گۆران لە نێوان ئۆپۆزسیۆن بوون

وتار/ 18/02/2019 681 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

گۆران لە نێوان ئۆپۆزسیۆن بوون و بەشداری پێکردندا کامیان هەڵبژێرێت ؟
جوانرۆ مستەفا
لە ئێستا مژارێکی گەرم لەسەر دروست کردنی کابینەی نۆیەم هەیە  ئەو کابینەی کە تارادەیەک قورسە بۆ لایەنەکان بەهۆی ئەوەی کە لە کابینەی هەشتەمدا چەند لایەنیک تا نیوەی رێگە هاتن بۆیە هەموو لایەک دەیانەوێیت ئەم کابینەش بە دەردی کابینەی تر نەبرێت دەبێت هەموان بە تەوافقی حکومەتیکی بەهیز دروست بکەن، لە ئێستادا کە پارتی دیموکراسی کوردستان بە راسپێردەری ئەم حکەمەتە راسپێردراوە ئەوەیە کە لایەنەکان رازی بکات لە حکومەتدا بەشداربن، لەولاشەوە یەکیتی نیشتیمانی کوردستان دەیەوێی پۆستەکانی بەغدا و کەرکوک پێکەوە بەستێ  ئەوکات حکومەت پێکبهێنی وە تارادەیەک خەریکە لێکنزیک بونەوە روودەدات،
بەڵام هەندێ لایەنی تر تا ئەم ساتە وەختە یەکلانەبۆتەوە بەهۆی رەخنەی جەماوەرەکەیەوە کە ئایا بەشداربێیت یان ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵبژێریت بزوتنەوەی گۆران دەبێیت بریارێکی قورس بدات بۆیە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەکەدا ماوەتەوە  زۆرینەی ئەندامانی ئارەزووی بەژداری پێکردن بەڵام جەماوەرەکەی نارازین بۆیە ئەگەر بە گوێی جەماوەرەکەی نەکات ئەوا بەردەوام دەبێیت لە کەمبونەوەی دەنگەکانی،. بەڵام ئەم بزوتنەوەیە ئەزمونی لە حکومەت و ئۆپۆزسیۆن بینیوە تا رادەیەک سەرکەوتوو بو لە ئۆپۆزسیۆن بونەکە، بەڵام لە ئێستادا چەند لایەنێکی تر هەر زوو ئۆپۆزسیۆنان هەڵبژارد بۆیە ئەگەر ئەمانیش  ئۆپۆزسیۆن بن ئەوا حکومەتیک پێکدەهێنرێ کە پارتی یەکێتی بەرێوەی دەبەن بۆیە ئەوکات ئۆپۆزسیۆنی ئەمان هیچ دەرئەنجامێکی نابێت وە تا رادەیەک ئەمان کۆن بوون لە چاو (نەوەی نۆێ) کە تا رادەیەک بەهۆی راگەیاندنەکایانەوە لەناو خەلکدان و ئیش بۆ خەلکی دەکەن  بەڵام  من پێموایە ئەو کارەی ئەوان دەیکەن ئۆپۆزسیۆن نیە بەلکو گەمەیەکی سیاسیە و بئ ئەزموونن لە حکومەت و بۆ خۆ گەورەکردنە بەڵام تەمەنی  زۆر نابێت زوو دادەمرکێن چونکە وانەزانن ئەم دوو سێ رۆژە خەلک  بە دەورتانەوەن سبەی رووی راستی ئێوەشیان بۆ دەردەکەوێی.
ئەوەی لەسەر بزوتنەوی گۆرانە بیکات ئەوەیە گوێ بۆ قسەی هەندێک لایەن و کەس نەدات بەشداربن لە حکومەت بەو هەموو نارازییەی لایەنگرانی و بەو حکەمەتە شکستخواردوە بەڵام هێشتا قازانجیانە ، وە ئەوەی پێویستە لەسەریشی کەسانی بە ئەزمون و شارەزا بن و دلسۆزیان پێش بەرژەوەندی خۆیان بخەن.

نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌