ڕاپەڕین و گۆرانکاری
وتار/
06/03/2019
825 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
ڕاپەڕین
و گۆرانکاری
بیلال
زەنگڵ
راپەرین
گەورەترین وەرچەرخانی سیاسی و سەربازی بوو لە مێژووی جوڵانەوەی رزگاریخوازی کورد،
سەرەتاو دەستپێکێکی جوان و کۆتایێکی قێزەون.
ڕاپەڕین
وەرچەرخانێکی مێژووی سیاسی گەلی کوردە لەباشوری کوردستان، ئومێدی ڕاپەرین مرد لە
ناو گەنجی کورد، چونکە ئەوەی بەعس پێی نەکرا لە رووخاندنی وورەو هێزی تاکی کورد ئەم
دەسەڵاتە توانی بیکات، لە رووخاندنی تاک و گەنجی کورد ڕژێمی ئەوکات هەرچەند توانی
توندوو تیژی بەکار هێنا بەرامبەر گەلەکەی، ئەوەی عەقڵ تەوەقوعی نەکرد کردی، بگرە سەری
کێشا بۆ لەناو بردنی گەلی کورد
بەڵام
نەیتوانی، چونکە ورەو هێزی گەنجی کورد لە لوتکە دابوو، چونکە گەنج و تاکی کورد سەیری
دەکرد سەرکردەکان لەوان هەژار ترو ڕەش و ڕووترن، بۆیە بەبینینی سەرکردەکانی هێزو ئینتماو
توانای بۆ دەگەرایەوە، هەمیشە حەزی دەکرد مەرگی پێش مەرگی سەرکردەکانی بکەوێت، نەك
ئەوەندە بگرە تاکە شت بەرگەی نەدەگرت بینینی مەرگی سەرکردەکانی بوو، بەڵام ئێستا کەدەبینی
ئەو سەرکردانەی ئەوان بەرگەی بینینی مەرگیانی نەدەگرت کەچی ئێستاکە دوعای ئەوەیە مەرگی
سەرکردەکانی ببینێ
لە
خەیاڵی ئەودا نەبوە خەبات گێرەکانی دوێنێ، خەباتیان بۆ بازرگانی و خۆ دەوڵەمەند
کردنی خۆیان و خانەوەدەکانیان بووبێت، بۆیە گەنج ورەی رووخا ! هێزی بۆ گۆرانکاری لەدەست
دا ! چونکە دوێنێی لەیادە چەندە سادەو خاکی بوون کەچی ئەمڕۆ پێچەوانە بوونەتەوە،
جا
ئەگەر جیاوازی قۆناغی پێش ڕاپەرین و دوای ڕاپەرین بکەین دەبینین
قۆناغی
پێش ڕاپەرین گەنجیکی تۆکمە و خاوەن ئیرادەیکی بەهێزی دروست دەکرد کە بەعس بەدەستیەوە
گیرۆدەبوو بوو.
بەلام
قۆناغی دوای ڕاپەرین لەسایەی ئەم دەسەلاتە گەنجێکی بێ ئیرادەی بێ ئینتمای
دروستکرد، ئەوکات بۆیە گۆرانکاری کرا.
ئێستاش
کە تاکی کورد بێ ئیرادەو بێ ئینتمایە، دەسەڵات لە پیناو مانەوەی خۆی و بەرژەوەندیەکانی
هەر ئەوەی دەوێت؟!
بۆیە دەبێت چاوەرێی نەوەیەك بکەین
ورەو هێزی گۆرانکاری دژ بەستەمکاران لە لوتکە دابێت بەوێنەی جاران، بۆیە تاوەكو ورەو هێزی جارانی بۆ نەگەرێتەوە شتێکی
نادۆزیەوە بەناوی گۆرانکاری کەدەسەڵات لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردوو کاری کردووە بۆ
دارووخانی ئەو هێزوو وزەیە، بۆیە جارێکی تر پێوستە کەسانێک دروست بن بۆ گێڕانەوەی
ئەم ئیڕادەو هیزە لە گەنجدا بۆ دروست بوونەوەی داینەمۆی گۆرانکاری.
بۆیە
دەتوانم بڵێم راپەرین گەورەترین وەرچەرخانی سیاسی و سەربازی بوو لە مێژووی جوڵانەوەی
رزگاریخوازی کورد، بگرە سەرەتاو دەستپێکێکی جوان و کۆتاییێکی قێزەون بوو.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021