نا گونجێت لەسەر ئاڵای وڵاتەکەت زانیاریت نەبێت!

وتار/ 17/12/2018 820 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

نا گونجێت لەسەر ئاڵای وڵاتەکەت زانیاریت نەبێت!

ئاڵای ئەمرِۆی کوردستان

سەرەتای دروستبوونی ئەو ئاڵایەی کە ئەمرِۆ وەک ئاڵای کوردستان و نەتەوەی کورد دەناسرێت دەگەرِێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم. کاتێک کۆمەڵ و رێکخراوە کوردییەکان لە ئەستەنبوڵ خەریکی دامەزراندنی کۆمەڵ و دەرکردنی گۆڤار و رۆژنامەی کوردی بوونە، لە هەمان کاتیشدا لە هەوڵی دروستکردنی ئاڵایەکی نەتەوەیی بوونە بۆ کوردستان

ئەو ئاڵایەی کە ئەمرِۆ بۆمان ماوەتەوە هەمان ئەو ئاڵایەیە کە ئەو رێکخراوە نزیکەی 90 ساڵ لەمەوبەر برِیاری لەسەر دابوو، بە گوێرەی ئەو ئاڵایە رەنگی سوور لەسەرەوە و رەنگی سەوز لە خوارەوە و رەنگی سپی لە ناوەرِاستدا و لەسەر زەمینە سپیەکەش خۆرێکی زەرد دەدرەوشایەوە. بەگوێرەی نووسراوێکی نوورەدین زازا، ئەو بەچاوی خۆی بینویەتی کە هەمان ئەو ئاڵایە لەسەردەمی راپەرِینەکەی ساڵی 1925ی باکووری کوردستان لە جێگای ئاڵای تورکیادا بەرزکراوەتەوە. لە یەکەم کۆبوونەوەی دامەزراندنی رێکخراوی (خۆیبوون) یش هەمان ئاڵا لە ساڵی 1927 دووبارە وەک ئاڵای کوردستان برِیاری لەسەردراوەتەوە. بۆ یەکەمجاریش ئەم ئاڵایە لە ساڵی 1928 لە شاری فیلادەلفیا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر بەرگی کتێبێکی میر سوورەیا بەدرخان

بەڵام لە ساڵی 1998 بەدوا لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بەرەسمی وەک ئاڵای کوردستان برِیاری لەسەر درا، کە تیشکی خۆرەکەی 21 دانە تیشکە و لە چوار رەنگی سوور، سپی، زەرد، سەوز پێکهاتووە، کە لە هەندێک سەردەم و شوێندا ژمارەی تیشکەکانی ئاڵای کوردستان یان ئەوەتا زۆرتر بووە لە تیشکەکانی ئێستا یانیش کەمتر بووە و یاخود جۆری تیشکەکانی کورت و درێژ بوونە، لە ساڵی 2000 بەدوا سەجەم گەلی کورد و نزیک بە سەرجەم رێکخراوە سیاسیەکانی هەر چوار بەشەکەی کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش هەمان ئاڵایان وەک ئاڵای کوردستان و ئاڵای نەتەوەی کورد پەسند کردووە.

بیگەێنە بەتاکی کوردی چونکە ئاڵای خۆیەتی.

ئامادەکردنی
بیلال زەنگڵ

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌