دیاریدەی قۆپیەكردن(غەش)
وتار/
12/01/2019
670 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
دیاریدەی قۆپیەكردن(غەش)
بارزان محمده سوره
پرۆسەی پەرەوەدە
یەكێكە لەبنەماسەرەكیەكانی كۆمەڵگە، هەرچی كۆڵەگەكانی كۆمەڵگەیە لەسەری ئەوەستێنرێت،
بەمەش گرنگی و بەها ناوازەكەی زۆر زیانر دەبێت لەهەر كۆمەڵگەیەكدا بەتایبەت ئەو كۆمەڵگەیانەی
بەهاگرنگەكەی ئەزانن و بەهەندی وەردەگرن ئەوە بەم پرۆسەیە كۆی دامازراوە حكومیەكانی
بەرەوپێش بردوون ولە ئاستی خزمەت گوزاریش لەپێشەوەی كۆمەڵگەونەتەوەكانی ترەوەیە، ئەو
وڵاتانەی، كە لە قەیرانی پەروەردەیدان یان لە هەر گرفتێكی كۆمەڵایەتی سیاسی ئەخلاقی
فكری یان بەمانا باوەكەی كۆی گرفتەكانی كەكۆمەڵگە بوون، ئەوەپێویستە بۆ بنە بڕكردنی
كۆی گرفتەكان بگەڕێینەوە سەر بواری پەروەردەیی و لەم پرۆسەیەدا بەسەر هەرگرفتێك لەگرفتەكاندا
سەركەوتن ئەوە بەبێ گومان گرفتەكانی ناوخودی كۆمەڵگە چارە سەر دەبێت، هەروەها دیاریدەی
قۆپیكردن،ئەم دیاریدەیە بووەتە دیاریدەیەكی باو لەكۆمەڵگەی ئێمەدا ئەمەش دەرەنجامی
هەرەسی پەروەردەیە هەرەسی پەروەردەش هەرەسی تاكە و هەرەسی تاكیش هەرەسی كۆمەڵگەیە،
بۆ ڕێگرتن لەم دیاریدەیە قێزونە دەبێت شێوازێكی ئەرێنی پەیڕەو بكەین بۆ بنە بڕكردنوو
خاووكردنەوەی قووتابیان وخوێندكاران، لەسەر ئەم دیاریدەیە بەشێوازێكی لۆژیكیانە
چارەسەری دەبێتە بەرەو پێش بردنی مرۆڤ پشت بەستن بەخۆی بۆ ئەوەی، كە لەكاتی شكست و
كاتی سەركەوتن تەنها پشت بەستن بەخۆ، بكاتەپێوەری سەركەوتن، دەبێتە هۆی ئەوەی تاكەكان
بەشێوازێكی پراكتیكی دەرگای نەزانین دابخەن و هەوڵی كلیلەكانی بەدەست خستنی زانست
بدەن، چونكە هیوابوون كلیلی سەركەوتنەكانە، بەڵام هیوابوون بەغەش دواڕۆژێكی تەموومژاوی
بەدواوەیەكەكۆمەڵگەباجەكەی بەگیان دەداتەوە، ڕاهاتن لەسەر غەش دەرەنجامی خراپی لەسەر
تاكەكان دەبێت بەوەی لەهەركارێك و پۆستێك، بە فاكتەری غەشەوە بچیتە ئەوێ، ئەوە دەروونت
ئازار دەدرێت و لەڕووی سۆسیۆلۆژیەوەش
ئاسوودەنابی و بەكرانەوەی دەرگای نەخۆشی خەمۆكی و نەفسی هەنگاو دەنێی، قەلەقی و
واسواسی نائارامی ئەنجامەكەت دەبێ، دەبیتە كەسێكی توندوتیژ و رقت لەپیشەكەت دەبێت
و هەستەوەریەكانت بەرەونادیاری دەروونی دەچن، بۆیە واپێویستە، كە پشت بەخۆبەستن،
باشترین ئاكاری مرۆڤ بوونبێت، لە كارەكان سەركەوتن بەسەر نەفس و دەورووبەریش چونكە
دەرووبەر لەكۆمەڵگای ئێمەدا گرنگی تایبەت بەخۆی هەیە، ناتوانی لێی دەرچی، چونكە تۆ
ئەگەر بەغەش سەركەوتی نزیكترین هاوڕێت دەزانێت و ئەوانەی ئەو ڕێگایەشیان بۆهەڵبژاردوویی
و ئەوانەی پێشت دەڵێنەوە لایان ئاشكرایەكەتۆ بەغەش ئەو قۆناغەت بڕیوە ئەی دواڕۆژ چی
بەوانەدەڵێیت هەركات ئەوانیت بینی شەرم دات درگریت و هەست بە كەم بوون دەكەی و دەبیتە
مرۆڤێكی خەمۆكی و ئەگەری خۆ كوشتنیش زیاتر دەبێت لەوكەسانە، چونكەهەست بەئاسوودەیی
و ئارامی دەروون ناكەن، هەروەها لەهیچ ئاینێكی سەماویش چ ئیسلام -مەسیح –یەهوودی-كۆنفۆشیۆس-بودیەت-هیندۆس،ڕێگە
بەغەش كردن نەدراوەو نادەن، بەحەرامی دەزانن،پێغەمبە ریش محمد صلی اللە علی وسلم دەفەرموێت
(هەركەسێك غەش بكات لەئێمەنیە).بۆیە تۆ بۆچی غەش دەكەیت و دواڕۆژی خۆت تاریك دەكەی
بەرەووێڵبوون هەنگاودەنێیت.
دایكان و باوكانیش پێویستە یارمەتی قوتابیەكانیان بن بۆ
سەركەوتن لەپڕۆسەی خوێندن دا بەتایبەت لەكاتی تاقی كردنەوەدا یارمەتی زیاتری پێویستە بەتایبەت لەكۆمەڵگەی ئێمەدا كۆمەڵێك
حادەت و تەقالید هەیە سەردان و میوان داری لەم كاتەدا ئەنجام نەدرێ یان كەم بكرێتەوە
مراحاتی قووتابیان بكرێت بەپێی پێویست هەروەها هۆڵێكی تایبەت بەقوتابیان ئامادەبكرێت
بۆخوێندن كەدوور بكەوێتەوە لەژاوە ژاو دەنگەدەنگ ئارامی و دڵكرانەوەی هۆڵەكە پێویستە هەبێت،ئەمە بۆئەوانەی كە شوێن وو جێگایان
هەیە ئەی ئەوانەی تەنها یەك خورفەیان هەیە(هۆڵ)هۆدە،ئەمانەزیاتر لەوانی تر پێویستیان
بەئارامی هەیە و ڕێگرتن لەدەنگەدەنگ و یان دووقوتابی یان زیاتر ئەوەئەركیان
گرانتر دەبێت و پێویستە لەنێوان خۆیاندا ئارامی یەكتر بپارێزن و دایكان و باوكانیش
ئامۆژگاریان بكەن لەسەرئەوەی هاوكاری یەكتری بن ولێبووردەبن لەگەڵ یەكتری،هەروەها
لەڕووی تەلەفزیۆنەوە ڕەچاوی تەواوی قوتابیان بكرێت، یان ئەو كاتەی تاقیكردنەوەكانە
هەوڵبدرێت هەڵانەكرێت، یان دەنگی بەرز نەكرێتەوە لەپێویستی خۆی زیاتر یان سەیر
كردنی فلیم كەم بكرێتەوەیان هەرسەیر نكرێت تاكۆتای تاقیكردنەوەكان،هەروەها پێویستە
هەمووڕاگەیندنەكانیش ئەم خاڵە لەبەرچاوبگرن و یارمەتی و هاوكاریخوێندكار بكرێت لەكاتی
تاقیكردنەوەكان تەنها بەرژەوندیەكانی خۆیان مەبەست نەبێ .
-هەروەها كێشەكۆمەڵایەتیەكان كاریگەری زۆری لەسەرقوتابیان
هەیە بەتایبەت لەوڵاتی ئێمە دا كەبواری خوێندن لەخوێندكارەكان بەرتەسك دەكاتەوەو ئەنجامی
بەوەدەبێت كەواز لەخوێندن بهێنێت و ئەمەش بەرەو زیاتری كێەشەی كۆمەڵایەتیمان پەلكێش
دەكات بۆیە ئامۆژگاری دایكان و باوكان بەوەی، كەكێشەكان لەم كاتانەدا كەم بكەنەوەو
یان ڕێگربن لەوەی قوتابیەكە هەستی پێبەكات و شاردنەوەی كێشەكان لەم كاتەدا زاڵ
بوونی دایكان و باوكانە بەسەر گرفتەكانو
سەركەوتنیانە بەسەردا(شاردنەوی قوتابیەكان لەكێشەكان یان بەپێچەوانەوە) بەوەش منداڵەكەیان
بەرەو درەوشانەویەكی پەرەوەردەیی دەبەن و بەمەش خۆیان لەپاشەڕۆژی منداڵەكەیان
ئاسوودەدەبن نەوەك بەدەستیەوە بناڵێنن،هەروەها كێشە ئابووریەكانیش یەكێكن لەبەردەمی
قوتابیاندا قوچ بۆتەوە بەدرێژایی زەمەنەكان بەمەش ڕێژەیەكی زۆری قوتابیان بەم فاكتەرەوە
لەخوێند دوور كەوتوونەتەوە، بۆیە پێویستە لەسەر دایكانو باوكان خۆیان هەوڵ بدەن ئەم
گیرووگرفتانە پەردەپۆش بكەن بۆ ئەوەی ئەولادەكانیان لەدەست نەچێت،چونكە بەدەرچوون
لەخوێندن بەرەو كێشە گەڵێك پەلكێش دەكرێت، هەروەها سەرمایە بۆتە هۆكاری سەرەكی لەوەی،
كەقوتابیان بەردەوامیش بن لەپڕۆسە، بەڵام تەنها مەبەستیان شەهادەو هیچی تر، ئەمەش
دەرگای زیاتر لەبەردە.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020