کۆمەڵ ڕەخنەی قبوڵ نیە؟!

وتار/ 12/12/2018 836 جار بینراوە

بیلال زەنگڵ

کۆمەڵ ڕەخنەی قبوڵ نیە؟!
بیلال زەنگڵ
‎کۆمەڵ بەرەنجامی دروست بوونی گرتنی ڕەخنە بووە ئێستا ناکرێت ڕەخنەی قبوڵ نەبێت بەڵام ناکرێت کاری ڕۆژنامەگەریوو ڕاگەیاندن بۆ بەرژەوەندی کەسێک و لایەنێک ئیستغلال بکرێت یاساکانی لەبری پاراستنی رۆژنامە نووسان بکرێت پارێزەری تاوان بار  ئاخر درۆ و بوختان دەچێتە بابی تاوان ، کێ ڕێگای بە ڕاگەیاندن کاران داوە ناو و ناو بانگی کەسوو لایەنێک لەسەر بنچینەی درۆ و بوختان بزڕێنێت وە ئێمەش ببینە پشتوانیان ئەوکات کۆمەڵگا بەرەو فاسیدی دەروات هەر کەسەو خۆی دەبێتە ئاغاو یاساو بانگەشەکارانی یاساش دەبنە پاسەوانی ئەم فاسدیە ئاخر ئەمە لەکوێی دوونیادا هەبووە، ئاخر ئەوانەی لە ڕاگەیاندن شارەزان پیشەیانە فێربوون دەزانن ئەلف و بی ڕاگەیاندنوو ڕۆژنامەگەری ڕاستگۆیوو هاوسەنگیە
‎وە ڕۆژنامەنووس جیاوازی دەکات لە  نێوان ڕەخنە و درۆ و بووختان 
‎ جا پاڵپشتی کارانی ئەوانەی تەشیروو ناو دەزرێنن دوو جۆرن جۆرێکیان خۆیان داخ لە دڵن بەرامبەر بەلایەنی سکاڵاکار لەو سەروە دۆراوە وادەزانێ بەمە تیهەڵدێنتەوە نازانی فێڵ لە خۆی دەکات جۆری دووەمیان  جیاوازی لەنێوان کاری ڕۆژنامەنوسیوو  ڕاگەیاندن  ناکەن وادەزانن هەر رۆژنامەنووس بیت ئەوە کەس بۆی نیە پێت بڵی پشتی چاوت برۆیە کە شتیوابوونی نییە گەر نا هەردوو جۆرەکەی دەڵێن با یاسا سەروەر بێت بەڵام ئیستا بە یاسا ڕازی نین لەکاتێکدا دەزانن کۆمەڵ لەم وڵاتە هیچی بەدەست نیە تا ترسیان هەبیت ئیستغلالی یاسا بکەن لەبەرژەوەندی خۆیان   گەر وانییە بۆ  چاوەڕێی ناکەن  تا دادگایەکلایی دەکاتەوە
‎ئەمانە  وێڕای ئەوەی هەمووان دەزانن کۆمەڵ چەندین جار دۆستانوو برایانە داوایان لی کردوون ئێوە خۆتان دەزانن ئەمە ڕاست نیە وە هەشیان زۆر باش هاوکاری کراون لە لایەن ئەم دەزگایە و بەرپرسی ئەم دەزگایانە قەینا ئاو لە گۆم خواردەوە بەر دیشت تێفرەدە هەر قەینا بەلام گەر تۆ بەنیازی پڕی بکەیتەوە ئەوانیش تەنها سەیرت بکەن شتی وا لەکوێی دوونیادا بوونی ھەبووە.

نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌