندەش گەورەترین پێشوازی كەری كۆچ كەران بوون,لەنیوەی دووەمی پەنجاكانیش شێوازی كۆچ كردن وەرگەڕانێكی پێچەوانەی وەرگرت,لەباشوری ئەورووپاوە,كۆچكردن دەستی پێكرد ,لە هەر یەك لە وڵاتانی یۆنان ویوگسلافیاو ئیتاڵیا و ئیسپانیا و پورتووگال سەری هەڵدا,بۆ وڵاتانی ئەڵمانیای یەكگرتو و بەلجیكا و فەرەنسا و هۆڵنداو سویسرا,تاكوساڵی 1975 بەردەوام بوو,بەڵام ئەوەی كۆچ كردنەكەی هاوتا دەكردەوە ,ئەوەبوو ژمارەی هاتوولەگەڵ ژمارەی دەرچووان وەك یەكبوون , چونكە لەم وڵاتانەش هاوڵاتیانی خۆیان كۆچیان دەكرد.
ئەوەی كۆچكردنی تیادا بەردەوام دەكات,ئەوە, وڵاتانی تازە پێگەیشتوون , دواكەوتووەكان بەرەو وڵاتەفراژووبوەكان.كۆچكردن لە ئەمریكای لاتین و هەندێك ناوچەی ئاسیاو ئەفریقا بەردەوامە, بۆ ئەمریكای باكوور و ئەورووپا و هەندێك وڵاتانی تر,ئەمەش وای كرد كەئاسیاو ئەمریكای باشوور شوێنی ئەورووپا بگرنەوە ,وەك گەورەترین ناوچەی ناردەی كۆچبەران, ئەمەش لەبەر چەند هۆكارێكەوە ڕوودەدات, هۆكاری سیاسی بەهۆكاری سەرەكی دادەنرێت بۆكۆچكردن و جێهێشتنی وڵات، چونكە شوێنەواری خراپی لەسەر  وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاش لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دانا, بەگەورەترین , وڵاتی پێشوازیكەری كۆچكردووان دێتەئەژمار ,لەگەڵ ئەو هەموو ئاستەنگانەی كەبۆ كۆچكردووان درووستی دەكات.ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیەكە گۆڕانی سەرەكی ئەوەبوو كەئەمریكای باشوور و ئاسیا بوونە ئەلتەرناتیڤی ئەوروپا بۆ نێردەی كۆچ بەران.ئەمەش هۆكاری دەست تێخستنی وڵاتانی ڕۆژئاوایە كە دەستیان خستۆتە ناوئەم وڵاتانەو بەردەوام قەیرانیان بۆ كێش كردوون، بۆ ئەوەی دەست بخەنە قورگی داهاتی ژێرخان و سەرخان. لەم وڵاتانەش ئەوكەسانەی كە دەستیان بەسەر وڵات دادەڕوات و حوكمی بنەماڵەیی و تاك ڕەوییەو ئەوكەسانە نین كە كەسانی بەئەزموون و ئەكادیمیا بن بۆیە لەم وڵاتان ئەمە,یەكێكە لە هۆكارەكان.کە زۆربەێ ئەوکەسانەی سەرۆکی ولاتن دەچنەژێرڕکێفی ولاتانی زلهێزەجیهانیەکانی ڕۆژئاوا، تەنها بۆمانەوەیان لەدەسەلات، وقبولی هەمووجۆرە شتیێک دەکەن لەم پێناوەدا.
لەڕۆژهەڵاتی ناوین بەتایبەت عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە , و سوریاش, بەهۆكاری زۆری شۆڕش و ڕاپەڕین وگردبوونەوەی ,جۆراوجۆر و كودەتای سیاسی و بێكاری,نائارامی باڵی بەسەر ناوچەكەدا كێشاوە ودەروونی هاوڵاتیانیان، بەرە و ڕووخان بردووە، كاریگەریان لەسەر پلانەكانی گەشەو ئامانجەكان و هیواكانی هاوڵاتیان هەیە، وە هیچ شتێك نیە، كە ئاواتی دواڕۆژی بۆ بخۆن,چونكەئازادیش لەم چوار چێوەیەدا سوڕدەخوات,هاوڵاتیان هەست دەكەن كەئازادیان قۆرخ كراوەو لەچوارچێوەی بازنەیەكی یەك خەتی نەبێت ناتوانن بسوڕێنەوە,ئەوەش ناچاریان دەكات كە وڵات جێبهێڵن.چونکە نوخبەیەکی بێباک وڕت بەڕێوەدەبات تەنها ئامانج ویستی خۆێ و بنەماڵەکەی و کورسیەکەی لاگرنگە.

بێپلانی حكومەت و فەشەلی سیاسیەكان لەدەسەڵاتەكانیاندا هۆکارن بۆکۆچی گەنجان:

1- بێ پلانی حكومەت, لە دۆزینەوەی هەلی كار ,و نەهێشتنەوەی هیچ هیواو ئامانجێك بۆ گەنجان, و باری ئەمنی و ئاسایش  و  گرەنتی نەكردنی بارودۆخەكە و ئەگەری لەناوچوونی ڕیشەی خەونەكان و ئامانجەكان لەلایەن حزبەسیاسیەكان, و كەسە دەسەڵاتدارەكان و كاپیتالیزمەكان و باوڕنەبوونیان بەوڵات و هەرچی سەرمایەی هەیانە لەدەرەوە خستووتیانەكار,وئەمەش ئاماژەیە بۆ متمانەنەبوون بەوڵات, ئەمەش بۆتە فاكتەرێك, هاوڵاتیان, لەباروودۆخی ناجێگیری داژیان بكەن.
2-هۆكاری بەزۆر كردنە سەرباز, لەو وڵاتانە كەكۆچی بەلێشاوڕووی تێكردووە, یەكێكە لەهۆكارەكانی دەرپەڕاندنی گەنجان بەتایبەت ,وەك دەبینین لەكەركوك و ناوچەكانی تر داوادەكرا‌,بۆئەوەی قوتابیان ناونووس بكەن بۆ سەربازی, ئەوە فاكتەری سەرەكی دەبێت بۆگەنجان لەدوولاوە : یەكێكیان بۆدەرباز بون ,لەدەست سەربازی بەزۆر .دووەمیان: بۆبەدەست هێنانی ئارامیش كەویستوویانە و چاویان تێبڕیووە, ئەم هۆكارەش لەكەركووك بۆ سیاسی دەگەڕایەوە. و ناوچەو وڵاتانی تر هەریەكەیان بۆهۆكاری جۆراو جۆر دەگەڕێتەوە.
2- هۆكاری ئابووری لەم سەردەمەی ئێستادا بەفاكتەری سەرەكی دادەنرێ‌ بۆ دەرگاخستنەسەر پشت بۆ كۆچكردن، چونكە بژێوی هاوڵاتیان كاریگەری سەرەكی هەیە,لەس
كاریگەری سەرەكی هەیە,لەسەر بنەجێی مانەوەیان لەوڵاتەكانیان، كە نەتوانن ژیانێكی ئاسوودەو كامران و خۆشگوزەرانی بۆ خۆیان و خاو خێزان و نەوەكانیان دەستەبەربكەن، ئەوە ناچارن كۆچ بكەن، چونكە چاویان لەو ناوچەوشوێنانە,دەبێت و سەرنج ئەدەن، كە ژیانێكی خۆش نوودە بەسەر دەبەن, ئەوە ئەوانیش چاو دەبڕنە ئەم وڵاتانەو وڵاتی خۆیان جێدەهێڵن،  پەرەسەندنی تەكنەلۆجی كاریگەری سەرەكی هەیە لەم بوارەدا, هەروەها پاڵنەری زۆر یكۆچكردن,ئامانجی خەڵك بۆ چاككردنی باری بژێوی ژیانیان, بەڵام گرەنتی ئەوەنیە ئایا لەوێ ئەوان ئەو ژیانەیان دەست دەكەوێت, كەئەوان هەوداڵی بوون و كۆچیان بۆكردووە, ئەمەش بەزەحمەت دەست دەكەوێت.چونكە هەموو ئەم وێنەسیحر ئامێزانەی ڕۆژئاوا نیشانەی ئەوەنیە,كە تۆبچیت و لاق لەسەرلاق بیت و هەمووشتێكت بۆ بێننە پێش و هەم لەخواردن و جل وبەرگ و جنس و حەوانەوە و...هتد. ئەمانە ئەوبریقانەنین كەبێ چالاكی دەست دەكەون، ئەوە ئەرخەیان بە كە ئەمانەسیحری خەیاڵاوین و ئەو شتانەی كەتۆ دەیان بینیت و چ بەبیستراو یان بینراو یان ئەوانەی لەدەرەوە دێنەوە بۆ وڵات ڕیكلامی بۆدەكەن,هەموویان لەئەفسانە زیاتر هیچیتر نین.چونکە ئەوان کەسێکی بەرهەم دارین دەوێت نە مشەخۆر.
كۆچی نێودەوڵەتیش پشتی دەبەست بە هۆكارە ئابووری و كۆمەڵایەتیەكان, كەپاڵنەرن بۆ كۆچ كردن,چونكە كۆچ كەران هەردەم لەهەوڵی ئەوەدان كە بیر لەچاككردنی بژێوی ژیانیان دەكەنەوە، بەردەوامیش كاری كۆچ كەر, ئەوەیە ڕوولەوشوێن و جێگایانە دەكات, كە ئاستی ئابووری ئەو وڵاتەبەرزبێت وكاری دەست بكەوێت و دەرفەتی فراوان و دەستهاتی بەرزی هەبێت ,بۆ هەر وڵاتێك كە لەبواری فراوانی ئابووری, و دەستهاتی چاك و خۆشگوزەرانی هەبێت ,ئەوە دەبێتە سەنتەری ڕووتێبڕی كۆچكردووان, و هەروەهاش لەكاتی بوونی قەیرانی ئابووریش ئەوە كۆچكردن بۆ ئەم وڵاتە دەوەستێت,وەك ئەوشارانەی كەبەشاری زانكۆیی ناودەبردرێت ,كاتێك وەرزی خوێندن ,بەوەرزی گەشەی ئابووری شارەكە دادەنێن و, وەرزی پشووش بەوەرزی مردووی گەشەی ئابووری شارەكە دادەنێن, چونكەلەم كاتەدا قوتابیان كۆچ دەكەن و ڕوودەكەنەوە شوێنەكانی خۆیان یان سەفەردەكەن بەهەرهۆكارێك بێت.حكومەت و حزبودەسەڵاتدارەكان بەرپرسی سەركین لەكۆچی گەنجان و نەبوونی پلان، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە كەماوەی زیاتر لە28ساڵە نەیان توانیەوە پلانێك بۆ دواڕۆژی میللەت دابنێن,تەنها بیریان لەپڕكردنی گیرفانەكانی خۆیان و دانانی دۆلار لەبانكەكانی دەرەوەو بڕواو ئیتیمانەبوونیان بە وڵات, بۆیە هەرچی سەرمایەی لەوڵات هەبوو بەڕێیانكرد بۆ دەرەوەی وڵات.ئەمەش وای كردووە كە  بیرو مێشكیان لەچاكسازی شەلەل بێت, وناسناوی ئیفلیجی چاكسازی بەخۆیان بدەن.بۆ ژاپۆن تەنها دووكەس لەئەشرافی ژاپۆن بەناوەكانی ئێتوهیرو وئێیونەكائورو,دیواری گۆشەگیریان شكاندوو سەردانی ئەورووپایان كرد و داوای لێكۆڵینەكردن لەبارەی پڕۆژەكان ودامەزراوەكان ,وبەگەڕانەویان وڵاتیان گۆڕی,كەچی لە وڵاتی ئێمەدا سەدان ملیۆن دۆلارساڵانە سەرف دەكرێت, بۆ پڕۆژەكانی تواناسازی, بۆخوێندن لەدەرەوەی وڵات بەهەزاران شەهادە لەم وڵاتە كەڵاشەدەكات,بەڵام ئەوەی لامان پەرجووە, ئەوەیە تائەم چركەساتەش نەمانبینی كەسێك بگەڕێتەوە پڕۆژەیەكی پێبێت و چارەسەری كەمێك لەزامەكانی گەلەكەمان یاخود بەشێكی كەم لەخواستی گەنجەكان بێنێتەدی و لەخەیاڵوپڵاوی چونەخاریج پاشگەزیان بكەنەوە, یابان تەنها لەماوەی پانز(15)ساڵدا پێویستی بەمامۆستا بیانیەكان نەما,و بەڕێی كردنەوە وڵاتەكانی خۆیان,ئەی دەبێت هەر سەركەردەیەك و حزبەسیاسیەكانی ئێمە, چەندڕاوێژكاریان هەبێت و مانگانەش چەندین ملیۆن دۆلار یان پێبدەن ,كەتەنها بۆئامانجەكانی تاكەكەسی ڕاوێژیان پێدەكەن,چونكە ئەگەر وانییە ئەوەژاپۆن لەم ماوەكورتە چیكرد, لە بوارەكانی ڕێگایئاسن و تلگراف و هێزی دەریایی رای سپاردە پسپۆڕەبەریتانیەكان و پێداچوونەوەی یاساكان و چۆنیەتی پەروەردەی سوپای دایەدەست فەڕەنسیەكان  و كەرتی تەندرووستی گشتی خستەسەرشانی ئەڵمانیەكان وبەشی پەروەردەی تەسلیم بەئەمریكاكردوو ئیتاڵیەكانی هێنا بۆ ئەوەی ژاپۆنیەكان فێری پەیكەرسازیو شێوەكاری  بكەن,ژاپۆن خۆی تەیار كردوو لەزۆربەی بوارەكان شارەزایی لەناوەخۆپێگەیاند و لەسەر كار داینان و دواتریش پسپۆڕەكانی ئەورووپای مووچەكەی خۆی پێدان و بەڕێی كردنەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان. ئەم هەمووپێش كەوتنە تەنها لەماوەی 15ساڵ ڕوویدا.
3- زۆر جار كۆچكردن بەهۆی دەست گرتن بەسەر زەوی و زاری هاوڵاتیان و موڵكوماڵی نیشتیمانی دەگرێتەوە , هاوڵاتیان ناچاردەكات كۆچ بكەن و ئەم وڵاتە چۆڵابكەن,چونكە زۆر جار دەبینین كە دەسەڵات داران كۆی شوێنە ستراتیژەكان و شوێنەگەشتووگوزاریەكان و بازرگانی و پیشەسازیو زەویەكشتوكاڵیەكان و شوێنەڕاقیەكان لەسەر خۆیان و خاوخێزان و دار و دەستەكانیان تاپۆ دەكەن و هەژرانیش هیچ شتێكی ترنامێنێت ,كە دواڕۆژی خۆیانیانی پێ خۆش بكەن , ناچار بیر لەكۆچ كردن دەكەنەوە,یان لەلایەن داگیركەرانەوە دەست دەگیرێت بەسەر زەوی و زار و هاوڵاتیان ,تەنها ڕێگە چارەیان كۆچكردنەو هیچیتر شك نابەن,بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە ئەوانیش ببنە داگیركە لەدواڕۆژدا, لەوناوچەیەی كەكۆچی بۆدەكەن,وەك بنەماڵەی ئارتۆغرولی توركی.كەكاتی خۆی كۆچی كرد و تائێستاش دەسەڵاتی هەیەو دەستیشی لەزۆربەی ناوچەكانی ڕۆژهەڵات و ئەفریقاداهەیە.

4- یاسای توندو ناعەدالەتی یاسای و نادادپەروەری ئەمانە كاردەكەنە سەر ئەوەی كەهاوڵاتیان بەلێشاو كۆچبكەن و وڵات چۆڵابكەن,هەرەوەك زانای جوگرافیای بەریتانی لەساڵی 1889دا  دەڵێت : یاساخراپەكان و ستەم كارەكان وەرگرتنی باجی قورس و ئاوهەوای خراپ و دەورووبەری كۆمەڵایەتی ناژیرانە,ڕاپێچ كردن ,ودەركردن ئەمانە هەمووی شەپۆلی كۆچكردنیان وەبەرهێناوە و وەبەریش دێنن.لەو وڵاتانەی كە ئێستا كۆچی بەلێشاو ڕووی تێكردووە,لەئەنجامی نا دادپەروەری و نایەكسانی دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتانە كە دایان چاندووەو لەبەر كارەخراپەكانی كە لە ڕابردوودا ئەنجامیان داوە ,ئەوەش بۆتە هۆكاری ئەوەی كە دەست بەردار بوون لەدەسەڵات ,مەترسی لەسەر
مەترسی لەسەر ژیانیان درووست بكات و نەتوانن دەست لە كورسی و دەسەڵات هەڵبگرن.
5- زۆری نشینە و بڵاوبوونەوەی بەشێوەیەكی ڕەمەكی كاریگەرن لەسەركۆچكردن چونكە كەدانیشتوان زۆر بوو دەبێتە هۆكاری بێكاری سەرهەڵبدات و خەڵكیش بەدوای كاردا بگەڕێت و ناچار ڕوولەوجێگایانەبكات كەهەلی كاری دەست دەكەوێت ,یان لەئەنجامی بێكاری تووشبوون بەداڵغەو داڵغەش سەركێشی دەكات بەوەی كەكۆچبكات یان تووشبوون بەنەخۆشی دەروونی و نەزانێت سەری خۆی بۆ كوێ‌هەڵگرێت.ئەم بێكاریەش ئێستا لەعیڕاق و كوردستان زۆر بەرەوبەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت، ناوەندی داهاتی تاكەكەس لە 200دۆلار تا 400 دۆلار تێپەڕناكات .ئەمەش گەورەترین, قەبارەی بێكاری نیشان دەدات.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌