هەڵهبجە زامێکی ساڕێژنەبوو
وتار/
16/03/2019
779 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
هەڵهبجە زامێکی ساڕێژنەبوو
بیلال زەنگڵ
رۆژی 16/3 : رۆژی یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی هەڵەبجەیە! یەکێکە
لەو تاوانانەی کە مرۆڤایەتی پێیشەرمەزارە. لەم رۆژەدا حکومەتی عێراق حکومەتی بەعسی رەگەزپەرست لەساڵی 1988 بە چەکی
کیمیاوی شاری هەڵبجەی بوردمانکرد. زیاتر لە 5 هەزار لە ژن و مناڵ و پیرو پەککەوتەی
کوشت، زیاتر لە 10 هەرزاش برینداربوون. شوینەواری ئەو چەکی ژەهراوییە تاوەکو ئیستا
لە جەستەی نەوەکان ماوەتەوە، بەو مناڵانەش کە تازە لە دایکدەبن.
تاوانی کۆمەڵکوژی هەڵبجە لە تاوانە جینۆسایدەکانی تری جیهان
کەمتر نەبوو
بەڵام پەرچدانەوەو بەدواداچوونی ئەو کۆمەڵکوژیە لە رووی
کردارەوە زۆر لاواز بووە. بەتایبەت لەبواری قەربوو بۆ ئەم شارە جاچ قەربووی مادی یان
مەعنەوەی لەئاستی پێوست نەبووە، لە چاو ئەو کۆمەڵکوژیە، لەکاتێکدا رووداوە هاو شێوەکانی،
وڵاتانی سەربەخۆی خۆیانیان پێوەرگرت.
بەنمونە ڕووداوێکی وەک هۆڵۆ کۆست سالانەش لە یادی هۆڵۆکۆست حکومەتی ئەڵمانیا شەرمەزاری دەردەبرێت تاوەکو ئێستاش
قەربووی ئەو کۆمەڵکوژییە دەکات وەکو قەربووی
مەعنویش بە پێی یاسای ئەڵمانیا پەرەگرافی 130
خاڵی 3 هەرکەسێک نوكڵی لەو تاوانە بکات پێنج ساڵ یان بەپارە سزادەرێت.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021