كاتێك سیاسەت لەبەها ئەخلاقییەكان بەتاڵ ئەكرێتەوە

وتار/ 03/12/2018 617 جار بینراوە

ئیبراهیم عەباس

كاتێك سیاسەت لەبەها ئەخلاقییەكان بەتاڵ ئەكرێتەوە

 

ئیبراهیم عەباس
میتۆدێك كە لەم ساڵانەی دوایــــی زۆرترین رەواجی پێدرا داڕنینی بەرگی ئەخلاق بوو لە سیاسەت و حوكمڕانی هەرێمی كوردستان و راستییەكەشی ئەم میتۆدو رێبازە زیاتر مۆركی پارتی پێوەیەو ئەم حزبە چونكە كار بۆ پیرۆزكردنی بنەماڵەی بارزانی ئەكات زۆرترین جێدەستیان لە فڕێدانی مۆركی ئەخلاق لە سیاسەت و فەرمانڕەوایی هەرێمی كوردستان هەیە، بەجۆرێك هێندە بێ منەتن لە حزبەكانی ترو رای گشتی و ئایندەو مێـــژوو، كارەكە گەیشتۆتە ناو ماڵی خۆیان و ململانێ باڵی مەسرور بارزانی بە پشتیوانی مەسعود بارزانی باوكی و نێچیرڤان بارزانی بووەتە هۆكاری برەودان بەم كارە، بەجۆرێك چەند ساڵێكە بەدوای شكاندو تێكشاندنی كارەكتەری نزیكی یەكترەوەن بە ئەندازەیەك دەیان كەسی نزیكی باڵەكان بوونەتە قوربانی ئەم مۆركە كە دوا قوربانی ئاشتی هەورامی یە، كە بووە بە خۆراكی پاراستن و بارەگای بارزانی و بۆ دابڕانی ئەو وەزیرە لە نێچیرڤان بارزانی ناشیرنترین كاریان دەرهەقی كرد، كە لەرێگای كورتە ڤیدیۆكە و كار بۆ شكاندنی شەخسیات و كەرامەتی ئەكەن.


راستییەكەی تا دەركەوتنی مەسرور بارزانی و بوونی بە بەرپرسی یەكەمی دەزگای پاراستن، نەك هەر لەناو پارتی هەست بەو داڕنینی بەرگی مۆڕاڵی سیاسی لەناو پارتی نەدەكرا، بگرە لە رۆژگارە هەرە سەختەكانی شەڕی ناوخۆدا سیاسەت لەئێستا زۆر باشتر لە هەموو كوردستان بە مۆڕاڵەوە ئەكرا، بەڵام ئەم سەركردەیەی ناو پارتی بەهۆی ململانێ توندی باڵەكەی نێچیرڤان بارزانی ئامۆزای هێندە شلگێرانە كەوتە دژایەتی باڵی بەرامبەرو كارەكتەرە نزیكەكانی نێچیرڤان بارزانی، سەر ئەنجام دۆخێكی دابڕاو لە هەموو بەهاكان بووە بە بەرگی سیاسەت، كە گەر ئێستاش نەبێت لەدوور مەودادا بۆخودی خۆیان ئەبێتە شەرمهێن.

وەنەبێت ئاشتی هەورامی دوا قوربانی بێت و كارەكە بەوەندە كۆتایی بێت، بەڵكو پێدەچێت كێشە ناوخۆیەكانی بنەماڵەی بارزانی و ئەو روانگەیەی ئەم بنەماڵە بۆ سیاسەت و حوكمڕانیان هەیە، كە ماكە سەرەكیەكەی جوانكردنی خۆیانە، تا بۆیان بلوێت كار لەسەر داڕنینی بەرگ و بەهای ئەخلاق لەسایەسەت بكەن.

بەڵام لە بیرتان بێت ئەوان چەندە ململانێكانیان توندبێت كەسایەتی یەكیتری، وەكو كەسانی ناو بنەماڵە ئەپارێزن و بە ئەخلاقەوە سیاسەت لەگەڵ یەكتری ئەكەن، بەڵام بەهەردووكیان هەتا بۆیان بچێتە سەر دەست لە كارەكتەرەكانی تری حزبەكانی ترو تەنانەت خودی ناو پارتی و ناپارێزن، بەڵام ئەوەش لەبەرچاو ئەگرن كە بەرپرسەكانی سنووری سلێمانی و هەولێر زۆرتر ئەكرێنە ئامانج، چونكە لە بنەڕەتەوە ماڵی بارزانی بەهۆی ناوچەگەرایەتی و عەقڵی خێڵگــــەرییەوە بەكەم و بێ بایەخ سەیری خەڵكی سۆررانی ئەكەن.

 

 


نوێترین نوسینەکانی ئیبراهیم عەباس

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌