زانکۆ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنەری کۆی زانستە،یان ناوەندی ڕەقسوو سەما؟!
وتار/
05/04/2019
692 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
زانکۆ ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنەری کۆی زانستە،یان ناوەندی ڕەقسوو
سەما؟!
بیلال زەنگڵ
له هه‌موو جیهاندا و به تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کان
زانکۆ ناوه‌ندێکه بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ و دۆزینه‌وه‌ی توانا شاراوه‌کانی
خوێندکار و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی چالاک و ئه‌کتیڤ بۆ ئاینده، به‌ڵام له‌م وڵاته‌ی
خۆمان پێچه‌وانه‌ی تەواوی جیهان دەبێتەوە واخەریکە دەبێتە ناوه‌ندێکه بۆ خۆ نمایش
کردن و ڕەقسوو سەماو پێدانی بڕوانامی بێ زانست و کوشتنی به‌هره و تواناکانی خوێندکار!
به‌شێوه‌یه‌ک ئێستا ئەوەی سەرنجی و فۆکسی قوتابیان خراوەتە سەر خۆ نمایش و فاشێۆنە
بەجۆرێک بڕوانامه بەخشینش بووەته ئه‌و
کاڵا هه‌رزانه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندێک بیه‌وێت ده‌توانێ به ده‌ستی بهێنێت، پێشتر
ئه‌م په‌تا کوشنده‌یه ته‌نها زانکۆ ئه‌هلیه‌کانی گرت بووه‌وه چوون له ئه‌زه‌له‌وه
که‌رتی تایبه‌ت دروستی کردون و له پێناو قازانجی تا‌یبه‌تی دامه‌زراون و کوالێتی
خوێندنیان هیچ به‌لاوه گرنگ نییه، بەڵام هه‌نوکه زانکۆ حکومیه‌کانیش تووشی ئه‌و په‌تا مه‌ترسیداره بوونەوە، بێ باک لەوەی
ئەم جۆرە هه‌نگاوانەی زانکۆ زیاتر له به‌ها معریفی و زانستیه‌کانی دوور دەخاتەوە
و ئاسه‌واری خراپی ئه‌م کاره‌ش ڕاسته‌وخۆ ده‌رکه‌وت و زانکۆ و قوتابیەکانی لە پاشەکشێکی
گەورەی زانست و مەعریفی ڕۆشنبیری دان بەجۆرێک نەخوێندەوارەکانیش هەستی پێدەکەن بۆ سه‌لماندنی ڕاستی قسه‌کانم، سەیری ڕێز بەندی زانکۆ کانی کوردستان
بکەن لە کۆی ڕیزبەندی زانکۆ کانی جیهان کە ئاماژه به ڕاپۆڕتی ده‌زگای ویبۆمیتریکس (webometrics ) ده‌ده‌م که بۆ ڕانکینی
زانکۆکانی جیهان ساڵانه ڕاپۆرتی خۆی بڵاوی ده‌کاته‌وه، ئه‌م ده‌زگایه مانگی ١٢ ی
ئۆکتۆبه‌ر ڕیزبه‌ندی زانکۆکانی بڵاوکردۆته‌وه به پێی ئه‌و ریزبه‌ندیه زانکۆکانی
کوردستان لەڕیزبەندی ٤٩٩٩ چوار هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌د و نۆ یە کە بەڕاستی جێگای
داخە کەچی لەبری بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆ ئاستی خۆ عەرزکردن دەبەنە پێشەوە
سەقافەت لیان بووە بە خۆڕووتکردنەوە.
له پاش ئه‌م داتایانه ده‌توانین بڵێن ئاستی زانکۆکانی
کوردستان به گشتی خه‌ریکه به ته‌واوی نزیک ده‌بنه‌وه له
ئاست خراپترین زانکۆکانی جیهان، به‌مه‌ش ده‌لاقه‌یه‌کی گه‌وره له سه‌ر ئاستی
زانستی زانکۆکان دروستبووه، که پێویسته هه‌رچی زوو ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان، زانایانی ئاین وو هەموو خەمخۆرانی کورد هه‌ڵوه‌سته له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه گرنگه بکه‌ن، چونکه دواکه‌وتنی ئاستی
زانستی زانکۆکان واته دواکه‌وتنی سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه، وه شکست پێهێنان
به هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه شلگێرانه‌ی که له لایه‌ن خه‌ڵکانی خه‌مخۆر و دڵسۆزی زانست و مه‌عریفه و ئه‌وانه‌ی شه‌ونخونیان
ده‌کرد تا ئاستی زانکۆکانمان له ریزبه‌ندی باشترین زانکۆکانی جیهاندا بن، به‌داخه‌وه
کۆمه‌ڵێک له که‌سانی که‌م ئه‌زمون و نازانستی که له جومگه گرنگه‌کانی به‌ڕێوبردنی
ئه‌نجومه‌نی وه‌زاراتی خوێندنی باڵا‌و زانکۆکان‌دا خه‌ریکه هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه له‌بارده‌به‌ن
و ئاستی زانکۆکانمان ده‌به‌نه‌وه چوارگۆشه‌ی سه‌ره‌تادەبەنەوە وە ناکرێت بەکاری
فاشێۆن خۆ عەرز کردن ئاست نزمی زانکۆکانمان بشاردریتەوە بۆ هەرچی زووە دەبێت ڕێگری
لەوە بگرێت لەوەی زانکۆ بەرو جیگای خۆ عەرز گرتن و ڕەقسوو سەماو شاهدەی بێ زانست ڕێگا
بگریتە بەر.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021