هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان شكاندنی شكۆی‌ هه‌رێمی كوردستان

وتار/ 14/12/2018 597 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان شكاندنی شكۆی‌ هه‌رێمی كوردستان

    سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێگه‌و قه‌واره‌ی‌ هه‌رێمی كوردستانه‌، ده‌ورو كاریگه‌ری‌ هه‌رێمی كوردستان وابه‌سته‌یه‌ به‌و پۆسته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا هیچ جیاوازییه‌ك نابێت له‌ نێوان به‌سره‌ و هه‌ولێر یان سلێمانی...،

به‌ نه‌مانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كوردستان ئه‌و قه‌واره‌ییی‌ نامێنێت، وه‌ك بینیمان چۆن پێگه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاست نێوده‌وڵه‌تیش كاریگه‌ری‌ كرایه‌ سه‌ر به‌نه‌مانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، هه‌روه‌ها ببوه‌ فاكته‌ری‌، كه‌مه‌د كێشكردنی كۆی‌ ئه‌وكه‌س و سه‌ركرده‌ سیاسی و دیبلۆماسی و كار ناسانه‌ی‌ له‌ هه‌ر وڵاتێك پێیان خستبایه‌ ناو عێراق، ئه‌وه‌ به‌ هۆی‌ پێگه‌ی‌ به‌هێزی‌  سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌بوایه‌ به‌ هه‌رنرخێك بێت بێنه‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بدوێن و ڕاوبۆچونیان وه‌رگرن، به‌ڵام به‌ هۆی‌ گێژاوی‌ سیاسی نێوخۆی‌ حزبه‌كان و بوغزو كینه‌ی‌ ناو كایه‌ سیاسی و كه‌سه‌ حزبیه‌كان، و تۆنسی كاسانی ناو  حزبه‌كان و بێ گوێدانه‌ ڕای گشتی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كان، بۆ هۆی‌ له‌ده‌ست دانی ئه‌م پۆسته‌گرنگه‌، كه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان گرنگیه‌كی زۆری‌ هه‌بوو، ئه‌وه‌ ئه‌م حزبانه‌ به‌ گشتی كه‌وتنه‌ گێره‌ و شێواندنی ئه‌م پێگه‌یه‌ و توانیان هه‌ره‌سی پێ بێنن و بتوان له‌ غه‌ره‌زی‌ شه‌خسی سه‌ركه‌تووبن و له‌ كه‌وتنی هه‌رێم و ئه‌و پێگه‌یه‌ی‌ خه‌ڵكی كوردستان سه‌ركه‌وتووبن،
 كه‌وتنی كه‌ركووك و شوێنه‌كانی تر زۆر كاریگه‌ری‌ زیاتریان له‌ هه‌ره‌س پێهێنانی پێگه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دا نه‌بوو، چونكه‌ شكۆ و پێگه‌ی‌ كوردستان بریتی بوو له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ نه‌مانی ئه‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌، ئه‌وه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌ك حسابی بۆ ناكرێ‌ به‌ڵكو پێگه‌و شكۆی‌ كوردستان، كه‌وتۆته‌ ژێرپرسیاری‌ جددیه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان جێگای‌ قبووڵكردن نیه‌ و پێویسته‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌زووترین كات بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای‌ ده‌ست به‌جێی گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه‌ به‌ نه‌مانی ئه‌وه‌ نه‌ هه‌رێم ناوی‌ ماوه‌و نه‌ پێگه‌و شكۆی‌ كوردستانیش به‌ڵكو له‌ كوله‌كه‌ی‌ ته‌ڕیش ناو گه‌وره‌یی و پێگه‌ی‌ كوردستان، كه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان حسێبی بۆده‌كه‌را، نه‌ماو كردیانه‌ قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ خودیه‌كانی خۆیان و حزبه‌كانیان،
بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م پێگه‌یه‌ به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان و كوردستانیان و هه‌رلایه‌نێكیش ناڕازییه‌، ئه‌وه‌ پێویسته‌، هاوڵاتیان لێی قبووڵ‌ نه‌كه‌ن و هه‌ر حزب و لایه‌نێك و كه‌سێكیش ئازادبێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌و له‌لایه‌ن هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌ڵبژێردرێت، و نه‌ك بكه‌وێته‌ ده‌ست چه‌ند فراكسیۆنێكی حزبه‌كوردیه‌كان، به‌ ئاره‌زووی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ تاك ڕه‌ویه‌كانی خۆیان، بڕیاری‌ لێبده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌رلایه‌نێك ناڕازییه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه‌پێویسته‌ بیخه‌نه‌ ڕاپرسی و خه‌ڵك ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌ن ئایا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌ڵبژیردرێت  یان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌. ئه‌وه‌ باشترین بژارده‌یه‌، پێویسته‌ هاوڵاتیانی كوردستان ده‌نگ له‌ ڕاپرسیه‌كه‌ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕاپیرسیه‌، ببێته‌ مێژوویه‌كیش بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وكوردستانیش.

نه‌وه‌ك به‌و  فۆڕمه‌ی‌ ئێستا ببێته‌ جێی مشتومڕی‌ نێو حزبه‌كان و هه‌ریه‌كه‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بڕیار بده‌ن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌و كاته‌ ناسكه‌ هه‌ڵپه‌سێردرێت و ئه‌و لایانانه‌ی‌، كه‌ ئه‌م پۆسته‌یان كردبووه‌ بنێشته‌ خۆشكه‌ی‌ ناو بازاڕگرمكردنی سیاسیان، ئه‌وه‌ نه‌یان توانی كه‌سێك به‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن و ئه‌وه‌ش ڕه‌نگی دایه‌وه‌، بۆیه‌ ئێستا پێویسته‌ لایه‌نه‌كانی تریش هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م پۆسته‌بده‌ن، چونكه‌ ئه‌م پۆسته‌ تاپۆی‌ هیچ لایه‌نێك نیه‌ به‌ڵكو ده‌ركه‌وت كه‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ به‌هێزی‌ و مانه‌وه‌ی‌ كورستان له‌و جوگرافیه‌ سیاسیه‌ به‌ هێزه‌ی‌، كه‌ سه‌رۆكایه‌تی  هه‌رێم خاوه‌نی بوو، ئه‌م پۆسته‌ نه‌كرێته‌ ئامانج به‌ڵكو ئامرازێك بێت بۆخه‌ڵكی كوردستان، نه‌بێته‌ گێشه‌و گرفت بۆ خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌كه‌ونه‌وه‌ ده‌مارگیری‌ سیاسی و كارله‌ پێگه‌و باری‌ ژیانی خه‌ڵك نه‌كاته‌وه‌.
بارزان محمده‌ سوره‌.


نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌