چۆن لەگفتووگۆدا سەرکەوتوو دەبم؟

وتار/ 05/01/2019 1485 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

چۆن لەگفتووگۆدا سەرکەوتوو دەبم؟

بیلال زەنگڵ
ئەمڕۆ دوونیا ڕووی لە گۆڕان، وەرچەرخانێکی نوێیە بۆ دۆزینەوەی بەدیلی ڕێگای شەر، بۆ سەرکەوتن دەست بەسەرداگرتنی ئابوری، سیاسەت و سیاسی وڵات ئەوەش لە ڕێگای گفتوگۆو مووناقشەیە مەگەر کێبەرکێو  سەرکەوتنی دونیایی ئەمڕۆ لەسەر دەنگدان نیە، کێ زمانی جوانتربڕدەکات کێ باشتر قسە رێزدەکات ئەم سەر دەکەوێت، هەروەک
پێغەمبەرمان دروودی خوای لی بێت فەرموویەتی ڕەنگە حەقی کەسێکتان بدەم بەکەسێکی تر بەهۆی زمان شێوازی قسەکردنی بەڵام ئەوە ئاگری بۆ خۆی بریارداوە.

کەواتە ئێمە ئەمڕۆ زۆر پێوستیمان بە شێوازی گفتوگۆو موناقشە کردن هەیە تاوەکو بتوانین جوانترین گفتوگۆی سەر کەوتوو لە کەمترین کاتدا بەدەست بێنین،
ئەمەش لەسەر چەند بنەمایەک  دەبێت، گەرپرسیار بکەین ئایە چۆن بتوانن گفتوگۆیەکی سەر کەوتوو بکەین؟ یاخود چۆن بتوانین پەیامەکەمان بە جوانترین شێوە بگەیەنین؟
 لەکاتێکدا ئێمە ئەولاترین پەیامەکەمان بگەیەنین چونکە ئێمە هەڵگری خاوەن پەیامێکی دروستین.
لەڕێگای چەند خاڵێک هیوا خوازم بتوانم روونی بکەمەوە:

١- خوێندەوە یەکێکە لەبنەما سەرکیەکان بەڵام چۆن خوێندنەوەیەک و چی خوێندنەوەیەک بێگومان وەک گوتراوە هەموو شتێک بخوێنەوە بەڵام هەموو شتێک وەرمەگرە کەواتە زۆر ئەسایە ئێمە بەجیاوازی بخوینینەوە بۆ ئەوەی زۆر ترین زانیاری کۆ بکەینەوە.

٢- بیرکردنەوە ئەمەش بەوە دەکرێت زۆر کات بەتەنیا دابنیشین پرسیار لە خۆمان بکەین خۆمان وەڵامی پرسیارەکانی خۆمان بدەینەوە وە خۆشمان ببینە هەڵسەنگێنەری وەلامەکانمان ئایە خۆمان دەگەین بەوە کە بەلی وڵامێکی جوانی و موقنیع کەرمان داوەتەوە خۆمان.

٣- متمانە بە خۆبوون ئەمەیان خاڵیکی زۆر گرینگە هەمیشە دەبێت بروات وابێت تۆ دەتوانیت جوانترین گفتوگۆبکەیت بە پاشخانی خویندنەوەکەت بوێرانە دوور لە شەرم وەڵامەکانت دەدیتەوە.

٤- بۆ وڵامدانەوەی هەر جۆرە گفتووگۆێکی دەبێت هەست بەوەبکەیت کە تۆ بەسەریدا سەر دەکەویت بەواتای ئەوەی زیرەکی تۆ لەو کەمتر نیەن.

٥ هەمیشە دیقەت بدە پێچەوانەی قسەکەی ئەم چونکە زۆر بەی کات دەتوانیت پرسیار بە پرسیارەکەی خۆی وڵام بدەیەوە.

٦- هەرگیز نابێت خۆت بکەیتە خاوەن مێژوو چونکە مێژوو هی مرۆڤەکانە مرۆڤەکان هەڵە دەکەن بۆیە ئێمە نابیت لە مێژوودا بژین بەڵکوو ئەمڕۆ چی دەکەین چیمان پێوستە.

٧- دوور کەو تنەوە لەکۆمەڵێک ووشە وەک ووەشی من، ئێمە، نابێت، نیە،...هتد.

٨- هەمیشەوا موناقەشەبکە کە هی خۆت ڕاستە بەلام دەکریت راستی لەبەرامبەرەکەتەوە بێت بۆیە هەر گیز پێداگری لەهەڵەبوونی ئەو مەکەوە، بەڵکوو قسەی خۆت بکەو وێڵی بکە.

٩- زۆر تەرکیز بخە سەر قسەکانی بەرامبەر چونکە مرۆڤەکان ناتوانن شتەکان وەک خۆی بڵێنەوە بۆیە زۆر بەئاسانی دەتوانریت هەڵە بدۆزریتەوە لەقسەکانیان.

١٠- هەر گیز بەکەم تەماشای بەرامبەرەکەت مەکە وانەزانیت ئەو هیچ نازانیت، تۆ زانایت چونکە ئەمە وادەکات کەمتر بخوینتەوە.

١١-هەر گیز مە چۆ بابەتێکەوە کە زانیاریت لەسەر نەبێت زۆر ئاساییە مرۆڤ ناتوانیت لەسەرجەم شتەکان زانیاری تەواوی هەبیت بەئاسایی دەتوانیت بڵی ئەمەیان شتێکی ترە پیوستی بەکەسانی ترە.

١٢-هەگیز خۆت مەشێوینە گەر نەتوانیت وڵامی بدەیتەوە لەو حالەتەدا دەتوانیت قسەکانت گشتگیر بکەیت نەتوانیت هیچی لێت دەستکەویت، لەقسەکانت.

١٣ هەمیشە دەم بەخەندە بە وەک وتراوە یەک زەردەخەنە تامی سەرکەوتن لەبیر بەرامبەرەکەت دەباتەوە.

بێگومان ڕێگاو شێوازی تر زۆرە بەڵام ئەمە زادەی بیروو فیکری بەندەیە هیوا خوازم سودی هەبێت بۆ خۆموو ئێوە.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌