چۆن سەردەکەویت !؟

وتار/ 13/02/2019 1165 جار بینراوە

جوانڕۆ مسته‌فا

چۆن سەردەکەویت !؟
جوانرۆ مستەفا
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
لەژیاندا هەمیشە کاتێ دەست بە کارێک دەکەیت سەرەتا پشت بە خوا ببەستە هەرگیز مەنازە بەو تۆزە زانستەی هەتە چونکە خوا عالمى هەموو کەونە
هەمیشە و بەردەوام کاتێ دەست بە کارێک دەکەیت مەڵێ ناتوانم  توانام نیە یان بۆمن نابێی چونکە کاتێ مرۆڤێ لەدایک دەبێی نەزانە هیچ نازانی وە ئەوەش کە دەیزانی سەرەتا وەک تۆ بووە لە نەزانینەوە دەستی پێکردوە بەلام ئەو بروای بە تواناکانی خۆی بوەو هەولی داوە و برەو پێداوە
مەلێ بواری دارای و ژیانی ئەو باشترە لە من بەو بیانوانە هەرگیز فێڵ لە خۆت مەکە وە میشکت بە شتی بچوک مەشخوڵ مەکە با بۆخۆت بژیت بۆ دەورو بەرت مەژی با قسەی خەلکی ساردت نەکاتەوە چونکە خەلکی لە هەموو بابەتێکی ژیانت دەدوێن خۆشیان  ژیانیان بیعەیب نیە
ئەوانەی زۆر تانەو تەشەرت لێدەدەن ئەوە لە حەسودیدان چاویان بە باشەت هەڵنایەت هەرگیز  بە گومانی خراپ بۆ بەرامبەر مەروانە تا دڵنیا نەبیتەوە چونکە گومانی خراپ توانای بیرکردنەوەت لەدەست دەدات
هەمیشە لیبوردە بە بەتایبەتتر بە کەسانیک کە خراپەت بەرامبەر دەکەن چونکە دواتر ئەو ئیحراج دەبێت وای لێدێت شەرمت لێ بکات
هەرگیز سەیری دواتەوە مەکە  تازە ئەوە بوو بە رابردوو هەوڵبدە بۆ داهاتوت
کاتێ هەوڵ دەدەیت بۆ شتێک و بەدەستی ناهێنی ئەوە خێری تێدایە هەر خوا خۆی دەزانی چی باشە لەوانە لەو کارەدا تۆ توشی بەڵایەک ببیت تۆ نازانیت چی باشەو چی خراپە

هەرگیز بە چاوی کەم سەیری بەرامبەرت مەکە با ئەو نەزانیش بێت
هەرگیز بەکەم مەروانە بە ئامۆژگاری بەرامبەرت تەنانەت ئەگەر منداڵێکیش بوو ئامۆژگارییەکەی وەربگرە
لە هەڵەی کەسە خراپەکارەکان دەرس وەربگرە سوپاسی خوا بکە لەوەی کە تۆ ئەنجامت نەداوە و لە باشەکانیش بیکە بە ئاموژگاری بۆ ژیانت
هەرگیز خۆت بە گەورە مەزانە چونکە نەزانەکان خۆیان بە گەورە دادەنێن لوتبەرز مەبە کاتێ شتێ دەزانیت بەرامبەرەکەت داوات لیدەکات بە جوانی بەرێزەوە وەڵامی بدەوە

هەرگیز مەنازە بەو زانستە کەمەی  لاتە  ناترسی خوای گەورە لێت وەربگریتەوە؟
مەڵئ من هەموو شتێ دەزانم چونکە کەسە زاناکان هەتا دەمرن بەدوای زانستەوەن

لە هەمووی گرنگتر کلیلی هەموو ئەمانە ( ئارامییە) چونکە ئەگەر پەلە بکەیت بەو ئامانجەی کە هەتە ئەوا دەبێت چاوەروانی ئەوەش بیت کاتێ هەڵەیەک دەکەیت خوای گەورە بەپەلە تۆڵەو سزات بدات

ئەگەر ئەمانە و چەندان کاری ترت ئەنجام دا ئەوسا دەتوانی کلیلی سەرکەوتن بەدەست بهێنی


نوێترین نوسینەکانی جوانڕۆ مسته‌فا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌