بۆچی چیاو گرد،گەرمی زۆرتر وەردەگرن
وتار/
19/11/2018
1447 جار بینراوە
بارزان محهمهد سوره
بۆچی چیاو گرد،گەرمی زۆرتروەردەگرن،كەچی سارتردەردەكەون،لە
دەشت و دۆڵەكان:-
بارزان محمد سورە
گەرمی
وزەیەكە سەرچاوەكەی لەخۆرەوە بۆمان دێـت و دەستمان دەكەوێت، گرنگی ناوازەی هەیە بۆ
زیندەوەران و ڕووەك، بەڵام گەیشتنی ئەم وزەیە جیاوازە، لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر.
بەتایبەتی ئەم جیاوازیە لە نێوان چیاو بان و گرد. لەلایەك و دەشت و دۆل لەلایەكی
تر جیاوازییەكی زۆری هەیە، چونكە شوێنە بەرزەكان وەك چیاو گرد و بانەكان، بڕێكی زیاتر
لەتیشكی خۆر دەگاتەسەریان، چونكە تیشكی خۆر تا گەیشتنی بەو شوێنانە بەرزاییەكان، بڕێكی
كەمی لێ ون دەبێت، لە بەرگی گازیدا لەپڕۆسەكانی هەڵمژین و هەڵگەڕانەوە و تیشكدانەوە،
بەهۆی بەرزیان لەلایەك و ڕونی بەرگی گازی لەلایەكی تر لە شوێنە بەرزەكاندا. ئەمەش
دەبێتە فاكتەری زوو وەرگرتن و زۆر وەرگرتنی گەرمی، بەڵام دەش بێتە هۆی ئەوەی، كە گەرمیەكە
زۆر نەمێنێتەوەو بەخێرایی ئەوێ جێدێڵێت و دەبێتە ساردبوونەوەیی بەخێرایی، چونكە شوێنە بەرزەكان بەهۆی خێرایی باو كەمی هەڵمی
ئاو دووەم ئۆكسیدی كاربۆن، كەمتر توانای گلدانەوەی گەرمیان هەیە، بە بەراورد لەگەڵا
شوێنە نزمەكان و داخراوەكان، چونكە شوێنە نزمەكان بەهۆی ئەو بەرگە گازەی دەوری گۆی
زەوی داوە، تێیدا دەنكۆڵەكان، تەنۆلكە ماددە خۆ هەڵواسەكان وەك تۆزو خۆڵا و هەلًم دەبنە هۆی گەرمی زۆر و گەرمیەكە گل دەدەنەوەو دەبنە پارێزەری گەرمی، هەروەها
تابەرزبینەوە چڕی كەم دەبێت وبەمەش گەرمی كەم دەكات، بەمەش بەرگەهەوای نزیك بەزەوی،
كە ئەم دەنكۆلۆكانەی هەیە، بەردەوام بەگەرمی و بەرزی گەرما تێیدا دەمێنێتەوە. كەچی
لەچینە بەرزەكانی تر ئەو جۆرە گەرمیە نامێنیت، بەهۆی نەبوونی چڕی و پەستانی هەواو
تەنۆلكەكان. بەمەش ناوچە بەرزاییەكان سارد دەبن و پادەشت و دۆڵەكان گەرم دەبن.
نوێترین نوسینەکانی بارزان محهمهد سوره
-
بارزان محهمهد سوره
03/09/2021
-
بارزان محهمهد سوره
02/07/2021
-
بارزان محهمهد سوره
07/04/2021
-
بارزان محهمهد سوره
21/10/2020
-
بارزان محهمهد سوره
15/09/2020
-
بارزان محهمهد سوره
07/09/2020