بارزانی له‌به‌غدایه‌

وتار/ 24/11/2018 561 جار بینراوە

بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

بارزانی له‌به‌غدایه‌:


   چونی بارزانی بۆ به‌غداد، به‌هه‌ر پێورێك بێت، ده‌چێته‌ قالبی ئیجابیات، ده‌توانرێت  ئه‌و سه‌ردانه‌ بكرێته‌ هه‌وێنێك بۆ یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌و یه‌كترقبولكردن و گه‌یشتن به‌یه‌كتر قبوڵ‌كردن له‌ڕێگه‌ی‌ گفتوگۆو ڕووبه‌ڕوو، كێشه‌و گرفته‌كان باشتر چاره‌ ده‌كرێن و گرژیه‌كان باشتر ده‌ڕوێندرێنه‌وه‌، ئه‌و سه‌ردانه‌ی‌ بارزانی ئه‌گه‌ر پێشتربوایه‌ زۆرتر له‌ قه‌باره‌و گه‌وره‌یی له‌خۆ كۆده‌كرده‌وه‌ و هاوڵاتیانی هه‌رێمیش به‌و گرفته‌ و كۆسپه‌ ئابووریانه‌دا گوزه‌ریان نه‌ده‌كرد. چونكه‌ به‌ چوونی بارزانی بۆ به‌غداد له‌ ساڵی 2013 و 2014بوایه‌ ئه‌وه‌ ده‌ی‌ توانی ئه‌و گرژی‌ و توندیانه‌ی‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداد خاوكاته‌وه‌ونه‌هێڵێت و زۆر به‌ئاسانی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌رێته‌ بواری‌ گونجان و لیكترنزیككردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ریه‌كانی كێشه‌كان بكات، ده‌ش بوویه‌ قاره‌مانی نه‌هێنان و نه‌هێشتنی قه‌یرانی ئابووری‌،سیاسی،كۆمه‌ڵاتی. گه‌لی كوردی‌ له‌و ده‌رده‌ سه‌ری‌ و ناخۆشیه‌ ڕزگار ده‌كرد.


   ئێستاش بارزانی ده‌توانێت له‌و كابینه‌یه‌ی‌  حكومه‌تی عیراقیدا، هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسێنێته‌وه‌و بیگێڕێته‌وه‌ قۆناغێكی باشتر و ده‌توانێت ئه‌و سه‌ردانه‌، بكاته‌ ده‌ربازكردنی قه‌یرانه‌كانی ناوچه‌كه‌و گه‌شه‌دان به‌ بواره‌كانی گه‌شه‌پێدانی سیاسی و ئابووری‌ و كۆمه‌ڵاتی له‌ هه‌رێم، كاركردن له‌سه‌ر بڕگه‌كانی ده‌ستوور بۆجێبه‌جێكردن و پابه‌ندبوون به‌ده‌ستووری‌ عێراق و مادده‌ی‌ 140 ڕێچكه‌ی‌ خۆی‌ بگرێت و بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردن،له‌ژێرچاودێری‌ هاوپه‌یمانان به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر لێكنزیك كردنه‌وه‌ و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووربكه‌ن.


ئه‌م سه‌ردانه‌ ده‌توانێت گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غداد بكات، چونكه‌ له‌ئێستادا بارزانی توانای‌ ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ هه‌یه‌و ده‌توانێت هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی هه‌ستانه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندووببات، دبلۆماسیه‌تێكی سیاسیانه‌ بكار بێنێت و له‌ناكۆكیه‌كانی شه‌خسی بچنه‌ ده‌رو بچێته‌ قالبێكی نه‌ته‌وه‌یی و كار له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتیه‌كان بكات، چونكه‌ میلله‌ت چاوی‌ له‌و قۆناغه‌یه‌، كه‌سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ خودی‌ بارزانیه‌وه‌، بتوانن به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی‌ ببه‌ن و قۆناغی قه‌یران و تۆنس ڕاگوزه‌ربكه‌ن و بیكه‌ن قۆناغی هه‌ستانه‌وه‌ و یه‌كترقبوڵ‌كردن و كاركردن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌گشتیه‌كان

نوێترین نوسینەکانی بارزان محه‌مه‌د ‌سوره‌

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌