داربڕەكە دار بڕان,حكومەت نەوتی هەرنەنارد
وتار/
06/12/2018
737 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
داربڕەكە دار بڕان,حكومەت نەوتی هەرنەنارد
بارزان محمد سورە
وەزارەتی
سامانەسرووشتیەكان لەفرۆشتنی نەوت چ بەشێوەی ئاشکرایان بەشێوازی نهێنی بەردەوامە لە،
بەهەمووشێوەیەک چ بەهۆی گواستنەوەی ئۆتۆمبیل یان بەهۆی بۆڕی.
لەهاوینی ئەم ساڵ لەچركەبەچركەی نەبوونی كارەباو ئەو پلەبەرزە
زۆرەی گەرماش,كەكەللەی سەرمانی هەڵدەچرقاند,بەتایبەت ئەوانەی سەریان ئەسلەح بوو,سەریان
لێببوو,بەمەقەڵیەی هێلكەلەڕۆنكردن زۆرگونجاوبوو,ئەمەش كاریگەری لەسەربەكارهێنانی,غاز
و نەوت كردوو، بەكارهێنانی زۆر كەم كردبووە وە، بەڵام ئەوانەی كەسەریان ئەسلاح نەبووە
بەردەوام لەڕێگای هێنان و گۆڕینەوەی قلینەغازەكان و كڕینی نەوت شەكەت بووبوون,بەڵام
سەرئەسلەح بوونی ئەوانی تركاری كردبووەسەركەمی نرخ لەبازاڕەكان ئەمەش سوودی ئەوان
بوو بۆ؛كۆمەڵگە.
گەرمای زۆر ولەقەیرانی كارەباو ئاویش سەرباروبن بار,ئەمەتەنگی
بەدانیشتوانی هەڵچنیبوو,خەڵك بەگشتی زۆر لەحكومەت و بەگشتی ولەوەزارەتی سامانەسرووشتیەكان
,بەتایبەت بەگلیی بوون ,زۆر ناڕەزایی و تانەلێدان و ڕخنەگرتن و سەرزەنشت كردن,بەڵام
ئەوان سەبری نوحیان هەبوو,هیچ خۆیان تێك نەدا و گویشیان بەقسەوباس و گلەیی هاوڵاتیان
و داخوازیەكان نەئەداو وەك بایەك بێت لەوگوێیە بدات ولەگوێی تریدا بڕوات بەڵكوئەمەش
كەمتر گرنگی بەدەنگی هاوڵاتیان دراوە,بەڵام ئەوەی ئەوان دەی زانن هاوڵاتیان نایزانن
چونكە ئەوان پلانی دوورمەوادایان هەیە,ئێمەی هاوڵاتی تەنها حساب بۆ وەرزێك دەكەین,بەڵام
حكومەت حسابی چوارفەسڵی ساڵ دەكات,حكومەت و زەزارەتی سامانەسرووشتیەكان دەیان زانی
كەهاوین پێویستەهاوڵاتیان سوودلەو پلەگەرمایە وەرگرن و خەزنبكەن ,چونكە زستان كاریان
پێدەبێت وپێویستەلەزستان ئەم تیشكەی خەزنی دەكەن بەكاری بێنن و كاریش لەكارەبا
ناكات و هەروەها هاوڵاتیان هەست بەوەناكەن وەزیری سامانەسرووشتیەكان ئەوەندە لەژێرهەیمەنەی
پاراستنی ژینگەش دایە,دەیەوێت ئەوژینگەیەتێك بەیەكجاری نەشێوێت و تێك نەچێت چونكە
جارجار سەرێك یان پیاسەیەك بەكوردستان دا دەكات و جەنابیان لەگەڵا ئیكۆلۆژی پیس و
بێدار و بار ڕانەهاتووە,هەرئەمەش بۆتەفاكتەری ئەوەی ,كەلە هاویندا كارەبای نەدەدابەهاوڵاتیان
بۆ ئەوەی خۆیان بۆزستان باش بارگاوی بكەن و نەكازستان كار لەهاوڵاتیان بكات ڕووبكەنەداربڕین
و ژینگەتێك بدەن و داوای نەوتیش نەكەن ,چونكەخۆتان دەزانن سامانەسرووشتیەكان بەڵێنی
دابوو,كەهەناردەی نەوت بگێنێت بەیەك ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا,ئەمەش كارلەكەم بوونی
نەوت دەكات و كەم بوونیشی كارلەكەم بوونی بوودجەدەكات و كەمی بوودجەش كارلە دواكەوتنی
مووچەی فەرمان بەران دەكات. بۆیە ئەمساڵیش سێ مووچەی فەرمان بەران خۆش و حکومەت بۆتان
پاشەکەوت دەکات، چونکە لەم کاتەدا خوێندنی منداڵەکانیان لەدەرەوە گران بەهابۆیە،چاوەڕێی
موچەمەکەن...
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020