كۆچی گەنجان و كاریگەریەكانیان لەسەر دواڕۆژی وڵات؟! (1)

وتار/ 06/04/2019 2844 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

كۆچی گەنجان و كاریگەریەكانیان لەسەر دواڕۆژی وڵات؟!
بەشی یەكەم :-

كۆچكردن :

ئەلبێرت كامۆ دەڵێت:- " دایك نیشتیمان نیە , من لەكاتی ئازارەكانم هاوار بۆ دایكم دەكەم نەك خاكێك كە دەزانم هەرگیز بەهانامەوە نایەت".  
 دەبێت وتەكەی ئەلبێرت كامۆهەوێنی ڕۆژگاری ئەمڕۆی كوردستان و ناوچەكە لەخۆبگرێت و ئەم وتەی كامۆ گەنجانی وڵات بۆ خۆیان كردبێتە چەتر و لەژێریدا كۆچ بۆ دەرەوە بكەن و نیشتیمان جێبهێڵن چونكەڕۆژێكیان نەبینی نیشتیمان لەكاتی ئازارەكان لەهاواریان بێت, دەبێت خاك بێت وابێت یان ئەوكەسانەی، كەدەسەڵات لەبەرژەوندی خودی خۆیان بەكاردێنن, خاكیان والێكرد، كە هاوڵاتیان والەبەری ڕابكەن.بێگومان نیشتیمان نییە بەڵكو ئەوەكەسەكانن نیشتیمان هەڕاج فرۆش دەكەن.

جۆرەكانی كۆچكردن:
    كۆچكردن گەلیك جۆری هەیەو كوردیش لەم كۆچكردنانە بەشی لەهەموویاندا هەبووە, وەك كۆچكردنی ناوەخۆیی(هجرە داخلیە)وەك شەڕی ناوەخۆ و كۆچكردنی بەناچاری . كۆچكردنی زۆرەملێ وەك ناوچە بەعەرەب كراوەكان .كۆچكردنی ناوبەناو وەرزی (دورەیە اوموسمیە)كۆچكردنی دەرەكی كە كۆمەڵێك هۆكاری هەیە. بەڵام ئەوەی من لەم لێكۆڵینەوەیەدامەبەستمە كۆچكردنی دەرەكییە,ئەم كۆچكردنەش مەترسییەكی زۆری لەسەر هەرێم وناوچەكەبەگشتی دەبێت و ئەم مەترسیانەش وابەئاسانی ناتوانرێت دەستنیشانی ئەندازەو جۆریان بكەیەن,كۆچكردن لەكوردستان, بۆ هەندەران ,بەم ڕادەیەو خێراییە , وڵات چۆڵكردن ,بەم قەبارەگەورەیە ,جێگای هەڵوەستە لەسەركردنە, چونكە ئەم دیاریدەیە لەئاست دیاریدەیەكی سادەوبچووك دەرچووەو پێی ناوەتە قۆناغێكی مەترسی دارەوەو ترسەناكی لەڕادەبەدری هەیە,بووە بەكێشەیەكی كۆمەڵایەتی ئابووری سیاسی سەربازی و ئەمنی و ژینگەیی و سایكۆلۆجی،مرؤيي.
كۆچكردن بەشێوەیەكی سەرەكی دووجۆرە: یەكەم ناوەخۆیی و دووەم دەرەكی "نێودەوڵەتی".گواستنەوەی ناوەخۆیی بریتییەلەگواستنەوەی دانیشتوان لەیەكەیەكی كارگێڕیەوەبۆیەكەیەكی كاڕگێڕی ترلەچوارچێوەی یەك وڵاتدا.لەكوردستان كۆچكردن لەگوندەوەبۆشار بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و لەژێركاریگەری حزبەسیاسیەكان و سیاسەتەهەڵەكانیان,لەدوای ڕاپەڕینەكەی بەهاری 1991 وە دەستی پێكرد, كەكاریگەری سەرەكی لەسەر پێگەی ئابووری كوردستان لەكۆی بوارەكان هەبوو ,بەتایبەتیش لەبواری كشتوكاڵ ,كە تائەم چركەساتەش باجی ئەم كۆچ ڕەویە,بێ نەخشەوانی و پلانییە دەدەین.كۆچكردنی دەرەكی :  بریتییەلەڕەوكردنی دانیشتوان لەشوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بۆ وڵاتێكی ترو بڕینی سنووری سیاسی وڵاتەكە,كەئێستا لەهەرێمی كوردستان ئەم دیاریدەیە,خێرابووەو قەبارەكەی لەگەورەبوونی مەترسی دایە.

ناساندنی كۆچ لەلایەن شارەزایان و زانایانەوە:

د.عەلی عەبدلڕەزاق چەلەبی دەڵێت:"كۆچكردنی دەرەكی بریتییەیەلەژمارەیەك لەتاكەكەسانی كۆمەڵگە بەگوێزانەوە بۆ كۆمەڵگەیەكی تر بەمەبەستی بەدەستهێنانی كار یاهەڵاتن لەچەوسانەوە,یابەدوادا گەڕانی هەلی چاكتری ژیان و هیتر"
 د.شاكرمستەفا واپێناسەی كۆچكردن دەكات كە "جوڵیەكی فراوانی كۆمەڵێكی فراوانی دانیشتوانە لەناو وڵاتەكەی یان بۆوڵاتێكی تر,كۆچكردن هەیە, وەرزیەو بۆ دەست خستنی ئاو لەوەڕ هەشیانە,یەكجاری بێت بەهۆی كارەساتی سرووشتی وگۆڕانكاریەكۆمەڵایەتییەكان ,یا جەنگ یان لەپێناو بەدەستهێنانی ئاستێكی بژێوی چاكتر".
   ئیڤریت لی دەڵێت: "گۆڕینی هەمیشەیی یان نیمچە هەمیشەیی شوێنی (evert Lee ) بەڵام   نیشتەجێبوونە,بەچاوپۆشی لە دووریی ڕێگە و بێ ئاوڕ دانەوەش لەوەی ,كە كۆچكردنەكە ئازادانەیە  یان بەزۆرە ملێیە,یان ناوخۆییەیاخود نێودەوڵەتییە" . نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت (جموجۆڵی جوگرافیی خەڵكە یان تاكەكەسانە لەنێوان ناوچەكاندا,كەگۆڕانی جێگەی نیشتەجێبوونی بگرێتەوە ,لە میانەی ماوەیەكی دیاریكراودا.
د.فەوزیی سەهاونە, دەڵێت:"كۆچكردنی نێودەوڵەتی گوێزانەوەی تاكە كەسانە ,لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر, بەپەڕینەوەی سنوورە سیاسییە ,نێودەوڵەتیەكان, بەئامانجی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی". لەئەنجامی ئەم پێناسانەدا دەگەینە ئەوەی كەبڵێین : كۆچكردن بریتییە لەجێهێشتنی واری خۆی, و بەبڕینی سنووری دەوڵەتێك بۆ دەوڵەتێكی تر یان لەناو خودی وڵاتەكەی خۆیدا بەڵام گۆڕینی شوێنی كارگێڕی و بەڕێوەبەرایەتیەكەی, بۆگەڕانەوەشی بۆزێدی خۆی,كاتێكی زوو یان درەنگ جا ئەم كاتە نزیكە یان دووروو درێژە ,ئەوە بۆ خودی كۆچكەر دەگەڕێتەوەولەخودیكۆچكەریشدا بواری گونجاو ڕەخساندنی هەل و دەرفەت وباروودۆخی بنەجێی كاریگەردەبن لەسەرگەڕانەوەی, ئەم پێناسانەی سەرەوە هەموویان ئاماژەن بە كۆچكردن لەو وڵاتانەی كە توانای چارەسەری قەیرانەكانیان نییەو ناتوانن بەسەرگیروگرفتەكاندا, زاڵبن و سیستەمی دادپەروەی كۆمەڵایەتی ,بۆ هاوڵاتیانیان لە وڵات بەدی بێنن,بۆیە توانای گەنج چیتر نەماوە ئەو , وزەو تاقەی هەیبوو گشتی لەپێناو شەڕو ململانێكانی ناوەخۆی و شەڕەچەقەی نامەسوڵانەی بەرپرسان سەرفكردوو ئێستاش زۆر بەناچاری وڵات جێدەهێڵێت و شیرازەی خێزان و كۆمەڵگەكەی بەرەو لێكترازان دەچێت و ئەویش بەتەمای سەری خۆی نیەو خانەوادەكەی لەدڵەڕاوكێی زۆردان ئایا كوڕەكەیان ,نەبێتە خۆراكی ماسی دەریاكانی ڕێگا سەختیەكانی كۆچی كۆچ بەران.

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌