نەبوونی خزمەتگوزاری دەبێتە هۆی چۆڵ بوونی گوندەکان
وتار/
25/02/2019
894 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
نەبوونی
خزمەتگوزاری دەبێتە هۆی چۆڵ بوونی گوندەکان.بەنموونە.دۆڵەڕەقە لەبەردەم هەڕەشە دا...!
بارزان محمد سور
دۆڵەڕەقە لە ڕووی ئیداری یەوە سەر بە ناحیەی سەركەپكانە لە پێشتریشدا سەر بەناحیە چوارقوڕنە
بوو،كەسەر بەقەزای ڕانیەن،لەڕووی جوگرافییەوە ئەكەوێتە باكووری شاری ڕانیە و خۆرئاوای
ناودەشت و باشووری ڕۆژهەڵاتی ناحیەی وەرتێ.كە(30)كم لەڕانیە دوور هەڵكەوتووە (45)كم
لەقەزای سۆران دوورە،بەرەو باكووری خۆرئاوای شاری ڕانیە بڕۆین سەركەپكان بەیەكەم
گوندی سەربەقەزای ڕانیە دادەنرا كەئێستا بووە بە ناحیەو سەربەئەوە, بەرەو دۆڵی
شاورێ و دواتر بەرەو دۆڵی پڵینگانو لە
وێوەش بەرەو دەستی ڕاست بەرەو دۆڵەڕەقە دەچی، بەشێكی گەورەی عەشیرەتی ئاكۆ پێك دێنێ
كە بەئاكۆیانی بەردەری دەدرێنەقەڵەم،دۆڵەڕەقە لەم گوندانە پێك هاتووە،كە بەئاكۆی بەردەریش
ناودەبرێن،ئاكۆی بەردەر ئەوانەن كەبەشێكی لە گوندەكانی دۆڵەڕەقە دەژین، كەزیاتر لە (20) گوند لەخۆ دەگرێت، وەك لەسەرەتا دۆڵەكە بەگوندی ((بازەسپێ, قەڵات, بامۆلەكان) دەستپێدەكات لە بامۆلەكان دەبێتە دوو بەش ,وەك
گوندەكانی( لای دووری و گوندەكانی لای سپیاو گوندەكانی لای دووری وەك[ وەستابەكر, سڕە, بن جاڕ, چۆم, دەرەشكەوت, واران, خەزینە,
زەوی بەلاس, قۆپ, كونەمار, پێ پرد, مەحباب ]لای سپیاو وەك [شەروە, دەروكە, سماكە, تاڵینە,
سپیاو). عەشیرەتی ئاكۆ بەسەر قەزای(ڕانیە) و(پشدەر) دابەش بووە،لەچەند ناحیەیەك و
دەور و بەریش، وەك ناحیەكانی: ناودەشت و سەنگەسەر و ژاراوە و چوارقوڕنە و حاجیاوا
و سەرووچاوە بەشێوەیەكی سەرەكی پێك دێنێت،دۆڵەڕەقە
یەكێكە لەوگوندانەی كە بەیەكێك لەهەرە گوندە خەبات گێڕەكانی كوردستان دەژمێردرێت،كە
لەپێناو گەلە ستەم دیدەكەی گەورەترین قوربانی پێش كەش بەمێژوو كردووە،دۆڵەڕەقە لەڕووی
تۆبۆگرافیاوە ناوچەیەكە بەچیای چڕی زۆر دەورە دراوەو بەرزو نزمی و لێژی زۆری تێدایە
بە یەكێك لەو شوێن هەڵەموتەقایم و سەختەكانی كوردستان دێتە دەردەكەوێت وەك چۆن چیای كوردستان بۆتە مانەوەی كورد لەنیشتیمانی خۆی
و كاریگەری گەورەی لەسەرخستنی شۆڕشەكانی كوردستان هەبووە،كە بووەتە پەنادەری
پێشمەرگەی كوردستان بەسەركردەكانیشەوە، بەهۆی ئەم بەرزاییانەوە بووەتە پەناگایەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و بەسەدان كەسی كەلەحكومەتە یەك
لە دوایەكەكانی عیڕاق و داگیركەرانی تر كەهاتوون كوردستانیان داگیركردووە شوێنی ئازادی و ڕادەربرینیان نەبووە كە ئەیان
ویست ژیان بەئازادی بەرنە سەر ئەم ڕژێمانەش ڕێگایان بەئازادی ژیانكردن نەئەدا بۆیە
ڕایان دەكردە دەرەوە و لەم گوندانەی دۆڵەڕقە
بەشێك لەم خەڵكەو بەشێك لەپێشمەرگە لەم دەڤەرەخۆڕاگرە حەشاردەدران. لەلایەن خەڵكەكەیەوە
شوێنیان بۆدابین دەكرا زۆرجار لەزستان ماڵی خۆیان بۆخەڵكی لێقەوماوی ترچۆلكردووە،هەر
لەسەردەمی خەلافەتی عوسمانی تا كۆتایی هاتنی دەسەلاتیان،لە جەنگی جیهانی یەكەم لە نێوان بەریتانیا و هاوپەیمانەكانی و
دەوڵەتی عوسمانی ناوچەكە بەرداشی شەڕەكان بووە،لە درووست بوونی یەكەم حكومەتی عیڕاقی لە23\8\1921دا تاكۆتایی حكومەتی سەدام حسێن تۆپ باران، بۆردوومانی فرۆكە كیمیا بارانكردن و
تاڵا ن و ڕاگوێزان گرتن و كوشتن سوتان ئەنفال بەشی ئەم خەڵكەبووە،ڕاگوێزان
و نیشتەجێكردنیان لە ئۆردووگا زۆرە ملێكانی وەك حاجیاوە كە بەڵگەیەكی حاشا هەڵنەگرە،وەك
لە جەنگی جیهانی بەهۆی سەختی ناوچەكە ببووە ناوچەیەكی پەناگیران و هەروەها ڕاپەڕین
و هاوكاری كردنی سەركردە كوردە عەشایریەكان بۆ ئەوەی لە ژێر ئیستیبداد و داگیركاری بێنە دەرەوە و كورد خۆی ئیدارەی خۆی
بەڕێوەبەرێ,بەڕێوە بەری خۆجێی بكاتە ئەلتەرناتیڤ نەوەك كەسێكی بێگانە و داگیركەر،گرنگترین
وێران كارییەكانی كە بەسەر ئەم دۆڵە دا هاتووە، بوونی چەندین بەرخودانە كە لە ساڵی 1962 دا زیاتر لە(7)جار فرۆكەكانی حكومەتی عیرَاق لەو ناوچەی پیادە كراوە ئەوسا
حكومەتی عێراق لەلایەن عبدالكریم قاسم بەڕێوەدەبرا و زیانێكی گەورەی بەركەوت،بە هۆی
ئەم ستەم و وێرانكاریە لە گوندی خەزینەو واران ژمارەیەك خانوو رووخان و زیانێكی
زۆر بە ڕەزوو باغ وبێستانو ژینگەی ناوچەكەیان گەیاند،لەساڵی 1963 دا زیاتر لە(5)
جار فرۆكەكانی حكومەتی عیڕاق بۆردوومانی دیمەنە
سروشتە جوانەكانی ئەم دەڤەرەیان كردوو بووە
هۆی پیِگەیاندنی زیانێكی
گەورەی مادی بەناوچەكە،لەساڵی 1966 - 1967 دا چەندان جار رژیِمی عێراق بەفرۆكەی جەنگی بۆ ردوومانی ناوچەكەی كردووە و، زەرە و زیانێكی
زۆری ماڵی و كوشتنی ئاژەڵا و سوتانی سرووشتی جوانی ناوچەكەی لێكەوتۆتەوە وەك لەساڵی 1974 دا زیاتر لە (13) جار فرۆ كە جەنگیەكانی
عێڕاق بۆ ردوومانی ئەم ناوچەییەیان كردەوە و بووە هۆی
وێران كردنی خانووی چەند ماڵێكی گوندەكانی ئەم دۆڵە و چەند كەسێكیش بریندار بوون لەگوندەكانی سماكە و خەزینەش سەرەڕای
زیانی ماددی زۆر لە ناوچەكە بووە هۆی شەهید
بوونی پێشمەرگەیەك بە ناوی (صۆفی ملا) كەپێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە جێی داخە
تائێستاش بەشەهید هەژمارنەكراوە و شەهیدانەی نیە لەبەر ئەوەی لەشەڕی براكوژی نەكوژراوە
جاش نەبووە؟!وە بریندار بوونی هاوڵاتی
خاتوو(مێر حاجی ئەحمد) ئەوكات بەمەبەستی چارە سەركردن لەسەرحسابی خۆیان بردیان بۆ تاران ، وێران بوونی
زۆربەی خانووەكانی گوندی واران وخەزینە لەئەنجامی
ئەم بۆردوومانەدا،وە چەندین حەمبارەی تووتن سووتان وخەڵكێكی زۆر زەرەرمەند بوون،
لە ساڵی 1978 یش چەندین جار بەسەختی بۆردوومان كراوە و زیانی مادی زۆر بەناوچەكە گەیشتووە زیانەكانیش بریتی بوون لە كوشتنی ئاژەڵی
بزن
و ڕەشەوەڵاخ و وەڵاخی بەرز و باربەر، وە لەناو چوونی ئەوجەنگەڵەی كە پڕ بوو لە
دار بەڕوو دارمازوو و كرۆسك وقەزوان گوێز و هەنار و هەنجیر و ڕەزو و باغ و بێستان
وەهەروەها لەناوچوونی هەرچی مێشەهەنگوینی ناوچەكە
لەناوچوونی
هەرچی مێشەهەنگوینی ناوچەكە بوو، وە مانەوەی شوێنەواری سوتانی سروشتی ناوچەكە لەسەر
ئیكۆلۆژی ناوچەكە، تائێستاش كاریگەریەكانی لەسەر پێكهێنەرەكانی ژینكە وەك خاك و
ئاو و هەوا ماوە كە خەڵَك و سرووشتی دەڤەرەكە گیرۆدەی بوونە،لەساڵی 1984 دا لەئەنجامی بۆردوومانی فرۆكە جەنگیەكانی عیڕاق بووە هۆی شەهید بوونی هاوڵاتی ( حاجی عبداللە
أبراهیم)، لەسالی 1988دا حكومەتی عیڕاق لەلایەن فرقەی چوارقوڕنە لەكوێستانی گۆڕەبۆت
كەمەغبیری لەماڵی حەمەدی حاجی خدر شینە كرابوو،تەنها لەبەر ئەوەی ماڵەكەیان لانەی
پێشمەرگەیە، بووە هۆی ئەوەی كە(370) سەر بزنیان بردوو تاڵانیان كردن.
بەهۆی
ئەوەی ئەم گوندانە وەك لانەی پیشمەرگە گوزارشت دەكران لە1984 تا 1988
بە بەردەوامی لەلایەن فرۆكە جەنگیەكانی حكومەتی عیڕاق كە صەددام حسێن حوكمی عیڕاقی دەكرد بۆردوومانی
خەست كراوەو زیانی گەورەی لێكەو تۆتەوە ،لەساڵی 1994 دا لە
بەردەم تۆپ بارانی ئێران دا بەبەردەوامی خەڵكەكە
ژیانیان تاڵ ببوو,ئەوەیش بە هۆی بوونی كۆمەڵە- رۆژ هەڵاتی كوردستان لەو سنوورە و
هەروەها كیمیاباران كردنی سنوری دۆڵەڕقە لە ساڵی 1988ز دا لە دەمەو ئێوارەدا،بەڕۆژی
ڕەمەزانی پیرۆز لەلایەن حكومەتی عێڕاقیدا ئەم كردە نامرۆییە جێبەجێكرا و بووە هۆی گیان لەدەست دانی (48)پێشمەرگەی
كۆمەڵە، ئەوەی جێی داخە تاكو ئەم چركەساتەش نە سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم و نەپەرلەمانو
نەسەرۆكایەتی هەرێم و نەوەزارەتی ئەنفال وشەهیدان و قەزای ڕانیەیە یان ئیدارەی ڕاپەڕین
و لایەنە مرۆییەكان باسی ئەم كیمیابارانەیان نەكردووە و بەڵَكو شاردراوەتەوە، بوارەكانی ڕاگەیاندنیش
هیچ پرسیارێكیان لەسەر ئەم بابەتە نەكردووە؟ بە راگەیاندنی ئەهلیشەوە من لێرەوە ئەم
پرسە بە شیاو دەزانم بۆ ئەوەی بوروژێت و هیچ نەبێت لە رووی مرۆڤایەتیەوە ئاماژەیەكمان
لەم روەوە هەبێت. بۆیە داوا لە هەرسێك سەرۆكایەتی هەرێم و ئیدارەی ڕاپەڕین
دەكەم تاكو زووە ڕۆژی كیمیا باران كردنی (بۆتێ) سنووری گوندەكانی دۆڵەڕەقە دیاری بەكەن
ئەگینا بەرپرسیارەتیان دەكەوێتە سەر چونكەمێژوو كەس نابوورێ،لە ساڵی 1995 دا فرۆكەكانی
توركیا بۆردوومانی سەختی دۆڵەڕەقە دەكەن بەفاكتەری ئەوەی پارتی كرێكارانی كوردستانی
لێیە (PKK) كەلەلایەن
عبدوڵڵا ئۆج ئالان سەرۆكایەتی دەكرێت، دەبێتە هۆی زیانێكی یەكجار زۆر بەناوچەكە و بە
چوار فرۆكە ئەم بۆردوومانە ئەنجام درا،لە ساڵی 1996 دا بۆجارێكی تر توركیا بە (6) فرۆكەی جەنگی بۆردوومانی
ناوچەكەیان كردەوە، لەساڵی 1997 بەهەشت فرۆكەی تر بۆردوومانی ناوچەكەی كردەوە و زیانێكی
گەورەی مادی لێكەوتەوە،هەر لەساڵی 1997 لەمانگی(3) سێدا جارێكی تر بە(16) شانزە فرۆكە بۆردوومانی كردەوەو زیانی ماددی زۆری بە ناوچەكە گەیاند ،لە ساڵی 1995 دا بەهۆی فرۆكە
جەنگیەكانی توركیا بۆردوومانی چڕی ناوچەكەیان
كرد كەسەرەڕای زیانە ماددیەكان بووە هۆی وێران كردنی نزیكەی (36)خانووی هاوڵاتیانی
گوندە كەو بووە مەرگەسات باران و گیان لەدەست دانی (9)نۆ مرۆڤی سبیل كەخەریكی
كاسپی و پەیداكردنی بژێوی ژ یانی ڕۆژانەی خۆیان بوون، ئەمە تراژیدیایەكی گەورەبوو
كەچەترپۆشی ئەم ناوچەیەی كرد،بەكارێكی هۆڤیانە ئەنجام دراو ئەم قوربانیانەی لێكەوتەوە،
والەخوارەوە ناوی یەكەبەیەكەیان دەهێنم:- 1-خالید
محمود نبی-سەلت خەزینە
2-لەگەڵا براژنی بەناوی
بەس ئەحمد نبی حسن ،
3- لەگەڵ منداڵی ساواش.
4-برایم حاجی ڕەسول1953\خێزاندار بنجاڕ لەگەڵا دووكوڕ
بەناوی 5-حمدەمین برایم حاجی رەسول 11ساڵ\بنجاڕ.
6- رەسول برایم حاجی رەسول\7ساڵا
بنجار.
7- رەسول حاجی خدر1966لەدایك
بوو خێزاندار.
8- خالید عمر1972
\ خێزاندار\چۆم.
9-خدرعبداللەماماغا \خێزاندار \بنجاڕ
لەمەوەبۆمان دەردەكەوێت
كەئەم دۆڵە بەسەرجەم گوندەكانیەوە كە زیاتر لە(20)گوند پێك دێت ، شوێن و پەناگەی
پێشمەرگە و لێقەوماوانی كورد بووە چ كوردستانی باشوور چ كوردستانی ڕۆژهەڵات چ
كوردستانی باكوور كەلە ترسی ڕژێمەكانیان وێڵ و سەرگەردان بوونە بەهۆكاری ئەوەی ئەوان
داكۆكی لە مافی ڕەوای میللەتی خۆیان دەكەن،ڕوویان لە گوندەكانی دۆڵەڕەقە كردووە،لەدوای
خزمەتێكی وا كە نایەتە هەژماركردن دوای گەورەترین بەرخودان دوای گەورەترین قوربانی
و خزمەتكردن وپەنادانی هێزی پێشمەرگەو خەڵكی تری سڤیل بە هەرمێنترین دیوەخان و
ناندەری پێشمەرگەبووە،بێبەش بوونی ئەم خەڵكە دڵسۆزە لەسادەترینو ساكارترین خزمەت گوزاری كە لەم سەردەمە
تەكنیكیە دا كە بەچەرخی پێشكەوتن و هاسان كردنی پێداویستیەكانی مرۆڤ دێتەهەژماردن،
بەڵكو مرۆڤ بتوانێت پێداویستیەكانی رۆژانەی ژیانی خۆی پێ پڕبكاتەوە، لەكاتی شۆڕشەكانیش
پشكی شێری بەركەوتووە لەگشت بوارەكانی بەرخودان.لەكاتی خۆی كەسەركردەكانی كورد یەكە
بەیەكە لەم دەڤەرە خۆڕاگرە دا بۆماوەی زۆر بەخۆیان و دارو دەستەكانیان و خاوخێزانیان
حەواونەتەوە و شوێنی ژیان كردنیان بۆ ئامادە دەكردن،لەم سەركردانەش وەكو مەلامستەفا
بارزانی لەگوندی تاڵینەی بووە لەئەشكەوتی مشكینەی قەڵاتی دۆڵەڕەقە.هەروەها مام جەلال
تاڵەبانی بۆ ماوەیەكی زۆر لەگوندی زەوی بەلاس ماوەتەوە كەلەلایەن خەڵكی گوندەكەی
خزمەتێكی زۆر گەورەیان كردووە بەتایبەت ماڵی حەمەدی حاجی خدری شینەی دۆڵەڕەقەیی،هەروا
زۆربەی هەرە زۆری سەركردەكان،ئێستا سەركردایەتی كۆمەڵی خەڵكی كوردستان ئەكەن لەم
گوندانە خزمەتیان پێگەیشتووەو شوێنی مانەوەیان بۆ ئامادەكردوون،یان ئەوانەی ئێستا
لەژیاندا نەماون،خزمەتكراون،بەڵام لەدوای ئازاد بوونی كوردستان لەساڵی 1991 دا
تاكوئێستا بەكەمترینو ساكارترین خزمەتگوزاری بێبەشەو پشت گوێ خراوە،تا ئێستا بەشێكی زۆری گوندەكانی لەبەرنەبوونی خزمەت
گوزارییەكان چۆڵ بوونە و ئەوانەشی كەماون وا بەرە بەرە بەرەو چۆڵا بوون دەچن نەك هەر چۆل دەبن بەڵكو
بەرەو چۆلكردن
دەبردرێن،
هەر كۆمەڵگایەكیش گوندەكانی چۆل بوون وكشتووكاڵی بەرەو كاڵ بوونەوە چوو،ئەوە بریتییە
لە ڕووخانی بەشێكی ژێر خانی ئابووری وڵات ،بە هۆكاری جیاوازی بیر و راوە هەندێك لە
گوندەكان لە پڕۆژەی خزمەتگوزاریەوە بێ بەشن ئەمە تێڕوانینمان بۆ ئایندەی كۆمەڵگا
لە بەرەو پێش چوون دەگۆڕێت.پێویست دەكات حكومەت یەك چاوی هەبێت و هەموو سنوورەكە وەك
خاون ماف ببینێت و لە كاری خزمەتگوزاریەوە هاوسەنگیان پێ بدات.بوونی جیاوازی بیر
ورا نەبێتە لەمپەر بۆ خزمەتی گشتی،ئەم گوندانەی دەبنەقوربانی ئەو هۆكارە با چاویان
پێدابخشێنرێتەوە و گوێ لە داواكاریەكانیان بگیرێت .لەلای دۆڵەڕەقە لە12گوند،تادوای
ڕاگوێزان لەلایەن حكومەتی بەعسی فاشست هەرهەموویان ئاوەدان بوون،بەڵام بەداخەوە لەدوای
درووست بوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەجیاتی ئەوەی دیموگرافی خەڵكەكە بنیات بنێتەوە
دەرگای لەبەر گۆچ ڕەوی كردۆتەوە،كەمتر لە(5)پێنج گوندی ئاوەدانی لێماوە كەئەوانیش
لە چەند ماڵێكی كەم تێپەڕنابێت كەبەپەنجەی دەست دەژمێردرێت ئەوانیش بێ بەشن لە زۆربەی
پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆیەپێویستە چیتر لایەنە پەیوەنیدارەكان جیاوازی نەكەن لەنێوان
هاوڵاتیان و گوندەكانی ئەو سنوورە.دیاردەیەكی ترسناكە و نەخوازراو لە چەندماڵێكی
گوندی خەزینە دەبینرێت كە مرۆڤ تووشی شۆك دەكات كە بریتیە لە بوونی كاربای نیشتیمانی
بەڵام چ جۆرە كلرەبایەك تۆری ئەو كاربایە
بە نارێكی وبە دار و تەلی خراپ خەڵكەكە بە
خۆیان رایان كێشاوە ئەمەش دەبێتە هۆی كەوتنەوەی مەترسی نەخوازراو و تراژیدیا كە
دوا جار خەڵەكەكە تووشی مەرگەسات دەكات.هەروەهاپڕۆژەی ئاودێری بەهۆی بیری تەسکی
حزبایەتی کۆمەڵێک خەڵک بێبەشکراون. لەبواری ڕێگاوبانیش جیاوازییەکی زۆرکراوەوهەیە.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020