سیاسەت و حیزبی دروست؟!

وتار/ 27/01/2019 1145 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

سیاسەت و حیزبی دروست؟!

بیلال زەنگڵ
دەبیت ئەو ڕاستیە بۆ خەلک بسەلمینن,تا تیڕوانینی خەلک بۆ حیزبایەتی دروست بگۆڕن, تا ئەو ڕاستیەش بە خەلک بلین کە ھەمووان وەک یەک نین.وە تاکی کوردی لە قالبی بی متمانەیی و بی ئومیدی دەربھیندریت وتیڕوانینی تاک بگۆڕدریت و کۆمەلگا و حیزب بگەڕیندرینەوە سەر ڕیگا دروستەکە

چۆن  ڕووی ناشیرین و قیزەونی حیزبایەتی و سیاسەتکردن لە باشوری کوردستان جوان کەینەوەو, چۆن ئەو تیڕوانین و بیرکردنەوەی تاک جارێکی تر بگۆڕینەوە و کۆمەلگا ئاشتکەینەوە لەگەڵ سیاسەت و حیزبایەتی دروست,دیارە ئەزموونی ڕابردوویی حزبایەتی و سیاسەت لە باشور کاریگەری نەرینی ھەبووە لەسەر گۆڕینی بیرکردنەوەی کۆمەلگای کوردیو و ڕۆژئاوا بەرامبەر حیزب.

پیچەوانەی تیڕوانینە دروستەکە بۆ سیاسەتو حیزب،
کە پردی پەڕینەوەی خەلکە بۆ کەناریکی ئارام و خۆشگوزەران, ھۆکارەکەشی ڕوونە ئەوەی لەماوەی زیاتر لە ٢٧ ساڵە دەگوزەریت لەم مەمللەکەتەی ئیمە نەک ھەر حیزبایەتی و سیاسەتکردن نەبووە، بەڵکو ھەوڵیکیش بووە بۆ ناشیرن کردن و لەباربردنی سیاسەت و حیزبایەتی دروست تا کار گەیشتۆتە ئەوەی قەناعەتی خەلک تەواو بگۆریت بەرامبەر بە سیاسەتوو حیزبوو حزبایەتی بەجۆرێک تیڕوانین و مامەڵەکردن و متمانەیان بە ھیچ شەخسیک و حیزبیک نەمینیت ئەگەر بەنیەتی پاک و حیزبایەتی دروستیش لە مەیدانی کارکردن بێت یاخود بێتە کایەوە بەڵکو ڕوانێک بە خەڵک و هاوڵاتیان درا کە سیاسەتوو حزب واتە بازرگانیوو قۆڵبرین و پاشقولگرتنوو جەردەیی

ئەمەش دەکرێ بڵیین بەمەبەست سیاسەتیکی قیزەون ھەبوو کاری لەسەر بەلاریدابردنی ڕوئیاو بیرکردنەوەی خەلک کردووە بەرامبەر حیزب و سیاسەتکردن لە باشور وە بە مەکینە زەبەلاحەی ڕاگەیاندن ڕەواج بەو بیروو بۆچنە پووچە درا کە ئیتر بەڵی حزبوو سیاسەت هەر ئەوەیە،

دیارە ئەمەش بە مەرام و مەبەست کراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ ناشیرینیەکانی خۆیان خەلکیتریش ناشیرین بکەن,بەجۆریک ئەو بڕوایەیان لای خەلک خولقاندووە کە حیزبەکان ھەمووی وەک یەکن کەس لەکەس باشتر نیە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی متمانەی بە حیزبەکانی ئەوان نەماوە وای لیبکەن متمانەی بە خەڵکیترو حیزبی تریش نەبیت و ھەمووان لەگەڵ خۆیان دەخەنە یەک تایی تەرازووەوە، لیردا ئەرکی ھەموو تاکیکی ھۆشیاری کۆمەلگا ئەوەیە ھەولبدات ڕاستیەکان بۆ خەلک شرۆڤەبکات و ئەم تیڕوانینە بۆ حیزب بگۆڕیت و ڕوونکردنەوەی دروست بدات بۆ خەلک کە لەبنەڕەتدا ئەرکی حیزبی دروست چیە،

چونکە لەھەموو دونیادا سیاسەت و حیزبایەتی دروست واریدە تا ئەو شوینەی ئەو حیزبەی کاری لەگەڵ دەکەی بە ئەرکە ڕاستەقینەکەی ھەستیت,کە بەمانا جوانەکەی حیزب کەرستەی خزمەتکردنی کۆمەلگایە بەھەموو چین و تویژەکانیەوە دوور لە بنەمایی ئاینی و ھەر بیرو باوەڕیک,
وە دەبی ئەوەش لای خەلک بگەێنرێت کە ناکرێ ھەموو کۆمەلگا حیزبی بیت و دەبیت خەلک ھۆشیاربکریتەوە لەو ڕاستیەیی کە پیویستەکۆمەلگا لەچوارچیوەی حیزبی دەربھیندریت وخەلک لەسەر بنەمای کاری باش نوینەری خۆی دیاریبکات.

وە ھەڵلیش بدریت تاکی کوردی ئاراستەی دەنگدان بکریت بۆ ئەوەی تاک لەو مافەی ھەیەتی وەک دەنگدەر و دیاریکردنی نوینەری ڕاستەقینەو خوازراو لای بیبەش نەبیت و ئیرادەو شوین دەستی ھەبیت لە دروستکردنی حکومڕانیکی باش و دروست، کە مافی ھەموو تاکیکە بۆ بنیاتنانی وولات، کە دواجار پیکەوەژیان و ئاشتەوایی کۆمەلایەتی و خۆشگوزەرانی و سەروەری یاسا تیدا بەرقەراربیت، وولاتیک کە ژیان دۆستی و ئاسوودەیی بنەمایی دروستبوونی بیت و مرۆڤ تیدا ڕیز لیگیراو و خاوەن ماف و سەروەری بیت.

وە ئەرکی هەموو ئەوانەی هەن حکوم ڕان بوون جاریکی تر مانای ڕاستە قینە بە حزبوو سیاسەت ببەخشنەوە وە خۆ ئەگەرنا ئەوە ئەرکی یەکەمی ھەموو ئەو ڕەوتانەیە کە بانگەشە بۆ گۆڕانکاری سیستمی حکومڕانی و ئیدارەدانی وولات دەکەن و خۆیان وا وینا دەکەن کە فۆڕمی حیزبایەتیان جیاوازە لە حیزبە تقلیدیەکانیتر و چاکە خوازن و بۆ ئازادی و خۆشگوزەرانی کۆمەلگا تیدەکۆشن.

دەبیت ئەو ڕاستیە بۆ خەلک بسەلمینن، تا تیڕوانینی خەلک بۆ حیزبایەتی دروست بگۆڕن، تا ئەو ڕاستیەش بە خەلک بڵین کە ھەمووان وەک یەک نین، وە تاکی کوردی لە قالبی بی متمانەیی و بی ئومیدی دەربھیندریت وتیڕوانینی تاک بگۆڕدریت و کۆمەلگا و حیزب بگەڕیندرینەوە سەر ڕیگا دروستەکەی خۆی.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌