چارەکە موچە و ئیرادەی مامۆستا و شکست بەداواکاریەکانی خۆت

وتار/ 19/10/2016 795 جار بینراوە

بەرهەم مستەفا

چارەکە موچە و ئیرادەی مامۆستا و شکست بەداواکاریەکانی خۆت
به‌رهه‌م مسته‌فا
 مامۆستایانی خۆشەویست،من ئەزانم بەشێکی زۆری مامۆستایان خاوەن ئیرادەن و ئەزانن چۆن مافەکانیان بەدەست ئەهێنن ،، مامۆستایان دەبێت چەند پرسیارێک لەخۆیان بکەن ،،بۆچی بایکۆتیان کرد ؟ داواکانیان هاتۆتە دی ؟...کەوەڵامەکەی لای هەموان ئاشکرایە ،بایکۆتمان کرد لەپێناو قوت و بژێوی و ژیانی خۆمان،، لەبەرامبەریشدا داواکاری و مافەکانمان نەهاتۆتەدی،چونکە حکومەت نە مامۆستا نە پرۆسەی پەروەردەی بەلاوە گرنگ نیە ...ئەمڕۆ چارەکە موچەی مانگی (8)مان وەرگرت لەمانگی (10)دا ، ئەوچارەکە موچەیەی کە بەقەولی حکومەت دەبوایە مانگی جارێک و لەکاتی خۆی بدرایە کە نەدرا،،،ئەوا نزیکەی 20 ڕۆژە بایکۆت بەردەوامە لەسنورەکانی سلێمانی ،گەرمیان ،ڕاپەڕین و هەڵەبجە و ئێمەی مامۆستیانیش ئامادەنین سازش لەمافەکانمان بکەین لەبەرامبەرحکومەتێکی بەناو هەبو ،بەڵام بەناوەرۆک خاڵی ...کەچی بەداخەوە چەند ڕۆژێکە و بەتایبەت لەکاتی پێدانی چارەکە موچەی ئەمڕۆ دا ،گوێمان لە چەند وتەیەک و ڕستەیەکی نەشاز دەبێت لەلایەن بەشێک لەمامۆستایان کەژمارەیان زۆر کەمە و بەشەرمنانە دەڵێن : لەماڵەوە بێتاقەت بووین !! یەک ساڵ بفەوتێ حکومەت خەمی نیە !! حکومەت ئەوچارەکە موچەش نادات !! بڕۆینەوە بۆ دەوام و هەفتەی سێ ڕۆژ دەوام بکەین!... بەڵێ کاتێک گوێت لەم قسە شەرمن و زەلیلانە ئەبێت ئەوجا ئەزانی کەهێشتا کەسانێک هەن زوو ماندوو ئەبن و نازانن ماف ئەسەندرێ نادرێ و خەریکن شکست بەداواکاری خۆیان و هاوڕێکانیان ئەهێنن ،، بۆیە پێویسته مامۆستایان باش ئەو ڕاستیە بزانن بەگەڕانەوەمان بۆ هۆڵەکانی خوێندن ئەگەر لانی کەم بەشێک لە داواکانمان جێبەجێ نەکرابێ،، ئەوا خۆمان دەستی حکومەت و دەسەڵات ئەگرین کە لەماف و داواکانمان بدات و چیتر نابێ ئێمەی مامۆستایان قسەمان هەبێ بۆ ووتن ...کەواتە ئەبێت ئێمەی مامۆستایان بەڵێن دووپات بکەینەوە کەبەردەوامین لەسەر بایکۆت تا ئەوساتەی داواکانمان دێتەدی..تکا دەکەم با دەنگە شەرمنەکان دەنگە ئازاکان لەبارنەبەن ..بەردەوامبن و کۆڵمەدەن ..پشوو درێژ بن و هیلاک مەبن..
*ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان

نوێترین نوسینەکانی بەرهەم مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌