بۆچی گۆڕان و یەكگرتوو شكستیان هێنا
وتار/
07/11/2018
766 جار بینراوە
محمد تۆفیق
بۆچی گۆڕان و یەكگرتوو شكستیان هێنا
محهمهد تۆفیق
هەر یەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان
و یەكگرتووی ئیسلامی شكستێكی گەورەیان هێنا لە هەڵبژاردنەكانی ٣٠ی ئەیلول ی٢٠١٨دا
، كە هەریەكە لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی توانیان ڕێژەی دەنگی زیاتر بەدەست بهێنن لەچاو
هەڵبژاردنەكەی ساڵی ٢٠١٣ دا
لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی
پەرلەمان كە ساڵی ٢٠١٣ ئەنجامدرا (یەكێتی ١٨ كورسی و گۆڕان ٢٤ كورسی و یەكگرتوو ١٠
كورسی و كۆمەڵ ٦ )بەدەستهێنا ، بەڵام لە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی
كوردستان كە ٣٠ی ئەیلولی ئەمساڵ (٢٠١٨) ئەنجام درا موعەدەلەكەی گۆڕی ، كە ( یەكێتی
٢١ كورسی و گۆڕان ١٢ كورسی و یەكگرتوو ٥ كورسی و كۆمەڵ ٧ كورسی ) بەدەست هێنا
شكستی هەڵبژاردنی هەردوو حیزبی
گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و زیادكردنی دەنگەكانی یەكێتی وكۆمەڵ بەهۆی ئەو تەزویراتەوە
نەبووە كە لایەناكان و بەشێكی هاوڵاتیان باسی لێوە دەكەن ، بەڵكو شكستی هەریەكەیان
بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە كە سیاسیەكانی هەردوو حیزب لێی بەرپرسیارن و سیاسەتی هەڵەیان
كردوە ، ئاشكرایە لای كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كە بزوتنەوەی گۆڕان لەهەڵبژاردنی ٢٠١٣دا
سەركەوتنێكی باشی بەدەست هێناو بوو بەهێزی دووەم لە هەرێمی كوردستان بەڵام بزوتنەوەی
گۆڕان ئەوەی كە بانگەشەی بۆ دەكرد و بەڵێنی موچەی كابانی ماڵ
و باشتركردنی ئاو وكارەبا و
هاوتا كردنی موچەی هێزەكانی پێشمەرگە بە هێزەعێراقیەكان و وە سڕینەوەی دوئیدارەی و
ئاسەوارەكەی و یەكخستەنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و كردنیان بە هێزێكی نیشتیمانی و وە
چەندین بەڵێنیتر كە درابوو بە خوێندكاران و كاسبكاران و كەمئەندامان و فەرمانبەران
، ئەمانە و چەندین بەڵێنیتر لە ئەرشیفی كەناڵەكەیاندا بوونی هەیە و وە بەڵێنەكانیان
تەنیا وەك بانگەشە و خۆڵكردنە چاوی خەڵكەوە بەكار دەهێنا و هیچی تری لێ بەرهەم نەدەهات
، وە ئەمانەو تاپۆكردنی گردەكە لەسەر كوڕەكانی نەوشیروان و مستەفای ڕەحمەتی و وە دەستگرتن
بەسەر پۆستەباڵاكانی حیزبەكەلە لایەن كەسە بەتەمەنەكانەوەكە ئەمەش دوربوو لە بەرنامەو
بانگەشەی حیزبەكەیان بۆیە هاوڵاتیان و زۆرێكی گۆڕان خوازان گەشتنە ئەو قەناعەتەی كە
گۆڕان تەنیا هێزی دروشمەو هەرگیز ئەو هێزو توانایەی نیە كە بەڵێنەكانی بكات بە
كردار، وە هەرچەندە لە خولی سێیەمی پەرلەمان بزوتنەوەی گۆڕان هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی بەهێزبوو
، بەڵام لەدوای هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمان و بەشداریكردنی لە حكومەت بە تەواوی
لەگەل پارتی نزیك بویەوەو هەموو هەوڵێكی دەدا بۆ بچوكردنەوەی یەكێتی و وەرگرتنی ئەو
پۆستانەی كە پێشتر تەنها لای یەكێتی بوون و وە لە پشت قسەكانیان و لێدوانەكانیان هەمیشە
بۆ خنجەردان لە یەكێتی و وەرگرتنی ئیمتیازات و پارە ئامادەی هەمووجۆرە سازشوكۆبونەوەیەكە
لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان ، هەربۆیە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بزوتنەوەی گۆڕان بەهێزی
و متمانەی خۆی لەدەست دا ، وە ئەستەمە جارێكیتر بتوانێت بگەڕێتەوە هەمان دۆخی بەهێزی
پێشوی خۆی ، بۆیە بەمەش بەشێكی زۆری هاوڵاتیان متمانەیەن لە گۆڕان سەندەوە و دوبارە
متمانەكەیان دایەوە بە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
شكستەكەی یەكگرتووی ئسلامیش
نە تەزویر سەبەبەكەیتی نە كەمی بەشداری كردنی هاوڵاتیان لە دەنگدان ، بەڵكو شتگەلێك
هۆكاری شكستەگەورەكەی یەكگرتووی ئسلامیین ، بەرلەهەمووشت خۆی لە خۆیدا گەورەترین هەڵەی
حیزب ئەوەیە بە هاوپەیمانی لەگەڵ حیزبێكیتردا بەشداری هەڵبژاردن بكات، بۆیە یەكگرتووی
ئسلامیش ئەم هەڵە گەورەیەی بەشێكی یەكگرتووەكانی نیگەران كردوو لەبری دەنگدان بە بەرەی
ئیسلاح لیستەكەی (علی باپیر)یان هەڵبژارد كە ئەویش لیستی كۆمەڵی ئیسلامی بوو ، وە
هەروەها لای هەمووان ڕونە سەری ماری سەرجەم كێشە و نەهامەتییەكانی هەرێمی كوردستان
سەبەبكاری سەرەكی پارتی دیموكراتی كوردستانەو وە زۆرترین هاوڵاتی ئەم هەرێمە تورە
ونیگەرانن لە پارتی ، وە لە نێویشیاندا تاڕادەیەك بەشێكی زۆری یەكگرتووەكانیش توڕەو
نیگەرانن لە پارتی بۆیە یەكگرتووی ئسلامی بێگوێدانە ئەو توڕەی و نیگەرانیەی لایەنگرانی
، هەمیشەو بەردەوام لەبەرەی پارتی دیموكراتی كوردستان بووە و بۆیە لەم هەڵبژاردنەدا
لایەنگرانی تۆڵەیان لە حیزبەكەیان كردەوەو لەبری یەكگرتووی ئسلامی دەنگیان بە كۆمەڵی ئیسلامی دا ، هەریەكە لە كۆمەڵی
ئیسلامی و یەكگرتووی ئیسلامی هەردوكیان دوحیزبی ئیسلامین بۆیە زۆرێكی ئیسلامییەكان
هیچ هیوایەكیان بە یەكگرتوو نەما و دەنگیان دایە كۆمەڵی ئیسلامی و وە كۆمەڵی ئیسلامیش
هەنگاوی كرداری ناوەو و بەرنامەو ئیشی سیاسی ئەم چەند ساڵەی كۆتاییان متمانەی لای
هاوڵاتیان دروست كردبوو.
نوێترین نوسینەکانی محمد تۆفیق
-
محمد تۆفیق
07/11/2018
-
محمد تۆفیق
28/03/2018
-
محمد تۆفیق
04/03/2018
-
محمد تۆفیق
13/02/2018
-
محمد تۆفیق
21/01/2018