كه‌لتووری بێدەنگی
وتار/
20/01/2019
822 جار بینراوە
بارزان محه‌مه‌د سوره
كه‌لتووری بێدەنگی
بارزان محمد سووره
كولتووری بێدەنگیی،
تایبەتمەندییەكی ڕوونی سیستەمی سیاسیی كۆمەڵایەتیی و پەروەردەیی ئەمڕۆی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناویینه، له هیچ وڵاتێكی ڕۆژهه‌ڵاتیش نابینم ئەم كولتوورە، وه‌ك كوردستان كه ده‌رهه‌ق
به‌هاوڵاتیانی خۆیان ده‌یكه‌ن، ناهه‌موارتربێت، لەسەرجەم بوارەكانی ژیاندا ڕەنگی
داوەتەوە، ئەم كولتوورە لەبواری پەروەردە و فێركردندا سیستەمی پەروەردەی ستەمگه‌ریی
سەركوتكراو بەرهەم دێنێ، ئەم كولتوورە بێدەنگیییە، ترس و دواكەوتوویی بەرهەم دێنێ،
باڵ بەسەر پرۆسەی خوێندندا دەكێشێت و تەواوی پرۆسەكە و دەرەنجامەكانی، بۆ بەرژەوەندییی
دەسەڵات بەگەڕ دەخات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆی مامه‌ڵه‌ی پێوه بكات، له كۆمەڵگەیەكی
ئەكتیڤ، كۆی بوارەكانی خەفەدەكات و سەرەونگونی دەكات، به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی كۆیله‌دار
و ده‌ستله‌سه‌رسنگ په‌روه‌رده‌ی ده‌كات، بۆیە كولتووری بێدەنگیی و ترس، لە جێی بیركردنەوە
و ڕەخنەكاریی جێگیر ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ بەرەو پەروەردەیەكی بەمرۆڤی كردن ببردرێت،
پێویسته ئه‌م كولتووره بێده‌نگیییه تێكبشكێنرێ. كۆی ئەو سیستەمانەی بەرنامە و پڕۆگرامیان
داڕشتەی بێدەنگیی و کەپتکردنە، ئەوە هەموو توانا و وزەی خۆیان، دەخنەگەڕ بۆ
ئافراندنی بێدەنگیی، نەك هەر وزە و توانا! بەڵكو هێزی سەربازییی ئەمنی و نهێنیی دەخنە
كار، بۆ ئەوەی هه‌ركه‌س بێدەنكیی بشكێنێت، بەزووترین كات لەناوی بەرن و تیرۆری سپی
بگرنەبەر، لە پێناو بێدەنگكردن، چونكە دەنگ یان (نا) دەبێتە هۆی هەڵدانەوەی كارە قێزەونەكانی
دەسەڵات، بەمەش وردە وردە کارەکتەری دەنگە "نا" دەردەکەوێت و لەداییک دەبێت،
لەداییکبوون تەقینەوە و شۆڕشە دژ بە بێدەنگکردن.
مانەوەی نووخبه‌یه‌كی بێ‌باك له‌ده‌سه‌ڵات و گوێ نه‌دانی
بە هیچ به‌هاو ئایدیایه‌كی مرۆیی و ئازادیی نه‌دات، ئه‌مه‌ش پێویستی به مرۆڤی
ئازا‌و بوێرهه‌یه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ودیواره بت ڕاگیریه‌ی له‌به‌رده‌م ئازادی تاك دا،
كراوه‌ته‌وه بشكێت و شۆڕشی ئازادی ده‌ست پێبكات و سیسته‌می بێده‌نگی و سه‌ركوت
كردن بسڕێته‌وه.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د سوره
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
03/09/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
02/07/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/04/2021
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
21/10/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
15/09/2020
-
بارزان محه‌مه‌د سوره
07/09/2020