سێ دروشمی دژ بە یەک

وتار/ 17/04/2019 853 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

سێ دروشمی دژ بە یەک

جوانرۆ مستەفا
هەلی کار، ئاوەدانی، ئارامی، ئەو سێ دروشمەی پێش هەڵبژاردنەکان بوو  کە بەڵێنی درابوو بەخەڵکی جێبەجێی بکەن بەڵام نەک نەیان کرد بگرە بە پێچەوانەوە کە بونە هۆی پەکخستنی ئەوەی کە کەمێکیش دەکرا ئەوەشیان نەهێشت، من نازانم چۆن بەڵێنێک دەدەن بە خەلکی کە نەتوانن جێبەجێی بکەن دەکرێت بڵێم جاران کیشەی بودجەو موچە بوو ئەوەش نەما ئێتر چ بیانویەکی تریان ماوە بەداخەوە ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی بەرامبەر بەم شارەمان دەکرێت و حیزبەکانی تریش بێدەنگ دانیشتون ، بەداخەوە من ئەم شارە  وەک لاکێک دەبینم کاتێ هەموو ئاژەڵە  برسیەکان دەوری داون هەریەکەو دێت بەشی خۆی دەبات و خۆی تێر دەکات دواتر بۆ سەلماندنی هیز و باسکی دێت پەلاماری چواردەورەکەی دەدات

ئەمە لەلایەک کە رۆژانە دەبینین  بە ئاشکرا خەلکی دەکوژن و دزی و خراپە دەکرێ لەم شارە کەسیش نیە  قۆڵبەستیان بکەن جار جار دێن  سیناریۆیەکمان بۆ دەکەن بۆ پیشاندانی هیزو دەسەڵاتیان  من نازانم ئەم مافیاگەرییە تاکەی تاکەی تاکی کورد بروایان پێدەکەن تاکەی ئەم هەموو زوڵم وستەمە قبوڵ دەکەن.
لەلایەکی تر کە بونەتە هۆی پەکخستنی حکومەت و دامو دەزگاکان وە وەک پیشەی هەمیشەییان هێنانە ناوەوەی  دوژمنان بۆ سەر خاک و ووڵاتمان وە خۆ چەمانەوەو پچوککردنەوەیان بۆ بێگانەکان لەپێناو مانەوەی خۆیان 
بەڵام بۆیان ناچێتە سەر زوو دەستەکەیان کەشف دەبێت چونکە لە ناو خودی حیزبەکەیاندا ئەوەندە جاسوس و باڵیان هەیە هەر زوو پلانەکەیان کەشف دەبێت 
دەتوانم بڵێم ئەوەی ئەمان دەیکەن شەری پۆست و پلەیە نەک حکومرانی وە لەلایەکی تر  ئەوەش  حال و گوزەرانی خەلکی و شارەکەیە کە تێیکەوتووە نە جادەو رێگاوبانێکی رێک و پێکی هەیە نە ئەو هێمن و ئاسایشەی ئەوان باسی دەکەن  ئەوە باسی هەلی کار ناکەم کە لە بەر زۆری بندیوار و چواردەوری خۆیان ناپرژێنە سەر خەلکی فەقیر
دەبێت خەلکی پرسیار بکات ئایا ئەمانە دەبێت ووڵات ببەن بە رێوە ئایا ئیتر بەس نیە  ئایا ئیتر نابێت چیدیکە قبوڵی نەکەن ئەم مافیاگەرییە نابێت توزی بیر بکەنەوە کە کەمانە بونەتە موتەکەی ئەم شار و ووڵاتەمان هەر لە برینی موچە و بودجە و دزی و پیاو کوشتن و تاڵانی خاک فرۆشتن
ئیتر دەبێت کەسی پێیان بڵی بەسە زوڵم بەسە ناهەقی کەسێ بەرامبەریان بوەستیتەوە و لەم بێدەنگیە بێینە دەرەوە 

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌