چیتان کرد دوای راپەرین ؟

وتار/ 06/03/2019 782 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

چیتان کرد دوای راپەرین ؟
جوانرۆ مستەفا
ئەگەر بە پێناسەیەکی کورت باسی راپەرین بکەم  دەتوانم بلێم راپەرین ئەو دەستکەوتە مێژوییەیە کە گەلی کورد بەهەموو چین و توێژێکەوە راپەری دژی زولم و ستمەی رژێمی بە عس و توانی لەناوی بەرێت و لەسایەی ئەو راپەرینەوە توانی هەرێمێکی نیمچە سەربەخۆ بەدەست بهێنێ.

ئیتر پێویست ناکات هەر لایەنەو بیکات بە دەستکەوتی خۆی هەموو بەشداریان کردوە لە راپەریندا دەبێت چۆن بۆ بۆنە نیشتیمانی و خۆشییەکان بە هی خۆی دەزانێت بۆ ناخۆشەکانیش بە هی خۆی بزانێ کە ئەویش بەشداربووە.

لێرەوە دەمەوێت بڵێم ئەو بەلێنانەی کە لە راپەریندا بە خەلکیدا داون تا چەندیک راستگۆ بون و و تا چەندێک ئەو  پەیمانانەی داوتان بە خەلکی جێبەجێتان کردون بەراستی دەبێت بلێم نەک هەر جێبەجێتان نەکردون بگرە بەوەشەوە نەوەستاون تا کار کەوتۆتە ئەوەی خیانەت بکەن بەرامبەر بە هەموو پیرۆزییەکانی نیشتیمان و خەلکیش.
بەراستی ئەم دۆخەی ئێستاش تێیداین هیچی کەمتر نیە لە پێش راپەرین خەلکی راپەرینی کرد دژی زوڵم و ستەم بەڵام سەیر دەکەیت هیچ نەگۆراوە هەر هەمان ستەم دەکردێ بەڵام بە ناوێکی تر جاران عەرەبێ ستەمی دەکرد  بەڵام بەداخەوە ئێستا کوردەکەی خۆمان ستەممان لیدەکات ئەوە شەری راگەیاندن و شەری دوو ئیداریش لەولاوە بوەستی کە لەکاتی رێکنەکەوتن لەسەر پلە و پۆست یەکسەر لایەنێ چەکی دوو ئیدارەی بەرامبەر رادەگەیەنێ. بەداخەوە هەندێ لایەنی تریش لەبری ئاو بکات بە ئاگردا سەیردەکەیت فوی لێدەکات و ئاگرەکە خۆش دەکات،کێشەی ئێمە ئەوەیە کاتێ لایەنێک لەگەل لایەنێکی تری کوردستانی رێکناکەون لەبری دابنیشن و راکان بگۆرنەوە دەبینی لە راگەیاندنەکانەوە هێرش دەکەنە سەر یەکتر و قسەی ناشرین بە یەکتر دەڵێن و دەکەونە یەکتر تۆمەتبارکردن ووشەی ناشرینی وا بەیەکتر دەلێن ئەسڵەن بە دوژمنەکەی ناڵێن بریا بۆ خزمەتی خەڵکیش بوایە بەڵکو هەر لایەنە و بۆ مەسلەحەت و بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی.

لێرەوە دەمەوێی ئەوە بڵێم  بەسە ئیتر ئەم خۆ خۆریە بەسە ئیتر خەلکی هیلاک بوو لە کوشتن و برین  بەداخەوە خەلکی وای لێهاتوە دەڵێ بریا راپەرینمان نەکردبا بەسە ئیتر واز لە پلەو پۆست بهێنن بۆ مەسلەحەتی شەخسی بۆ نایەن دابنیشن لەسەر مێزی گفتوگۆ هەموو واز لە بەرژەوەندییە شەخسیەکان بهێنن لەبری ئەوە خزمەت بە ئەو خەلکە داماوە بکەن دەیان چەوسێننەوە ، بیرتان بێت رۆژانێک بوو لەسەر سکی ئەو خەلکە دەژیان ئێستا لە کۆشکەکانتانەوە دەبێت بە دە پرسگە ناتان گەنێ ناترسن رۆژی بکەونە بەر شاڵاوی تورەی ئەو خەلکە هیوادارم بیری لە خەلکی بکەنەوە چونکە خەڵکی پربوون لیتان 


نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌