دەسەڵات و ئامانجی سیاسی لە کوردستان خاڵیە لە فیکر؟
وتار/
29/11/2018
607 جار بینراوە
بیلال زەنگڵ
دەسەڵات و ئامانجی سیاسی لە کوردستان خاڵیە لە فیکر؟
بیلال زەنگڵ
دەبێت هه‌ر سیاسه‌تێک، له‌سه‌ر فیکرێک دروست بێت بۆ گەیشتن
بەئامانجێکی دوور مەودا بۆ بنیاید نانی
دواڕۆژی گەل و وڵات بۆ نموونه؛ سیاسه‌تی لیبڕالیستی له‌سه‌ر فیکره‌ی “تاکه‌کان
ئازاد و خاوه‌ن ماف بن” . سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردی له‌سه‌ر فیکره‌ی
“کورد نه‌ته‌وه‌یه و خاوه‌ن مافه. سیاسه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر فیکره‌ی دادگەری سەنتەر بوونی مڕۆڤ
دروست بووە . ئیتر سیاسه‌ته‌کانی‌تریش به هه‌مان شێوه. له ڕاستیدا نه‌ک ته‌نیا
سیاسه‌ت به‌ڵکو هه‌موو کار و چاڵاکییه‌کی فیزیکی مرۆڤیش دەبێت هەڵگری فیکره‌یه‌ک
بێت که خاوه‌نه‌که‌ی هه‌ڵیگرت بێت و دوایی
جێبه‌جێی بکات جا له‌شێوه‌ی کارێکی فیزیکی یان هەر شێوەکارێکی تر بێت.
بەسەرنجدان لە دەسەڵاتی سیاسی کورد دەبنیت جیاوازی ناکەن
لە نیوان باروو دۆخەکاندا یاخود فرسەتوو دەسەکەوتەکان ناقۆزیتەوە بۆ بەرژەوەندی
کورد لەوە تێناگات یاخود نای هەوێت تێبگات
کە ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ئێستا ئاگایی ته‌واوی له‌وه‌دا هه‌بێ که له کاتی ئاسایی و
ئاشتیدا ئه‌وه‌ی به مافه سروشتییه‌کان داده‌نرێن ئه‌وا هه‌مان شت نیین له قه‌یران
و شه‌ردا. بۆیه‌ش ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ئێستا ئه‌و پانتاییه له کاراکته‌ریەوە بگۆڕێت بۆ مافه‌كان، ببینێ، به‌جۆرێک که کاتێک
گشت کۆمه‌ڵگه ده‌که‌وێته به‌ر مه‌ترسی، بوار به خۆی بدات جوله و کراداری
گوونجاو بنوینێ، به‌ڵام به‌ومه‌رجه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵدا له کاتی نه‌مانی مه‌ترسیه‌کان
کۆمه‌ڵگا به‌زووترین کاتدا بۆ باروودۆخی ئاسایی و نۆڕمال بگه‌ڕێنێته‌وه. کە ئەمەیان
لە دەسەڵاتی سیاسی کورد بەدی ناکرێت. هەر ئەوەش وادەکات هەست بەنەبوونی فیکری سیاسی
کورد بکەین ، به‌جۆرێک لە ئەگەری بوونی شەردا یاخود بوونی مەترسی سوود له قه‌یرانه‌کان
وه‌رده‌گرێت بۆ سازکردنی ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری. که‌چی ئه‌وه‌ی لە ئاشتی یاخود ئاسایی
بوونەوەی قه‌یرانه‌کان وه‌ک ته‌حداییه‌ک له‌به‌رده‌م ئاشتی و پێکه‌وه‌ژیان و ئازادی‌دا
ده‌بینێ.
نوێترین نوسینەکانی بیلال زەنگڵ
-
بیلال زەنگڵ
03/09/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/08/2021
-
بیلال زەنگڵ
27/06/2021
-
بیلال زەنگڵ
23/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
06/04/2021
-
بیلال زەنگڵ
26/03/2021